N R T پەمپی گەورە کردنی شاسوارو نەوەی نوێ

وتار/ 13/03/2018 887 جار بینراوە

هه‌ستار سه‌نگاوی

N R T پەمپی گەورە کردنی شاسوارو نەوەی نوێ

عەزیز نەسین نووسەری گەورەی تورک لەیەکێک لەچیرۆکەکانیدا بەم مانایە باسی کەسێک دەکات کەدەیەوێ کوڕەکەی لەلای خەڵکی گەورە بکات، بۆیە ھەر ڕۆژە بەشێوەیەک وبەبیانوویەک لەناو ڕۆژنامەدا ناوی دەھێنێت ( ڕۆژێک دەڵێت:نەخۆشە ، ڕۆژێک سوپاسی ئەوانە دەکات ھەواڵیان پرسیوە ، ڕۆژێک فڵانەشتی ون کردووە ، ڕۆژێکی ترسوپاسی ئەوانە دەکات بۆیان دۆزیوەتەوە ، ڕۆژێک..)بەم شێوەیەک ھەموو ڕۆژێک ناوی کوڕەکەی ئەو لەنێو ڕۆژنامەکەدا دەردەکەوێت ، تالەلای ئەو خەڵکە دەبێتە ناوێ ئاشکراو ھەموو خەڵک لەڕێی ناوەکەیەوە دەیناسن ! بەڵام قەدەرەن ژیان بەگوێرەی ئاواتەکانی باوکی ناڕواو کوڕەکە کۆچی دوایی دەکات ، بەڵام لەبەرئەوەی خەڵکەکە پێشتر ئەوەنە ناویان بیستووە ،بۆیە لەسەر گۆڕستان بەئەسەفەوە باسی دەکەن و دەڵێن: ئەگەر نەمردایە بێگومان وڵاتی ڕزگار دەکرد !!

(ئێن ئاڕ تی)ش ئێستا زۆر زیرەکانە بەسوود وەرگرتن لەو سیقەیەی کەخەڵکەکە بەکەناڵەکەیان کردووە دەیەوێت ھەمان دەوری باوکەکە ببینێت ، بۆیە بەردەوام بەدوای بۆنەیەکدا دەگەڕێن ( ھەرچەند بچوکیش بێ) تا باسی ھەڵوێستی شاسوارو نەوەی نوێ بکەن و ، وەک قارەمان و خەمخۆری خەڵک و خاکەکەی وێنا بکەن!
جگە لەمانەش دەیەوێت لەڕێی ڕاپۆرتی وەھمی یان لەڕێگەی(مێش کردنە گامێش)ەوە ھەموو ئەو لایەنانە ناشیرین بکات و لە گۆڕەپانەکە بەلێدانێکی توند بییانکاتە دەرەوە ،کەخەڵکی ئومێدی پێیانەو ڕۆژانێکی زۆرە لەدژی ستەم و زۆرداری ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە وەستاونەتەوەو قوربانی زۆریان لەو پێناوەدا داوە!
سەرەڕای ئەوەی ئەم کەناڵە بەردەوام بەدوای ھۆکارەکانی فوو تێکردن و گەورە کردنی نەوەی نوێ و سەرۆکەکەیەوەن ، ھەندێک لەئەندامانی حیزبەکانی دەسەڵاتیش زۆر نەشارەزایانە بوونەتە ھاوکارو ئاسانکار بۆ ئەم حیزبەو ، ئەوەی ئەوان بەپارە دەیکڕن ،ئەمان زۆر بەسادەیی دەیخەنە دەستیانەوە !

کاتێک خۆپیشاندانەکان لەناوچەی سلێمانی دەست پێدەکات ، شاسوار عبدالواحد زۆر زیرەکانە بڕیاری ھاتنەوە دەدات ونایەوێ ئەو ھەلەی لەدەست بچێ(بەتایبەتی کاتێک کەدەزانێت دەیگرن)و وەئەوەی ئەو بەدوای دەگەڕێ و بەپارە دەیکڕێت دەستی دەکەوێت ، کەئەویش دەرکەوتنێتی وەک پاڵەوان و نەترسێک لەبەرانبەر دەسەڵاتدا !

ھەر ئەم گەڕان بەدوای (خۆگەورە کردن)ەدا وای لێکرد کەلەدەڤەری لای پارتیش خۆی تاقی بکاتەوەو بکەوێتە گەڕان بەناو شەقامەکانی ھەولێردا ، تابتوانێت لەڕێی بەرز بوونەوەی حەماسی ھەندێ کەسی نەزانی دەسەڵاتەوە مەدالیای قارەمانێتی لەوێش وەربگرێ !

جگە لەمانەش دەیانەوێ لەڕێی نیشاندان و کۆبوونەوەی لەگەڵ ھەندێ لەبەرپرسانی ڕۆژئاوادا وەک کەسێکی گرنگ وناودارو خاوەن ھێزو پێگە پیشانی بدەن ، بەڵام بێئاگا لەوەی کەڕۆژئاواییەکان بەدوای بەرژەوەندی خۆیانەوەن وجاش و پیاویان دەوێ کەخزمەت بەوان بکات و ، ھەمووش دەزانین کەسانی تریش پێش ئەو لەگەڵ کەسانی گەورەتردا کۆدەبوونەوەو بەپشت و پەنای خۆیانیان دەزانی ، بەڵام لەچاو تروکانێکدا بەتەلەفۆنێک لەئاسمانەوە خستیانەوە سەر زەوی و کارێکیان پێکرد کە(با) بەدەواری شڕی نەکردبێ !
بۆیە ئێستا کوردستان پێویستی بەکەسانێک ھەیە کەدەستپاک و پەرێزپاک بێ و پیاوی ھیچ کەسێک نەبێ ، چونکە بەڵگە نەویستە ئەوانەی پیاوی ئەملاو ئەولان جگە لەگوێڕایەڵی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دوژمنان وکاولکاری و نەھامەتی بۆ خاک و وڵاتی خۆیان ھیچی تریان پێ نییە!!
ھەستار سەنگاوی

نوێترین نوسینەکانی هه‌ستار سه‌نگاوی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌