لەفەرھاد پیرباڵ گەڕێن.....

وتار/ 10/03/2018 630 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

لەفەرھاد پیرباڵ گەڕێن.....
طیب عبدالرحمن
لەرۆژانی رابوردو بەناو چەند کەسایەتیەکی ھەولێر  داوایەک ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو دەکەن کە چارەسەری دەرونی بۆ بکەن ھەروەھا ناوبراو بوە بەمەترسی لەسەر ئاسایشی  ھەولێر وکەسەناودارەکانی  وداوا دەکەن کە لەشەقام  دووری بخەنەوە.
لێرەوە من چەند سەرنجێک لە سەرئەوداوای  ئەو کەسایەتیانەی ھەولێر وئەوانەی وەک  ئەوان بیر دەکەنەوە دەنوسم .
یەکەم فرھاد پیر باڵ ھێرشی کردۆتە سەر کەسایەتیەکانی مەنزومەی  بەرێوەبردن لە شاری ھەولێر وکوردستان وەک پەرچەکردارێک بۆ بێ رێزی بە تەواوی کایەکانی ناو کۆمەڵگا جا ھەندێک جار بۆ خۆپاراستن ھێرشی کردۆتە سەر ئازادی خوازانیش  وەک مانۆرێک کە مەترسی لەگیانی خۆی دوربخاتەوە لەکاتێکا دەسەڵات لە ھەولێر خۆتان وتەنی گەمە نازانێ .
دووەم .شارێکی گەورەی وەک ھەولێر توانای تەحمول کردنی یەک  کەسی جیاوازی نیە کە دژە باو بێت  کەھەمیشە ھەوڵ ئەدا لەو خەوە قوڵە  خەبەرتان کاتەوە .ئەگەر تەحەمولی جوێنەکانی ناکەن لێگەرێن بابێ بۆ سلێمانی لەوێ جوێن بەئێمە بدا بەردبارانی ئازادی خوازان بکا ئێمە   قەبوڵی دەکەین .
سێیەم. ئەوە ئێوە نەخۆشی دەرونیتان ھەیە نەک فەرھاد  .بەم قسە بێ مانایەنەتان شاری ھەولێرتان  خامۆش کردوە   داتان بریوە لە ھەمو جیاوازیەکان وەک رۆبۆرت ئەتانەوی ھەموان وەک یەک بیر بکەنەوە .
من  ئەزانم ئێوە مەرامتان خزمەتکردنی  ئاراستەیەکە کە ئێمەی گەیاندە ئەم رۆژە کەچی بوار نادەن خەڵک لەدەست گەمژەی وبێ ئاگای ئێوە شێتیش بێت   . ئێوە چیتان لێ بە سەر ھاتوە .
ھەستن لەو خەوە قوڵە .
بەقەولی ئێوە ئەگەر فەرھاد شێتیش بوبێت دەبێت ئێوە  نازی ھەڵگرن لەسلێمانی  پەیکەر وکاری ھونەری جۆراوجۆر بۆ فریشتەکانی شار ئەنجام ئەدرێ  کەچی ئێوە    ناوبراو شێتیش نەبوە بەزۆر دەتانەوێ شێتی بکەن ولەنەخۆشخانەی دەرونی  سەری بەفەتارەدا بەرن ھەر لەبەر ئەوەی قسە بە بەرێوەبەرەکانی شارەکەتان دەڵێ چ قسەیەکیش ھەموی لەقازانجی  ئێوە .
ئەمە ئەوەیە دەڵێ حەز بەتۆپینی خۆی وزەرەری ساحێبی دەکات

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌