جل و بەرگی کوردی بێ نازە

وتار/ 11/03/2018 1242 جار بینراوە

م.حسن شه‌مێرانی

جل و بەرگی کوردی بێ نازە

ئازیزان : خوای گەورە مرۆڤەکانی سەر زەوی کردووە بە چەن خێڵ و نەتەوەیەک ، ھەر نەتەوەیەک بە جل و بەرگ و بە زمان و بە کەلتور جیاوازە لە نەتەواکانی تر ، وە پارێزگاری لەو جیاوازیانە زۆر پێویستە و قورئانی پیرۆز ئەماژە بەوە ئەکات کە جیاوازی زمانی نەتەوەکان بەڵگەو نیشانەیەکی گەورە و ئاشکرایە لەسەر گەورەیی و توانا و زانایی و دانایی خوای خاوەن دەسەڵات ، وە لێرە ئێمە دەڵێین لە ڕووی ئەیینیەوە زۆر پێویستە ھەموو نەتەوەیەک پارێزگاری لە زمانی خۆی بکات بۆ ئەوەی نەتوێتەوە لە نەتەوەیەکی تردا و لەوێشەوە ئەوەی پێویستە لە ھۆکاری جیاوازی لە نەتەوەکانی تر وەک جل و بەرگ و ھەر کەلتورێکی تری تایبەتی بەنەتەوەیەک کە جوان و بەسوود بێت پێویستە پارێزگاری لێ بکرێ ، جا ئێمەش وەک گەلی کورد زۆر پێویستە شانازی بکەین بە جل و بەرگی کوردی خۆمانەوە بە ژنان و پیاوان و کچان و کوڕانەوە ، نەک تەنھا ساڵێکدا یەک ڕۆژ بەڵکو ئەبوایە لە ھەموو کاتەکان جگە لە دەوامی رەسمی و ئەویش لە زۆر ووڵاتانی وەک پاکستان و ھندستان و خەلیج بە جلی خۆیانەوە دەوام ئەکەن ، و سوپاس بۆ خواش وا ڕێکەوتووە کە جل و بەرگی کوردی ژنان و پیاوانمان جوان و گونجاو و پەسەندی شەرعیشە ، خوازیارم زیاتر لەبەر بکرێ و ژنان و كچانمان سەرپۆشەکەش بیەن بە سەریانا چونکە تەواوکاری جل و بەرگی کوردیە .

حسن شەمێرانی

نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌