مانفێستی عەفرین ودووبارەبونەوەی مێژوو

وتار/ 20/03/2018 462 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

مانفێستی عەفرین ودووبارەبونەوەی مێژوو
طیب عبدالرحمن
رەنگە چەمکی دەوڵەت لە فەرھەنگ و فکری رۆژئاواو پێناسەی رۆڵی لە پاراستنی بەرژەوەندی باڵای نەتەوە یاخود دانیشتوانی لەچوارچێوەی نەخشەیەکی سیاسی ھۆکار بێ بۆ بێ دەنگی بەرامبەر بە چەند جار دووبارە بونەوەی جینۆساید دەرھەق بە لاوازەکان .
 ئەو پایە بنچینەیانەی کە دەوڵەتی لەسەر بنیاد نراوە لەدوای جەنگی جیھانی دووەم .لەچوارچێوەی پەرەپێ دانی فکری ماکەڤێلی و ئیفرازاتی ململانێی ھەردوو بلۆکی رۆژ ھەڵات ورۆژ ئاوا  بەئەندازەیەک  گرێبەس ورێکەوتن وپەیمان نامەکان وجاردانی گەردونی بۆ مافەکانی مرۆڤ وکەمە نەتەوە ونەژادەکان تەنھا رازاندنەوەی روکاری دەرەوەی دەوڵەتی ھاوچەرخە.کە لەناوەرۆک دا ھیچ بەھایەک بۆ پرنسیپەکانی پێکەوەژیان و رێزگرتن لەوجودی جیاوزی فەرھەنگی وکلتوری نیە.
ئەوەی ھەیە لەسەر روپەری لاپەرەکانی فکر وئایدیاکان کەزۆربەی دەرھاویشتەی شۆرشی فەرەنسی بو ساڵی١٧٨٩—١٧٩٩
کە سەرەتاکانی زۆربەی رێچکە فکریەکان لەھەناویەوە لەدایک بون کە دیدگای نوێ بو بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی بەھێزەکان پێبو.
ئەو جوانکاری ورتوشانەی کە لەناوەرۆکی ھزرو بۆچونەکان دایە تەنھا بۆ زەمینەسازی
کۆیلایەتی مۆدێرن وھاوچەرخە. لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندی باڵای دەوڵەت .جا ئەو قوتابخانە فکریانە چ لیبرالیزم یاخود کاپتاڵیزم یاخود سۆسیالیزم  بێت .یاخود دەوڵەتی ئاینی بێت ھیچ ئیزافەیەکی پێنەبوە بۆ ژێر دەستەکان تەنھا بەکرەستە بەردەستەکان برەو بە بەرھەم وئابوری و گەشەی مرۆی دراوە.
رەنگە لەم سەردەمەدا کۆڵۆنیالیست بە پۆشاکێکی دیکەوە خۆی دەرخستبێ یاخود باشترە بڵێن خۆی دەرخستوە .
نمونەی جەنگی سوریا و پێکدادانەکانی تەواوی گروپە ئیتنی وئاینیەکان پشتراسکەرەوەی بۆچونەکانمانە . چونکە ئیستا لەگۆرەپانی سوریا سەرجەم جەمسەرەکان  سەرقاڵی دابەشکردن وپچرانی پشکی بەرژەوەندین .و چاوپۆشی لە جینۆسایدی گەلانی سوریادەکەن .
ئەوانەی نمایندەی ئیسلامی سونە دەکەن وشیعەدەکەن وتەنانەت گروپە توندرەوەکانی ئیسلامیش بە ھەمو باڵەکانیانەوە وەک کاپیتالیزم و بلۆکی رۆژھەڵاتی بەرابەرایەتی روسیا ھەرھەمویان سەرقاڵی دارشتنەوەو نوسینەوەی وەرەقەی پێگەی خۆیانن بەخوێنی بێ دەسەڵاتەکان .
کاتێک دەبینین ئەڵمانەکان لەسەروبەندی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان ئەوان گرێبەستی فرۆشتنی چەک واژۆ دەکەن .ئایە ئەمە دەرخەری ئەو راستیەی سەرەوە نیەکە ئاماژەمان پێ کرد کە چەمکی بەھا تەنھا پاراستنی بەرژەوەندی باڵای دەوڵەتە بەچاوپۆشین لەجۆری ئەو ئایدالۆژیەی کە دەوڵەت بەرێوە دەبات.
ئایە بێ دەنگی ئەمریکا لەبەرامبەر ئەو لەشکرکێشی وجینۆسایدە .لەکاتێکا کە گروپە چەکدارە کوردەکان تاکە پێگە وھێزی ئەمریکان لەسەر ئەرزی سوریا ئەو دەرخەری ئەوراستیەنین.
ئایە فتوای زۆربەی رەوتە ئیسلامیەکان لە ئخوانیەکان و غەیرە ئیخوانی بۆ شەرعیەت دان بە پاکتاوکردنی کورد لەو ناوچەیە بۆ خۆی دەرخەری ئەو راستیە نیە .
کەواتە سەرجەم ئایدۆلۆژیاکان بەبەرگی تاخمێک دوراوە تاکو ئەو شوێنەخزمەت بە ژێر دەستەکان دەکات کە بەرژەوەندی زل ھێزەکان نەخاتە مەترسیەوە .

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌