قیەم و قوت و قانون

وتار/ 30/03/2018 862 جار بینراوە

سامان ره‌باتی

قیەم و قوت و قانون
سامان ڕەباتی
ئایا بەڕێزت ھاوڕایت کە ئامانجی سیاسی ئیسلامیەکان ئەبێ بریتیبێت لە دەستەبەرکردن و پارێگاری لە سێ ئامانج کە ئەبێ بەتەریبی ئیشیان لەسەربکرێت و نابێ یەکیان پاشبخرێ بۆ ئەوی تر ؛ ئەوانیش (بەرگری لە قیەم و دەستەبەرکردنی قوت و بەرقەرارکردنی قانون)
١- قیەم / بەرگری لە بەرقەرارکردنی ئیسلام وەکو سەرچاوەی سەرەکی تەشریع و ڕێکخستنی کۆمەڵگەوخێزان و پارێزگاری لە ئادابی گشتی و پاراستنی داب و نەریتی ئەرێنێ و برەودان بەکەلتوری جوانی کوردەواری ،
ھەرترازانێك و ھاتنەخوارەوەیەک(تنازل)لەوەی پێشو ، واتە قبوڵکردنی ڕیساومەرجەععێکی تر بۆ داڕشتنەوەی ئەو مەفھومانە .
( لەو ڕوانگەوەش قوڵکردنەوەی پرەنسیپی : پێکەوە ژیان ، ئازادی ئایین ، ئازادی تاک ، ئازادی بیروڕا ، ئازادی ململانێی سیاسی)
٢- قوت / دەستەبەرکردنی ژیانی شایستەو ھاوشانکردنی مرۆڤەکان ، ئەمەش بە شەفافیەت و بەکارھێنانی کانزاو داھاتی گشتی بۆ خزمەتی جیلی ئێستا ، بەڕەچاوکردنی نەوەکانی داھاتو ، بەجۆرێک کە پارێزگاری لە خاك و ئاو و ھەوا بکرێت ، واتە ئەگەر ئامانجی نزیک دابینکردنی بژێوی بێت ، ئەوا ئەبێت ئامانجی دور ھاوشان لەگەڵ دابینکردنی بژێوی خەڵک بیر لە جۆری ژیانیان بکرێتەوە بە شێوەیەک ژینگەیەکی تەندروست فەراھەمبێت ئەوەش بۆ دەندروستیەکی باش ، کە بە ( کۆنترۆڵی جۆری) کوالێتی کۆنترۆڵ دێتەدی .
٣- قانون / یاسا سەروەری و بەدامەزراوەکردنی دەوڵەت و سەربەخۆیی قەزاو بەرقەرارکردنی دادگەری دێتە دی .

ھەرسێ ئامانجی ( قیەم و قوت و قانون) سێ ئامانجی کاری سیاسی ئیسلامیەکانن بۆ یەک ساتیش نابێ دەستبەرداری یەکێک لەوانە بن بەبیانوی جۆراوجۆر ، بەڵام ئەتوانن و وە کارێکی باش ئەکەن بۆ ھەریەکێک لەو ئامانجانە ھاوخەبات و ھاو پرۆژە بدۆزنەوەو لەخاڵی ھاوبەش ھاوکاری یەکتری بن ، ئەوەش بەتێکەڵکردنی ئیشی ئۆرگانی نابێت و ئاستەمە لەبەرئەوەی تێکگیرانی گەورە ڕوئەدات لە دۆزینەوەی ڕێگەچارەی تەشریعی ، ئەوەش لەبەر بونی فەلسەفەو ڕوئیای جیاواز و جیاوازی لە قوتابخانەی مەزھەبی سیاسی  .

نوێترین نوسینەکانی سامان ره‌باتی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌