دڵ لەنێوان نوری ئیمان و پەڵەی ڕەشی تاوان

وتار/ 17/03/2018 2258 جار بینراوە

دایکی لەینە و ئیلیاس

دڵ لەنێوان نوری ئیمان و پەڵەی ڕەشی تاوان
نوسینی / دایکی لەینەو ئیلیاس
(وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ)
واتە ؛ ئەوەی ڕوو وەربگێڕێت لە بەرنامە و یادی من و پشتی تێ بکات ، بێگوومان بۆ ئەو جۆرە کەسانە ژیانێکی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت ، لە ڕۆژی قیامەتیشدا بە کوێری حەشری دەکەین .
ئازیزان بانگێھشتان دەکەم بۆ بابەتێکی زۆر بەچێژ و حەز ئەکەم پێکەوە ھەندێک سەرنجی پەیوەندی ئیمان بدەین بە دڵمانەوە ، چ کەسێک لە  چارەسەری دڵ و دەرون لە ھەموو کەس شارەزاترە ؟ بێ گومان ئەو زاتە پیرۆزەی کە نەخشێنەر و ئەندازیاری دڵمانە ، ئەویش اللە سبحان وەتەعالایە ، ھەر لە بەر ئەم ھۆکارەش دەبێت بگەڕێینەوە بۆ لای ئەو زاتە میھرەبانە بۆ ئامۆژگاری و ڕێنەمایی ، ئازیزان ھەموومان دەزانین دڵ چەندە بە وردی و بە حیکمەت دروست کراوە و چەندە نیعمەتێکی گەورەیە لای خوای گەورەوە بۆ ئێمەی پڕ لە ھەڵە و پەڵە .

ئەندازیارەکەی کە دڵی ئێمەی دروست کردووە ١٣٢  جار باسی دڵی کردووە لە قورئانی پیرۆزدا، کەواتە دڵمان بەشێکی زۆر گەورە و گرنگی بوونمانە .
دڵی ساخلەم و دڵی نەخۆش :-
دڵێکی تەندروست واتە : دڵێک پڕ لە تێگەشتن و خۆشەویستی و ئارامی ،
دڵێکی نەخۆش واتە : دڵێک پڕ بێت لە کینە و گومان و توڕەیی .
ھەرچەندە زۆرمان وا ھەست ئەکەین ئەوەی لە دڵماندایە بە ویستی خۆمان نییە ، من موژدەتان ئەیەمێ ئەتوانی جوانترین گوڵی ھەست و سۆز لە باخی ئیسلامدا گەورە بکەیت لە دڵتا و ھەمووشی بە ویستی خۆتە .
پاک کردنەوەی دڵ کارێکی ئاسان نییە لە سەرەتادا چونکە ئێمە ھەڵەوپەڵەمان ھەبووە بەرامبەر بە خوای گەورە ، ھەڵەی وەک نوێژ نەکردن ، نەزەر یاخود بوختان و ھتد . ھەر یەک لە ھەڵەیەکمان وەک خشتێک وا بووە کە بە دەستی خۆمان داماناوە لەسەر دیواری دابڕانێک لە نێوانی خودی خۆمان و اللە سبحانەوتعالی ، بەڵام کاتێک دەستئەکەین بە ڕوخاندنی ئەو دیوارە و پاک کردنەوەی ناخ و دڵمان ، ئەبێ ھەرچۆن کەرەستەی بنیاتنانی دیواری تاوانمان ناسی ئاوھاش کەرەستەکانی کۆتایی ھێنان بەو دابڕانە بناسین کە سەرەکی ترینیان نوێژ و قورئان خوێندن و یادی خوایە وەکو گەورەترین و سەرەکی ترینی پێداویستی ئەم ھەنگاوە پیرۆزە ، وە مەرجی سەرەکی پەیوەستکردنی دڵ بەخواوە دورخستنەوەیەتی لەو شتانەی لە پەروەرێنی دوریان ئەخاتەوە . خوا یارویاوەری ھەمولایەکمانبێت بۆ ئەوەی بتوانین بەدڵێکەوە بگەین بەلیقای کە لێمان ڕازیبێت ، ئامین .

نوێترین نوسینەکانی دایکی لەینە و ئیلیاس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌