ھاوکێشەکەی شاسوار بڵقی ئاو یان دار عەسای موسی

وتار/ 01/04/2018 851 جار بینراوە

سامان ره‌باتی

ھاوکێشەکەی شاسوار بڵقی ئاو یان دار عەسای موسی
کۆمەڵی ئیسلامی بە نمونە
سامان ڕەباتی
ھەر مرۆڤێکی کوردستانی باشور پێی خۆشنەبێت  دادپەروەری و خۆشگوزەرانی و ئاسودەیی ڕوبکاتە کوردستان ئەوە یان مافیایە یان کۆیلەو بەڵتەجیە یان ماوێتی تێبگات ، کەواتە ھەرکەسێك و لایەنێك بەو ئاراستە ئیشبکات ئەبێ دەستخۆشی لێبکرێت و خاڵی ھاوبەشی لەگەڵ بدۆزرێتەوە بۆ کاری پێکەوەیی ،
پێش ھەر ھەنگاوێك بۆ چاکسازی و گۆڕانکاریی ئەبێ واقیعیانە سەرنجێکی مەیدانی خەباتی ئەم چاکسازیە بدەین ، بۆ ئەوەی بزانین چۆن و کەی و بۆچی ھەنگاو بنێین ، ناسینی واقیعیش ئەگەر بەخۆشی خۆشمان نەبێت ئەوا بە تۆپزی داوای کاری ھاوبەش و دۆزینەوەی شەریکی ڕێگەمان لێئەکات ، ھەر زۆر بەکورتی لەم چەند خاڵەی خوارەوە واقیعناسیەک بکەین بۆ حاڵی حوکمڕانی کوردستان :
١- ژێرخانی ئابوری تەپیوتەپیوە .
٢- ھێزی سەربازی دابەش بوە بەسەر دوو حیزب و لەناو ئەوانیش سەرکردەی خاوەن نفوزو بڕیار دروستبوە .
٣- کوردستان دوو پارچەیە .
٤- نەوت لەژێر کۆنترۆڵی چەند دەستڕۆیشتویەکی بنەماڵە و حیزبە .
٥- ڕۆڵ و کاریگەری ئێران و تورکیا ، ئەویش بەھۆی سیاسەتی ناحەکیمانەی دوو ھێزی حوکمڕان .
٦- لەدەستدانی نیوە زیاتری خاکی تەواوی کوردستان .
٧- کەرتی پەروەدەی داتەپیو .
٨- کەرتی تەندروستی وێران .
٩- قورخی بازرگانی .
دەیان کەلێن و کێشەی تر .
پرسیاری لۆژیکی ئەوەیە ئەگەر کۆمەڵی ئیسلامی بێت و بڵێن ئێمە بەتەنھا ئەم کوردستانە دەرئەھێنین لە چنگی ئەو بێویژدانیە، ئایا کەس بڕوایان پێئەکات !!!؟ بەدڵنیایی نەخێر .
ئەی بە چی لۆژیکێك سەرمایەدارێکی ھەڵتۆقیوی کاتی پاشاگەردانی و تەخشان و پەخشانی زەوی میری دێت و ئەڵێ ھەر ھەموی خۆم چاکی ئەکەم ! ، کورد ئەڵێ بەردی زل نیشانەی نەھاویشتنێتی ، منیش ئەڵێم بەردی زل لە سیاسەتا یان ئەو پەڕی نەزانیە ، یان جێبەجێکردنی ئەجندای گروپی کۆمپانیاکانی مافیاکانە ئەویش بە تەشویش دروستکردن  لەسەر ھێزە ڕەسەنەکانی بەرەی بەرھەڵستکاری ، یان کلکایەتیە بۆ ھێزگەلێکی دەرەوە کە ئامانجی سەرەکیان دەستبەسەراگرتنی ھێزی خاوی ئابوری کوردستان و داڕوخانی کۆمەڵگەی کوردیە لە ڕێی سیاسەت و نیەتە خراپەکانی NRT2وە وە ،
ئەگەر وا نیە چ عەقڵێك قبوڵی ئەکات ئەم خیتابەی شاسوار خیتابی کەسێکی عاقڵ بێت ،
کۆمەڵی ئیسلامی ئەگەر بەنمونە وەربگیرێت وەکو یەکێک  لەو ھێزە ڕەسەن و ئیسڵاحخوازە ، چۆن ئەبێت ھاوشان بکرێت لەگەڵ ھێزێکی نەوت دز و قۆرخکاری نادادگەرو ستەمکار ، لەکاتێکدا کۆمەڵ بە وەزیر و ئەندام پەرلەمان و مدیر عام و بەرنامەی بەخشین و خەستەخانە و سەنتەری نوری حیکمەو ڕێکخراوی ژینگەیی و کۆرسەکانی ڕێکخراوی قوتابیان و....دەیان ھۆکاری تر خەریکی خزمەت گەیاندنە بە بواری یاساسەروەری و مافی مرۆڤ و دادگەری و ئابوری و تەندروستی و ژینگەو پەروەردەوزانست و ئەخلاقی بەرزی کوردەواری .
چ بێ ئینسافیەکە بێیت و ئەم ھێزە کە بە بێ ئیمکاناتی ماددی سەدان خزمەتی گەیاندبێت ، ھاوشانی بکەیت بە ھێزێك کە ئابوری و ھێزو دیبلۆماسیەت و سوڵتەی لەدەست بوبێت و میللەتی گەیاندبێت بە دۆخێك خەڵکی سۆماڵ باشتربژین تا کوردستان ،
بۆیە ئەوەی کە ھیچ  گومانم لەسەری نیە فەشەلی خیتابی شاسوارەو ھیچی لێبەرھەم نایات ،  وە بەڕاستی بەگومانیشم لەوەی خەریکی چیە ئەوەی دیارە ئەوەیە کەباسم کرد ، ئەوەشی دیارنیە واللە أعلم

نوێترین نوسینەکانی سامان ره‌باتی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌