ئیدارەی ترامپ و لەدەستدانی جڵەوی موبادەرە لە رۆژھەڵات

وتار/ 15/03/2018 516 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

ئیدارەی ترامپ و لەدەستدانی جڵەوی موبادەرە لە رۆژھەڵات
طیب عبدالرحمن
لەیەکەم تاقیکردنەوەو  وبەریەکەوتنی بەرژەوەندی لەناوچەکە لەلایان ھەردوو زلھێزی جیھان ئەمریکا و روسیا .ویاریکەرە سەرەکیەکانی ناوچەکە کە گرنگترینیان ئێران و تورکیایە  .بۆ یەکەم جار دوای کۆتایھاتنی جەنگی سارد وھەرەسی بلۆکی سۆسیالستی . ئەمریکا بە رابەرایەتی ئیدارەی ترامپ جڵەوی ئیدارەدانی قەیرانەکانی لەدەست دا لە  لەماوەکانی پێشو ھەریەک لەعێراق و یەمەن ولیبیا و ئیستاش لەسوریا پاش ئەوەی بێ دەنگیەکی شەرمنانەی ھەڵبژارد لەبەرامبەر قڕ کردن وداگیر کردنی ناوچەکانی تاکە ھاوپەیمانی ئەمریکا لەناوچەکە کە ھاوپەیمانی بو لەقەڵا چۆکردنی . دیاردەی داعش لەناوچەکە .
ئیستا کە چڵەوی ئاراستەی گەمەکە لەدەست ئەمریکا ھێدی ھێدی روسیا ھاوپەیمانەکانی لەلایەک وەدەریان نا ولەلایەکی دیکە تورکیا کە ئەندامی ناتۆیە .
ھەرھەمویان بەپێی قەبارەی خۆیان دەجەنگن بۆ بەدەستھێنانی دەستکەوتی زیاتر لە گۆرەپانی سوریا.

رۆڵی روسیا لەپەرەسەندن دایە.

ئەوەی تۆزێک بەوردی بروانێتە گۆرەپانی ململانێ بەئاسانی بۆی دەردەکەوێ کە رۆژ لەدوای رۆژ ھەژمونی روسەکان لەگەشە دایە لە سوریا .روسەکان لەپێناو فراوانکردنی پانتایی جوگرافی خۆیان چەندین سەوداو موساوەمەیان ئەنجامداوە لەگەڵ تورکیا .پێشتر شاری حەلەب .وئیستاش لەبەرامبەر عەفرین شاری ئیدلب وناوچەی وغوتە کە پانتایەکەی ١١٠کلم ودانیشتاونی زیاتر لە دوو ملیۆن کەسە کە ئیستا بەبەرچاوی ھەمو جیھانەوە ھاوشێوەی عەفرین جینۆساید دەکرێ.
ئەوەی ئاشکرایە گەمەکەران ئەزانن چیان دەوێ جگە لە ئەمریکا ئەوان ئیستراتیجیان رونە . ....

ئەمریکا چی دەست دەکەوێ لەلاوازبونی ھاوپەیمانەکەی.
بێدەنگی ترامپ لەبەرامبەر لەناوبردنی تاکەھاوپەیمانی کە کوردە دەستکەوتەکانی چیە .سەرەتا دەبێ ئەوە بزانین تورکیا پەیوەندیەکانی زیاد لەپێویست ئاڵۆز بوە لەگەڵ ئەمریکا .لەبەرامبەردا روسیا بۆ دابرانی تورکیا بەکرداری لە ناتۆ رێکەوتنی لەگەڵدا ئەنجامداوە لەسەر کێشەی سوریا ولەھەوڵدایە ئەم پەیوەندیە پەرەپێ بدا لەپێناو کەلێنێک لەباشوری ناتۆ . ئەمە جگە لەقەبوڵ نەکردنی تورکیا وەک ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا چەندین کێشەی جەوھەری دیکە ھەیە لەنێوان ئەندامانی ناتۆ وتورکیا زەقترینیان دۆزی کوردو رەوشی مافی مرۆڤ لەتورکیا . ھەربۆیە ئیدارەی ترامپ دەیەوێ تورکیا نەکەوێتە باوەشی روسیا وچاوپۆشی لە کردەوە سەربازیەکانی دەکات .
بەکوردێکەی ئەویش ھاوشێوەی روسیا دۆسەی کورد لەرۆژھەڵات دەکاتە قوربانی ئەگەرێکی نادیار لەگەڵ ھاوپەیمانە کلاسیکەکەی لەناوچەکە.

تورکیا چی دەوێ لەم ئۆپراسیۆنە.

پێشتر تورکیا زۆر ھەوڵی ئەدا جێ پێی خۆی بکاتەوە لە ناو سوریا . لەسەرەتادا تورکیا ئەودەرفەتەی نەبو تاکو دەرکەوتنی گروپە توندرەوەکان .ورێکخستنیان لەناو خاکی تورکیا بەداعشیشەوە. بەڵام پاش دۆرانی ئەم گروپانە وبەرگە نەگرتنی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکەی کە کورد بو لەلایەک ولەلایەکی دیکە روسیاو ئێران و رژێمی ئەسەد وگروپە شیعەکان ولەدەستدانی زۆربەی ناوچەکان وەک حەلەب و رەقە.
ئەوکات تورکیا ھەستی بەمەترسی کرد بۆیە دواجار بریاری دا راستەوخۆ بچێتە ناو ھاوکێشەکەوە.

ئێران چی دەستدەکەوێ لەم ھاوکێشە ئاڵۆزە.
بەرەی شیعە بەرابەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەھەمو بەرەکان لەگەشەدایە بەھۆی بازاری چەک فرۆشتن لەلایەن زل ھێزەکانەوە .ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە رۆژئاواو ئەمریکا بەتایبەت جڵەویان بۆ ئێران شل کردوە لەپێناو ساغ کردنەوەی عەمباری چەک وتەکنەلۆژیای جەنگی بەوڵاتانی کەنداو کە ئەمریکا ئێرانی وەک دێوەزمەیەک ومەترسیەک وێناکردوە بۆ ئەو وڵاتانە وتەنھا لە ساڵی٢٠١٧بەبەھای٦٠٠ملیار دۆلار چەک وجبەخانەی بە سوعودیا وقەتەر وئیمارات فرۆشتوە .
ئەم ھاوکێشەیە وای لەئێران کردوە زیاتر پەل بھاویژێ وھەمو ھەوڵەکانی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ تەواو کردنی ھیلالی شیعی
وتاکو ئەمرۆ بۆی چۆتە سەر .

کورد درەنگ تێدەگات.

کورد بەدرێژایی مێژو دۆستی نەبوە جگە لەچیاکان وئەزمونی تاڵی ھەیە لەوبارەیەوە
ھەرکات دۆزی ئەم نەتەوە بێ ناسنامەیە پەرەی سەندبێ کە ھەرھەموی بەشۆرش وخوێن قوربانیدانی زۆر بوە زلھێزەکان سەودایان بە دۆزی کوردەوە کردوە .لەنمونەی ئەوە .شێخ سەعیدی پیران لەدوای جەنگی جیھانی یەکەم وسۆڤێت لە کۆماری مھاباد . پەیماننامەی جەزائیر وکێسنجەر .  ھتدا....... کورد قەت نەیتوانیوە ببێ بەیاریکەر بەڵکو یاری پێکراو. ئەوەی کەجێگای داخە کورد کاتێک جۆرێک لەکەش وھاوسۆزیەکی نیمچە نێودەوڵەتی بۆ دورست ئەبێ لەدۆخێکی مێژویی دیاری کراو خێرا ھەنگاوی ھەڵەی ئیستراتیجی دەھاویژێ وەھەمو ھێلکەکانی دەخاتە سەبەتەی ھێزێکی دیاری کراوەوە.
ریفراندۆم زۆر شتی پێ وتین بەڵام کێشەی کورد لە زاکیرەی دایە زو شتی لەبیر دەچێتەوە. ھەرچەندە کوردانی رۆژ ئاوا ویستیان کەڵک لەئەزمونە شکست خواردۆکەی ئێمە وەرگرن و ھێلکەکانیان دابەش کرد بەسەر چەند سەبەتەیەکدا بەڵام درەنگ لەوە تێگەیشتن کە کورد دۆستی نیە جگە لەچیاکان ویاریپێکراوێکی بێ ئەرزشە.

خولاسە.
دەشێت ئەم خوێندنەوەی ئێمە بەشێکی راستیەکەبێ وبەشەکانی دیکەی راستی مەسەلەکە شتێکی تربێ رەنگە عەفرین ببێتە خاڵی لاوازکردنی چەند ھێزێک لەوانە تورکیاو ئێران و ئەمریکا بەئەنقەست بێ دەنگی ھەڵبژاردوە .ودەیەوێ لەجەولەی دووەم دا ھەردوو ھێز لەزۆنگاوی گۆرەپانی سوریا نوقم بکات ودووچاری جەنگێکی نەزیفی درێژخایەنیان بکات ولەبەرامبەر چەندین دۆسەی دیکە لەگەڵ روسیا سەوداو مامەڵەی پێوە بکات لەھاوشێوە دورگەی قەرم و فایلی ئەتۆم وبازرگانی نێودەوڵەتی.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌