چیت کرد

وتار/ 12/03/2018 629 جار بینراوە

ئالان ڕەئوف

چیت کرد
ئالان ڕەئوف
تۆی مرۆڤ کە دێیتە بوون و ژیان و ڕۆحت پێ دەبەخشرێت ھەرگیز ئەم پرسیارەت لەخۆت کردووە بۆ ھاتویت و بۆ چی شتێک دروست کراویت ، ڕەنگە بەشێکی زۆرمان وەڵامی ئەم پرسیارەمان دەست نەکەوتبێت بەھۆکاری ئەوەی ئەسڵەن ڕۆژێک لە ڕۆژان یاخود دروستر بڵێم پاش کامڵ بوون و پێگەشتن بیرێکمان لەم پرسیارە نەکردبێتەوە و بەفکرماندا نەھاتبێت ، ڕەنگە بەشێکی زۆر لە ئێمە مانان بەشێوازە تەقلیدیە باو باپیرانەکانمان ڕامانمان بۆ ژیان ھەبێت و کردبێت و ئەوان بەکوێ دا ڕۆشتوون ، ئێمەش بەھەمان ڕێگای ئەواندا بڕۆین و شت گەلێکی جیاواز نەکەین کە ئەوان نەیانکردبێتن ، ئەگەر بەشێکی دوبارە کردنەوەی ڕێگای باو و باپیران بگەڕێتەوە بۆ ئێمە مانان بەڵام ئەڵبەت بەشێکی دیکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرزەنشتی ھەمیشەی دایک و باب کە دەڵێن ئەمە کلتور و تەقالید و کاری ئێمەیە و دەبێت بەم جۆرە گەورە بیت و لەگەڵ شت گەلەکان مامەڵە بکەیت لێرە ئیمام عەلی خەلیفەی چوارەمی موسڵمانان وتەیەکی بەپێزی ھەیە و دەڵێت " نابێت منداڵەکانمان لەسەر کلتور و داب و نەریتی خۆمان گەورە بکەین چونکە ئەوان لەسەردەمێکدا دەژین سەردەمی ئێمە نین ! " ، لێرە ئەوەی جێگای پرسیار و قسەلەسەر کردن بێت ئەوەیە پاش چەندین ساڵ لە ژیان کردنت و بونت لەسەر ھەسارەی زەوی ئایا توانیت چی بکەیت ئایا خۆت دادگایی خۆت کردووە و لەخۆت پرسیوە من چیم کرد چیم پێشکەش بە مرۆڤایەتی کرد چیم پێشکەش بە ئەو بوارە کرد کە ھەوڵم بۆ ئەیا و لەپێناویدا شەو و ڕۆژم دەخستە سەر ، ئایا ھەرگیز وەک مرۆڤێک بونت ھەبووە و خۆتت سەلماندووە لەو جێگا و پێگەیەیی کە ھەت بووە و تاچەند وەک خودی خۆت توانیوتە شێوازە تەقلیدیەکان تێ شکێنیت و ببینە سەبەبی گۆڕانکاری و شێواز گەلی نوێ ، ئایا ھیچت بۆ کۆمەڵگاکەت کرد یاخود بویتە مشەخۆرێکی زۆر خراپ لەسەری و تەنھا نەعلەتی ویژدانت کردە میراتی بۆ خۆت

گەلێک زۆرتر و زیاتر ھەڵدەگرێتن ئەم باسە بەڵام دەرئەنجامەکەی ڵەم چەند دێڕەی خوارەوەدا کورت دەکەمەوە " تۆی مرۆڤ ھەر لەخۆڕا و بەبێ سەبەب ناھتویتەتە ئەم ژینەوە و بێ ھۆ دروست نەکراویت ئایا پاش چەندین ساڵ لە ژین کردنت و پاشان نزیکیت لە مەرگ دەتوانیت چۆن وەڵامی ئەم پرسیارە بەیتەوە ( چیت کرد ؟ ) ھەر تاکە و یاخود ڕونتر بڵێم ھەر مرۆڤە و وەڵامێکی بۆ ئەم پرسیارە پێ ھەیە بەڵام بەشێکی زۆرمان ڕەنگە وەڵامێکی دڵخۆشکەر و بەپێز  و بەڵێ مان پێ نەبێت و دوریشی بو ناچم ھەندێکی دیکەمان ڕوی وەڵاممان بۆ ئەم پرسیارە نەبێت ، بەڵام ژیان ھێشتا لەژێر دەستت دایەوە تۆ خۆتیت و ئێستا بەئازادانە دێیت و دەچیت و دەخۆیت و دەخەوێت کەواتە مادام ھەلەکە ماوە با کار گەلێک بکەین و بیگەیەنینە ئەنجام وەڵامێکی باشمان پێ ھەبێت و ڕوو گەشانە بتوانین و بەدەنگێکی گەلێک بەرز بڵێین و وەڵامی پرسیاری ( چیت کرد ؟) بەینەوە

ماویەتی ........

نوێترین نوسینەکانی ئالان ڕەئوف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌