کە ئۆڕدۆغان کورد ئەکوژی ئێمە گلەیی لەکێ بکەین؟
وتار/
20/03/2018
920 جار بینراوە
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
کە ئۆڕدۆغان کورد ئەکوژی ئێمە گلەیی لەکێ بکەین؟
موحەممەد مەلا مەحمود/ئەمریکا
ئێمەی کورد هەر لەکۆنەوە دوژمنمان زۆرن، ئەم دوژمنانەش کەمتەر
خەم نەبوینە لەکوشتنی کوڕو،کچو،پیرەژنو، پیرەمێردو،وێرانکردنی شارو گوندەکانی
کوردستان.لەولاتانی پێشکەوتو کە چەک دروست ئەکرێ،ئەبێ لەخاکی کوردستان تاقی بکرێتەوە،بەتایبەتیش
وڵاتی روسیا لەسەردەمی یەکێتی سۆڤیەت،هەر چەکێکی دروستکردبایە،ئەوە ئەگەیشتە بەغدا،بۆ
تاقی کردنەوەی لەدژی گەلی کورد،بۆ نمونە لەسەرەتای شێستەکانی سەدەی ڕابردو،ئێمە
مندالبوین،بەڵام فڕۆکەکانی مێکو،هەڵشەنمان لێک جیائەکردەوە،تاگەیشتینە ساڵی ١٩٧٤،ئینجا
یەکێتی سۆڤیەت فڕۆکەی تازەی دایە عێڕاق بۆ کوشتنی گەلی کورد،وەک سیخوو،باجەر،ئەو
کات وڵاتی ئەمریکا چەکی بەئاشکرا نەئەفرۆشتە عێراق،بەڵام بەداخەوە ئێستا تورکیای ڕەگەزپەرست بەچەکی ئەمریکیو، وڵاتانی
تری ناتۆ گەلی کورد جینۆساید ئەکات.
ئێمەی کورد گلەیی لەکێ بکەین
خۆ ئێمە ناتوانین گلەیی لەئۆردۆغانێکی ڕەگەزپەرست بکەین،کەکوشتنی
کوردی ڕاگەیاند، بەمنداڵ،ژن،پیر،بەبێ جیاوازی،چونکە هێڕش کردنە سەر شارێکی وەک عەفرین،یانی
ڕاگەیاندنی کوشتنی هەموو کوردیکە بەبێ جیاوازی،هەر بەوەش ڕانەوەستایە،بەڵکو ئایینی
پیرۆزی ئیسلامیش بەکاردێنی لەدژی گەلی کورد،بگرە مەلاکانی تورکیشی فێری ڕەگەزپەرستی
کردووە،یەک لەمەلاکانی تورک بەحەلالکردنی کوردانی عەفرین ڕاناوەستی،بەڵکو ئەڵی: لەهەر
جێگایەک کوردێکتان دیت بیکوژن، ڕوحم بەمارو دوبشک بکەن، بەکورد نەکەن،ئینجا ئێمە
ناتوانین گلەیی لەو کەسانە بکەین،بەڵام بەداخەوە بۆ مەڵاکانی عەرەب کەبەرانبەر بەعەفرین
خۆیان بێدەنگ کردووە،خۆ کاتێ ئەوان باسی کێشەی فەلەستین ئەکەن،ئەڵێن: هەموو
موسلمانانی جیهان بەرپرسیارن بەرانبەر بەخاکی فەلەستین،بەتایبەتیش زۆرجار ڕو لەگەلی
کوردئەکەنو، ئەڵێن:ئومێدمان بەگەلی کوردە،کە(صلاح الدین)ێکی ترمان بۆ دروست بکەن
تافەلەستین ڕەزگار بکات،ئەدی بۆ بەخۆیان بەقسەکردنیش هەڵوێست وەرناگرن لەدژی ڕەگەزپەرستی
تورک،کەخەڵکی بێتاوانی شاری عەفرین جینۆساید ئەکات.
ئەبێ گلەیی گەورە لەکورد بکەین
هەڵبەت گلەیی لەهەموو کورد ناکرێ،بەڵام گلەیی لەو کوردانە
ئەکەین تورکیان لەلا خۆشەویسترە لەکورد،لەوکوردانە کە بەمافی ئۆڕدۆغانی دائەنێن،کەمنداڵ،پیاو،ژن،پیرەژن،پیرەمێردی
کورد بکوژی،بەمافی ئۆردۆغانی دادەنێن کەمزگەتەکان،خەستەخانەکان،دامودەزگای ئاوو
کارەبای شاری عەفرین وێران ئەکات،وەهەروەها ئەوکوردانەی لەبەربەرژەوەندی خۆیان هەڵوێست
وەرناگرن لەدژی ئۆڕدۆغانی ڕەگەزپەرست..
پیرۆزبایی
پیرۆزبایی لەو کوردانە ئەکەم،کەخۆیان زۆر بەئیسلامی باش
دائەنێنو، دڵیان خۆش ئەبی،کەڕەجەبی ڕەگەزپەرست بەفرۆکەی ئەمریکاو، چەکی وڵتانیتری
ناتۆ جینۆسایدی گەلی کورد ئەکات، بادڵیان خۆشبی،کەدونێ ڕەجەبی ڕەگەزپەرست بەردومانی
خەستخانەی شاری عەفرین کرد بەشی منداڵبون(قسم الولادة)،وەچەندەها ژنی کوردی کوشت لەکاتی
منداڵبوندا.
ئایە ئێمەی کورد ئەزانین؟
ئەبێ ئێمە بزانین کاتێ ڕەجەبی ڕەگەزپەستی تورک بەفڕۆکەی
ئیف ١٦ هێرش ئەکاتە سەر هەر شارێکی کوردی،فڕۆکە پرسیار ناکات ئەمە ماڵی شیوعیە،پارتییە،یەکێتییە،گۆڕانە،یەکگرتووە،
کۆمەڵە................هتد، بەڵکو ئامانجی فڕۆکەکانی تورک کورد کوشتنە.
نوێترین نوسینەکانی محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
29/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
14/07/2021