عەقڵی خێڵەکی سوتەمەنی دۆزەخی ئەم ھەرێمەن

وتار/ 25/03/2018 501 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

عەقڵی خێڵەکی سوتەمەنی دۆزەخی ئەم ھەرێمەن
طیب عبدالرحمن
ئەگەر تۆزێک بەوردی بروانینە دۆخی گشتی لەھەرێم ئەوا بەئاسانی بۆمان دەردەکەوێ .
سەرچاوەی ھەمو قەیرانەکان تەنھا مەنتەڵێتزمی (ھزری) خێڵەکیە کەوای کردوە توێژێکی فەرمان رەوای بێ باک لەپێناو بەرژەوەندی حیزب ولەناو حیزب بنەماڵەو لەناو بنەماڵەش کەسی یەکەم .گەمە بەموقەدەرات وچارەنوسی ئەم مەملەکەتە بکەن .
چونکە خەمی سەرەکی ئەوان خەمی پاراستنی بەرژەوەندی دارایی بنەماڵەیە ومسۆگەرکردنی ھەژمونی مانەوە لەسەر حیسابی دۆزی رەوای کورد .جا لەو پێناوە.
لەماوەکانی رابوردو چەندین سازش و چۆک دادان بۆ دەوڵەتانی دراوسێمان بینی .نەک ھەر ئەوەنە بەڵکو بەویستی ئەو دەوڵەتانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی گشتی دادەکەن.
ئەوەی من مەبەستمە ئەوەنیە کە باسی خیانەت و چاوپۆشی وسازشی ئەوان بکەم کە لەزۆر حاڵەت پێش لەشکری بێگانە دەکەون بۆ ناو خاکی ھەرێم .
ونە باسی تاڵانی ودزینی سەروەتی ژێر زەمین وسەر زەمین بکەم .
ئەمە جگە لەتیرۆر وراوەدونانی چالاک وان ورۆژنامەنوسان .
بەڵکو من دەمەوێ باسی ئەو دۆزەخە بکەم کە بەھۆی عەقڵی خێڵەکی لەم ھەرێمە داگیرساوە .
ئەگەر باری سۆسیۆلۆجی زۆرینە وردیکەینەوە ھێشتا لەقۆناغەکانی سەرەتایی بنەماڵەو خێڵ دان ئاستی وشیاری وتێگەیشتنیان بۆ کایەکان سەرەتایە ولایەنی سۆز و  وەلائی گۆرانە بەسەریاندا زاڵە . لایەنێکی دیکەی نەرێنی زۆرینە کە ھەر بەھۆی ھزری خێڵەکیەوە وەرگرتنی بڕێک پارە مانگانە لەبەرامبەر لایەندارێتی گۆرانە  بۆ ئەو کاستە سیاسیە خێڵەکیە بەئەندازەیەک ئەگەر دەستی دوژمن بگرێت وبیھێنێت یاخود نیوەی خاک بەجێ بھێڵێ یان سازش وموساوەمە بەدۆزی نەتەوەوە بکات ئەوا  سەری کز دەکات ورەزامەندە نەک ھەر ئەوەنەش بگرە پاساوی بێ بنەماشی بۆ دێنێتەوە.
من بۆ خۆم وای دەبینم خاڵی ھەرە سلبی پاشکشێ لەسەرجەم کایەکان ھۆکارەکەی ئەم جۆرە عەقڵانەیە کەوای کردوە گۆران کاری زۆر قورس وئەستەم بێت.
لەمێژودا نەبوە تاقمێک نیوەی خاک بدۆرێنن و نەتوانن لانی کەمی خزمەت گوزاریە سەرەتایەکان بەھاوڵاتیانیان پێشکەش بکەن و نەتوانن موچەو موستەحەقاتی کارمەندەکانیان دابین بکەن کەچی ھەر بەردەوام بن .
ئەوەیە خاڵی جەوھەری بنچینەیی . مانەوەیان ئەو عەقڵە خێڵەکیەیە ئەو ئاستە نزمەیە لە وشیاری گشتی .
رەنگە فاکتەرە دەرکیەکان بەشێک بن لە ھۆکاری پشت ئەستوری ئەم تاقمە فەرمانرەوایە لەمانەوە .وەلی فاکتەری ناوخۆییەکان رۆڵی سەرەکیان ھەیە لەمانەوەی ئەم گروپە پاوەن خوازە .
لەبەرامبەردا پرۆژەی گۆرانکاری  ودونیابی نی جیاواز بۆ ئیدارەدان لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە زۆر سستە لەئاست داخوازیەکان نیە بەھۆی لەمپەر وبەربەستی زۆر کە رەگ وریشەی ئەو لەمپەر وبەربەستانە خودی پێکھاتەی سۆسیۆلۆجی بەشی ھەرە زۆری دانیشتوانی ئەم مەملەکەتەیە کە ئامادەنین واز لەبەشێک لەبەرژەوەندیە کاتیە کەسیەکانیان بێنن لەپیناو بەرژەوەندی گشتیە درێژخایەنەکاندا کە بەسودی ھەموان دەگەرێتەوە. کەخۆی لەجۆری رێکخستنی ئیدارەدان و سیستەمی فەرمانرەوای لەم ھەرێمە دا دەبینێتەوە.
سەر ئەنجام ئەو دۆزەخەی کە لەم ھەرێمە ھەڵگیرساوە سوتەمەنیەکەی خودی عەقڵی خێڵەکی زۆرینەیە.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌