خوای تەعالا پەنای بێ پەنایان

وتار/ 30/03/2018 971 جار بینراوە

دایکی لەینە و ئیلیاس

خوای تەعالا پەنای بێ پەنایان
دایکی لەینەو ئیلیاس
{وَظَنُّوا أَن لَّا مَلْجَأَ مِنَ اللَّهِ إِلَّا إِلَيْهِ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ لِيَتُوبُوا ۚ إِنَّ اللَّهَ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ}
کە دڵنیابون کە تەنھا پەنایان خوایگەورەیە و کەس لەدەست ئەوزاتە قوتاری نابێت ، خوایگەورەش لێیان خۆش بو ، ھەتا ئەوانیش بەردەوام استغفار بکەن ، بەتەئکید اللە تەعالا لێخۆشبو و بە بەزەییە .

خوشک و برایانی ئازیزم ، سوپاس بۆ ئەو زاتە پیرۆزەی بەردەوام ھەلی نوێمان ئەداتێ تا بگەڕێینەوە بۆ لای خۆی و داوای لێبوردنی لێ بکەین و داوای حەز و ئاواتە شەرعیەکانی دڵمانی لێ بکەین ، ئێمە چەند بەختەوەرین کە زاتێک ھەیە ئەتوانین ٢٤ کاتژمێر قسەی لەگەڵ بکەین و لەگەڵی بدوێین ، لە کاتێکدا تەنھاین و ھەموو ئازایزانمان خەوتون ، کاتێک کەس لە مەبەستی دڵمان تێناگات و پێمان ئەڵێن ئەوەی کە تۆ داوای ئەکەیت زۆرە ، لەو کاتەدا اللە سبحان وتعالی چاوەڕێمانە ڕازی دڵمان بڵێین و ئەوەی لە دڵمانایە ھەڵیڕێژین ، قسەی لەگەڵ بکەین و ئازارەکانمانی بۆ باس بکەین ئەو ئاواتانەی لێ داوا بکەین کە ئەمانەوێ بێتە جێ ئەویش بەگرتنەبەری ھۆکارە دنیاییەکان ، ھەموو شتێکی حەڵاڵمان پێشکەش دەکات ، تەنھا پێویست ئەکات داوای بکەین ، نزا کردن تەنھا شایستەی ئەو زاتە پیرۆزەیە کە دڵنیا بین بێ گومان وەڵامی داواکەمان دەداتەوە (ادعوني استجب لکم ) بانگم بکەن وەڵامتان ئەدەمەوە . ئەویش بە سێ جۆر:
١- ئەو شتەی لێی داوا دەکەین ئەمانداتێ ، کە ئەمەیان بچوکترین بەڵێنی خوای گەورەیە .
٢- باشترمان دەداتێ لەوەی داوامان کردوە .
٣- ئەو شتەی داوای دەکەین نایەتە دی لەم دنیایە و خوای گەورە بۆمان دەخاتە سەر تەرازوی حەسەناتمان .
بریا چەند ساتێک بیرمان لەوە دەکردەوە کە ئێمەی موسوڵمان ئەبێ چەند بێ خەم بین ، ئەوەندەی بیر لە کێشە و موشکیلەی ژیانمان دەکەینەوە لە بری ئەوە ھەستین دەست نوێژێکی جوان بگرین و دوو ڕکات نوێژی ڕێكوپێك بکەین و لە دوای سەلام دانەوە زەلیلی خۆمان پیشان بدەین بە دوو قەترە فرمێسک و بە خوای تەعالا بڵێین (یا اللە من ھیچ کەسێکم نیە تەنھا تۆ نەبێت ، من بێ پشتیوانم گەر تۆ لە پشتم نەبیت ) داوای لێ بکەی کێشەکانمان بۆ حەل بکات ، پاش نزا کردن بە خۆمان بڵێین من ئەو کێشەیەم داواتە دەست کەسێک میھرەبانترین و بەسۆزترین کەسە ، ئیتر بۆ مێشکی خۆمی پێوە مەشغوڵ بکەم ، بۆ بە بێ ھۆ خۆمی بۆ بێتاقەت و خەمبار بکەم ،
ئازیزانم خەم دوو جۆری ھەیە جۆری یەکەم لە خۆمان ئەپرسین ئایا من کۆنترۆڵم ھەیە بەسەر ئەم کێشەیەدا ؟ ئەگەر بەڵێ بو وەڵامەکەی ، ئیتر بۆ خەم بخۆین ، وە ئەگەر لە کۆنترۆڵی ئێمە نیە ئەوە ئەیدەینە دەست خودایەک کە بە ڕەحمترینە و دیسان پێویست ناکات خەم بخۆین ،
پیاوچاكێک ئەفەرموێ کە دوعام ئەکرد بۆ شتێک زۆر دڵم خۆش ئەبو ئەگەر دوعاکەم بھاتبایەدی ، بەڵام زیاتر دڵم خۆش ئەبو ئەگەر نەھاتبایەدی ، �چونکە یەکەمیان ھەڵبژاردن و حەزی خۆم بو ، بەڵام دوەمیان ئیرادەو ھەڵبژاردنی  خوای میھرەبانە بۆیە دڵنیام فەرمانی ئەوزاتە ھەموی بۆ ێئمە خێرە .
لە کۆتاییدا داوا لە خوای گەورە دەکەم توانا و صەبرێکی نەبڕاوەمان باتێ بۆ داوا کردن لە المالک و الرزاق چونکە بەس ئەو زاتە پیرۆزە دەزانێ ئێمە شایستەی چین و چی زەرورە بۆمان .

نوێترین نوسینەکانی دایکی لەینە و ئیلیاس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌