ئاماژه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا
وتار/
28/09/2016
679 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
ئاماژه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی بۆ
به‌غدا
شوان هه‌ورامی
هه‌موان له‌بیرمانه نێچیرڤان بارزانیی
له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی كوردستاندا به‌ڵێنی به‌شداریی
قازانجی نه‌وتی به هاوڵاتیان ده‌دا ، كه مانگانه له نێوان ( 500 – 1000 ) دۆلار
له قازانجی نه‌وت ده‌خرێته ژماره بانكیه‌كه‌یانه‌وه . دیار بوو ئه‌وه‌ش به پێی
پڕۆژه وه‌همیی و لێكدانه‌وه هه‌ڵه‌كانی " ئاشتی هه‌ورامی "یه‌وه بوو
كه ده‌یگووت : ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌وتی خۆمان بفرۆشین زۆر زیاتر له‌و بڕی 17% مان ده‌ست
ده‌كه‌وێت ، هه‌ر بۆیه‌ش به كارشكێنیه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی
ناوه‌ندیی و ئیستیفزاز كردنی حكومه‌تی مالیكیی گه‌یشتینه بنبه‌ست ، دواجار له‌گه‌ڵ
عه‌بادیشدا هه‌مان چاوشاركێ ده‌ستی پێكرده‌وه . بۆ ئه‌وه‌ش قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵكی
كوردستان بكه‌ن ، سه‌رۆكی حكومه‌ت دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا گوتی : ئێمه
ناچارین نه‌وتی خۆمان بفرۆشین " چونكه به‌غدا پاره‌ی نیه و ئیفلاسی كردووه
!!
به‌ڵام دیتمان له سه‌ختترین حاڵه‌تی
ئابووریی كه به‌سه‌ر عێراقدا هات ، كه ملیاره‌ها دۆلار چه‌كی كڕی بۆ شه‌ڕی دژی
داعش ، به‌ڵام یه‌ك مانگ مووچه‌ی كارمه‌ندانی دوا نه‌كه‌وت و بودجه‌ی وڵاتیش به‌رده‌وام
بوو ، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی پڕۆژه‌كانیش به‌رده‌وامن ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای فرۆشتنی ( 20%
) ی نه‌وتی عێراق ، هه‌رێم نه توانیی مووچه‌ی كارمه‌ندان دابین بكات و نه توانیی
پڕۆژه‌ی هه‌بێت و ئه‌وه دوو ساڵیشه ته‌نانه‌ت پڕۆژه‌ی بودجه‌ش بوونی نیه . ئه‌وه‌شی
جێگه‌ی نیگه‌رانیه هیچ شه‌فافیه‌تێكیش له پاره‌ی نه‌وتدا نیه و ته‌نیا بۆ گاڵته‌كردن
به ڕای گشتیی كوردستان هه‌ندێ داتای پڕ له هه‌ڵه‌وپه‌ڵه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ، كه
قه‌ناعه‌ت به هیچ كه‌سێكی نه‌خوێنده‌واری هه‌رێمه‌كه‌ش ناكات چ بگاته پسپۆڕیی
ئابووریی .
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش هه‌رێمی
كوردستان به گه‌مه‌یه‌كی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وزه كراوه به ژێر قه‌رزێكی
كه‌مه‌رشكێنه‌وه ، كه هه‌ندێ بڕوایان وایه دانه‌غازی ئیماراتیی ته‌نیا كۆمپانیایه‌كی
په‌رده‌یه‌و له پشتی ئه‌وه‌وه كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بنه‌ماڵه‌ی رۆتشێڵدی جوله‌كه
ئه‌و گه‌مه‌یان رێكخستووه و كوردستانیان كردووه به ژێر هه‌ره‌سی قه‌رزی گه‌وره‌وه
، كه ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه زۆربه‌ی ره‌های ئابووریی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكاو
بانكه جیهانیه زه‌به‌لاحه‌كان و ئاژانسه گه‌وره‌كانی هه‌واڵ و میدیایان كۆنترۆڵ
كردووه ، سیناریۆكه‌ش زۆر ترسناكه و ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له هیچ دادگه‌یه‌كی جیهانیدا
داواكانیان نادۆڕێنن ، وه‌كو دیمان چۆن دانه غاز له یه‌كه‌م داوایدا زۆر به
سانایی سه‌ركه‌وت و داواكانی تریشی نادۆڕێنێت ، كه هێشتا خه‌ڵكی هه‌رێم له به‌شه
گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م نه‌هامه‌تیه ئاگادار نین ، جا ئه‌گه‌ر ئاشتی هه‌ورامیی ئه‌وه‌ی
به نه‌زانیی كردبێت ، ئه‌وه ده‌بێ به‌زووترین كات دوور بخرێته‌وه له‌و پۆسته‌ی
و ئه‌گه‌ر به ئاگادارییش كردبێتیی ، ئه‌وه گه‌وره‌ترین خائینه به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی
كوردستان و سامانی نه‌وه‌كانی داهاتوو ، ئه‌وانه‌ش پشتیوانیی لێده‌كه‌ن هه‌روه‌كو
ئه‌ون .
پێنه‌دانی مووچه و ئیفلاسی هه‌رێم
هه‌مووی په‌یوه‌ندیی به دزیی و قه‌یرانی ئابووریی و دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه نیه
، ئه‌وه راست نیشانه‌ی نه‌بوونی به‌رنامه‌ی زانستیی و ره‌چاوكردنی ئیستاندارده جیهانیه‌كانه
بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی پێویست بۆ فه‌رمانگه‌كان ، كه له هه‌رێمی
كوردستاندا زیاد له یه‌ك ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆری مه‌ده‌نیی
و سه‌ربازیی زیاده و بندیوار بوونیان هه‌یه ، ئه‌ویش بۆ ده‌نگ كڕین و به‌لاڕێدا
بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌كارهێنانی میلیشیاكان بۆ گوشار خستنه سه‌ر ئه‌وانی تر
بۆ هه‌ر زه‌مینه و زه‌مانێ كه ویستیان .
دوای په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان
، په‌رله‌مانی عێراق هه‌نگاوی بوێرانه‌ی هه‌ڵگرت بۆ به‌دواداچوونی قه‌یرانی ئابووریی
هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی
گونجاو ، چه‌ند لیژنه‌یه‌كی راسپاردووه له ماوه‌ی مانگێكدا رۆپۆرته‌كانیانیان پێشكه‌شی
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ن ، تا بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت ، كه رێگه چاره‌كان
له چه‌ند خاڵه‌دا كورت ده‌بێته‌وه :
1. گێڕانه‌وه‌ی
سامانی نه‌وت و فرۆشتنی بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندیی ، له رێگه‌ی ناوه‌نده
نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه ، كه تا ئێستاش هه‌رێم به‌شێكه له عێراق و ئه‌گه‌ر ئه‌و
وڵاته رازیی نه‌بێت هه‌رێم ناتوانێت نه‌وتی خۆی بفرۆشێت ، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌رێم له‌و
كاته‌وه‌ی نه‌وت ده‌فرۆشێت هه‌میشه ( 10 ) دۆلار كه‌متر له نرخی جیهانیی ده‌یفرۆشێت
، به تایبه‌تیی ئیسرائیل كه گرفتێكی زۆری هه‌یه له دابین كردنی وزه‌دا ، به هۆی
نه‌وتی كوردستانه‌وه قازانجێكی گه‌وره‌ی كردووه ، ساڵی رابردوو 75% ی نه‌وتی ئه‌و
وڵاته له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین كراوه . ئه‌م بڕیاره‌ش به زیانی
هه‌رێمه كه نه‌توانێت له‌مه‌ودوا نه‌وتی خۆی بفرۆشێت ، به‌ڵام باشتره له‌وه‌ی
كه مافیاكان نه‌وتی كوردستان تاڵانفرۆشی بكه‌ن .
2. رێگه‌چاره‌یه‌كی
تر ئه‌وه‌یه هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێم ، به ئازادانه بڕیار بدات له‌سه‌ر چاره‌نووسی
، به‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی خۆی بداته به‌غدا و ئه‌ویش بڕی ( 17% ) ی بودجه
بداته‌وه به‌و پارێزگایه و كێشه‌ی كارمه‌ندان و بودجه و پڕۆژه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر
بكات ، دیاره ئه‌مه‌ش واقعی دوو ئیداره‌یی پێشوو به شێوه‌یه‌كی زه‌قتر زیندوو ده‌كاته‌وه
، كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه روو بدات له‌وانه‌یه زۆنی سه‌وز ئه‌و بڕیاره بدات و كێشه‌ی
فه‌رمانبه‌رانی چاره‌سه‌ر بكات ، به‌ڵام پارتی به ته‌واویی ده‌كه‌وێته ژێر گوشار
و له‌وانه‌یه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روو بدات كه نه‌توانێ پێشگیریی لێ بكات ، بۆیه زۆر
له‌م رێگه‌چاره‌یه ده‌ترسێت ، كه ئه‌ویش یا ده‌بێ پاشه‌كشه بكات له درووشمه
به‌رزه‌فڕه‌كانی و داهاته‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌غدا ، یا ناتوانێ مووچه‌ی
كارمه‌ندانی دابین بكات ، له گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ به‌غدا ئه‌و گرفتی رێكه‌وتنامه‌ی
په‌نجا ساڵه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیادا كه ده‌بێ نه‌وتی هه‌رێم له رێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه
بفرۆشرێت .
3. بۆی هه‌یه په‌رله‌مانی
عێراق هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بداته دادگه‌ی
فیدراڵیی چونكه نه‌وتیشیان فرۆشتووه و نه‌یانتوانیووه به‌ڵێنه‌كانیان به‌رانبه‌ر
به هاوڵاتیانی هه‌رێم ببه‌نه سه‌ر ، كه ئه‌مه‌ش گرفتێكی تره و ئه‌وان وه‌ڵامی
به‌رده‌م دادگه‌یه‌كی وایان پێ نیه ، ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تی خۆیان زۆر له‌وه گه‌وره‌تر
ده‌بینن بچنه به‌رده‌م دادگه‌ی فیدراڵیی عێراق .
هه‌ر بۆیه ئه‌م سه‌ردانه په‌له‌پڕووزێیه‌ی
بارزانی بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌یه هه‌وڵه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌كبخات
، چونكه له هه‌وڵه‌كه‌یان بۆ رزگاركردنی زێباریی شكستیان خوارد و بۆیان ده‌ركه‌وت
په‌رله‌مانی به‌غدا وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ولێر نیه به كوده‌تا دایبخه‌ن ، بۆیه ده‌یانه‌وێت
رێگه‌چاره‌یه‌ك وه‌كو تاكتیكی قۆناغه‌كه له‌گه‌ڵ "عه‌بادی "دا واژۆ بكه‌ن
، تا هه‌وڵه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رنه‌گرێت كه شه‌فافیه‌ت بگێڕێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی
داهاتی هه‌رێم و ئه‌مانیش هه‌روه‌كو جاران گه‌مه به سه‌رچاوه‌كانی داهات بكه‌ن و
هه‌میشه‌ش وه‌كو بۆمبی ئاماده‌كراو بێت كه هه‌ر كاتێ ویستیان له نێوان به‌غدا و
هه‌ولێردا جارێكی تر بیته‌قێننه‌وه و گه‌مه‌كه سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێبكه‌نه‌وه .
به‌س ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه سه‌یره
ئه‌وه‌یه ، ده‌كرێ باڵی نه‌وتفرۆشی ناو یه‌كێتی هاوبه‌شی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر
و به‌غدا بێت ، چونكه ئه‌وان ئاگاداری گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و گاز و فرۆشتنی و
داهاتی ئه‌و بواره‌و داهاته‌كانی گومرگ و ناوخۆن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێی تێناگه‌م
خۆ یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان نێوانی به‌غداو هه‌رێمی تێكنه‌داوه تا به‌ڕێز
مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ببێته هاوكاریی بارزانیی بۆ چاره‌سه‌ركردنی
، ئه‌وه‌ی تێكیداوه ده‌بێ بۆ خۆی چاكی بكاته‌وه . ئه‌گه‌ر پارتی ده‌ڵێت هه‌موان
رازیی بوون به فرۆشتنی نه‌وت ، به پێی نه‌خشه‌كه‌ی ئاشتی هه‌ورامی رازیی بوون كه
تا كۆتایی ساڵی 2015 زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بنێردرێته ده‌ره‌وه ،
كه ئێستا 150 هه‌زار به‌رمیله ، جگه له‌وه‌ش ئه‌ی هه‌موان له په‌رله‌مانی
كوردستان یاسای سندوقی نه‌وت و گازیان ده‌رنه‌كرد كه داهاته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ
ئه‌و سندوقه ؟ به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌و سندوقه هه‌ر مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌زه و هیچی
تر ؟ جگه له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و گازی هه‌رێم كه یه‌كێتی و پارتین هیچ
لایه‌نێكی تری به‌شدار له حكومه‌تدا ئاگاداری داهاتی نه‌وت و گاز و بگره داهاته‌كانی
ناوخۆش نین ، كه‌واته ئه‌وانه‌ی كه بۆ خۆیان ئه‌م قه‌یرانه‌یان دروست كردووه ،
ده‌بێ خۆیان چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018