لەکۆتایدا تێگەیشتین....

وتار/ 05/03/2018 530 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

لەکۆتایدا تێگەیشتین....
طیب عبدالرحمن
  ڤایرۆسی خوڵقاندنی قەیران تاکو کرۆکی ئێسک و مۆخی کارەکتەرە بەرێوەبەرەکانی کۆمەڵگا شۆر بۆتەوە .وەک خانەیەکی شێرپەنجە.مەحاڵ وئەستەمە چاک بونی. یەکێک لەھۆکارەکانی ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە. مەنتەڵێتیزمی خێڵەکیە کە لەناو خوێنی ئەم برادەرانە ھاتوچۆ دەکات .کە دواجار وەک نەخۆشیەکی گوازراوە بەشێک لەچین وتوێژەکانی بەخۆیەوە توش کردوە. وکۆمەڵگای دووچاری جۆرەھا قەیرانی ریشەیی کردوە کە لەراستیدا بۆ بنبڕکردنی کات و وزەی زۆری پێویستە . رەنگە ھەمومان بەشەرمەوە یاخود نەتوانین دەربارەی لایەنێکی زۆر خراپی دەرھاویشتەی ئەو قەیرانانە بکەین . کە بەھۆی باری سەختی دارایی کە چینی موچەخۆری بەخۆیەوە گیرۆدەکردوە. ئەویش چەندین حاڵەتی خۆکوشتن یاخود پەنابردنە بەر کاری سێکس لەبەرامبەر بڕێک پارە. رەنگە لەئیستادا ئەم بابەتە لەچوارچێوەی حاڵەت دابێ لێرەولەوێ بەڵام بەدڵنیایەوە دەبێتە دیاردە ئەگەر باری ئابوری بەم چەشنە درێژە بکێشێ . گیرۆدەبونی کۆمەڵگا بەدەست ئەم مۆدێلە سیاسیە فەرمانڕەوایە بەشێک لەھۆکارە بنچینەیەکانی خودی گۆمەڵگایە ولەناویشیاندا نوخبە کەوای کردوە کۆمەڵگای ئێمە نەتوانێ ئەم قۆناغە راگوزەرە تێپەرێنێ بەکەمترین زیان. کاستی سیاسی فەرمانڕەوا . تاکو ماوەکانی رابوردو پێش شکستە مەزنەکەیان بەباشی لەسەر وەتەری دروشمی درۆینەی ناسۆنالیستی ئاوازیان دەچرپان بەگوێی زۆرینە . ولەزۆر ناوچە کاریگەری باشی ھەبو بەقازانجی ئەو چینە کەمە لەفەرمانرەوا ولەناویشیاندا بنەماڵە دیارەکان . ئەویش بەھۆی ئاستی نزمی وشیاری و رۆشنبیری زۆرینەی ھاوڵاتیان .کە عەقڵیەتی خێڵەکی زاڵە بەسەریاندا. ئیستا کە دەستەکەیان کەشف بوە جگە لەدزی وتاڵانی ھیچیان پێ نەبو بۆ کۆمەڵگا . ولەپێناو پارستنی ھەژمون ودەستکەوتە حیزبی وکەسیەکان پەنایان بردۆتە بەر چەندین کاری قێزەون وەک جاشێتی بۆ بێگانەو ھەڕەشەی ھەڵگیرسانی شەری ناوخۆ ئەگەر دەستکەوتەکانیان بکەوێتە مەترسیەوە کۆمەڵگاش بەھۆی تاڵاوی شەری ناوخۆ کە لەرابوردو لەسەر داھات وپارە ماڵی زۆرێکی وێران کرد بەھەستیاریەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆخەکە دەکرد . ئیستا پاش بیت وبالوری دەوڵەتی سەربەخۆ دەھۆڵ کوتانی ئابوری سەربەخۆ لەھەمو ئاشتەکان شکستیان خواردوە وزۆرینەی کۆمەڵگا تەجاوزی مۆدێلی ئەم نوخبەسیاسیە کردوە . دیسانەوە بەرەو بەغدا لەسەر ئەژنۆ لەبەردەرگای دەسەڵاتی ئاینی وسیاسی شیعە کەوتون داوای لێخۆشبون و قبوڵ کردنیان وەک جاش دەکەن بەڵم چۆن جاشێک جاشێکی باش وگۆرایەڵ .بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە بەغدا ھێشتا داوای زیاتر دەکات . ئەمانە بەوپاوەنخوازی وخۆسەپاندنە دۆزی کوردیان لەناوەوەو لەدەرەوە سوک کردوە. ھەرچەندە ئیستا وەک مانۆرێک دەیانەوێ لەرێگای دورست کردنی لیستی دیکە دەنگ کۆکەنەوە لەکاتێکا تەواو دڵنیابون کە گۆرەپانی ململانێی سیاشیان دۆراندوە وچی دیکە ھاوڵاتیان فریوناخۆن بەدرۆکانیان . ئیستا ھەموان تێگەیشتن کە ئەمانە شێرپەنجەن ئەمانە ڤایرۆسن . وقۆناغی ئەمۆدێلە خۆری ئاوا بوە بۆ ھەتاھەتایە لەکۆتایدا تێگەیشتین....

ڤایرۆسی خوڵقاندنی قەیران تاکو کرۆکی ئێسک و مۆخی کارەکتەرە بەرێوەبەرەکانی کۆمەڵگا شۆر بۆتەوە .وەک خانەیەکی شێرپەنجە.مەحاڵ وئەستەمە چاک بونی.
یەکێک لەھۆکارەکانی ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە. مەنتەڵێتیزمی خێڵەکیە کە لەناو خوێنی ئەم برادەرانە ھاتوچۆ دەکات .کە دواجار وەک نەخۆشیەکی گوازراوە بەشێک لەچین وتوێژەکانی بەخۆیەوە توش کردوە.
وکۆمەڵگای دووچاری جۆرەھا قەیرانی ریشەیی کردوە کە لەراستیدا بۆ بنبڕکردنی کات و وزەی زۆری پێویستە .
رەنگە ھەمومان بەشەرمەوە یاخود نەتوانین دەربارەی لایەنێکی زۆر خراپی دەرھاویشتەی ئەو قەیرانانە بکەین .
کە بەھۆی باری سەختی دارایی کە چینی موچەخۆری بەخۆیەوە گیرۆدەکردوە.
ئەویش  چەندین حاڵەتی خۆکوشتن یاخود پەنابردنە بەر کاری سێکس لەبەرامبەر بڕێک پارە. رەنگە لەئیستادا ئەم بابەتە لەچوارچێوەی حاڵەت دابێ لێرەولەوێ بەڵام بەدڵنیایەوە دەبێتە دیاردە ئەگەر باری ئابوری بەم چەشنە درێژە بکێشێ .

گیرۆدەبونی کۆمەڵگا بەدەست ئەم مۆدێلە سیاسیە فەرمانڕەوایە بەشێک لەھۆکارە بنچینەیەکانی خودی گۆمەڵگایە ولەناویشیاندا نوخبە کەوای کردوە کۆمەڵگای ئێمە نەتوانێ ئەم قۆناغە راگوزەرە تێپەرێنێ بەکەمترین زیان.
کاستی سیاسی فەرمانڕەوا . تاکو ماوەکانی رابوردو پێش شکستە مەزنەکەیان بەباشی لەسەر وەتەری دروشمی درۆینەی ناسۆنالیستی ئاوازیان دەچرپان بەگوێی زۆرینە . ولەزۆر ناوچە کاریگەری باشی ھەبو بەقازانجی ئەو چینە کەمە لەفەرمانرەوا ولەناویشیاندا بنەماڵە دیارەکان . ئەویش بەھۆی ئاستی نزمی وشیاری و رۆشنبیری زۆرینەی ھاوڵاتیان .کە عەقڵیەتی خێڵەکی زاڵە بەسەریاندا.
ئیستا کە دەستەکەیان کەشف بوە جگە لەدزی وتاڵانی ھیچیان پێ نەبو بۆ کۆمەڵگا .
ولەپێناو پارستنی ھەژمون ودەستکەوتە حیزبی وکەسیەکان پەنایان بردۆتە بەر چەندین کاری قێزەون وەک جاشێتی بۆ بێگانەو  ھەڕەشەی ھەڵگیرسانی شەری ناوخۆ ئەگەر دەستکەوتەکانیان بکەوێتە مەترسیەوە کۆمەڵگاش بەھۆی تاڵاوی شەری ناوخۆ کە لەرابوردو لەسەر داھات وپارە ماڵی زۆرێکی وێران کرد بەھەستیاریەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆخەکە
دەکرد .
ئیستا پاش بیت وبالوری دەوڵەتی سەربەخۆ دەھۆڵ کوتانی ئابوری سەربەخۆ لەھەمو ئاشتەکان شکستیان خواردوە وزۆرینەی کۆمەڵگا تەجاوزی مۆدێلی ئەم نوخبەسیاسیە کردوە .
دیسانەوە بەرەو بەغدا لەسەر ئەژنۆ لەبەردەرگای دەسەڵاتی ئاینی وسیاسی شیعە کەوتون داوای لێخۆشبون و  قبوڵ کردنیان  وەک جاش دەکەن بەڵم چۆن جاشێک جاشێکی باش وگۆرایەڵ .بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە بەغدا ھێشتا داوای زیاتر دەکات .
ئەمانە بەوپاوەنخوازی وخۆسەپاندنە دۆزی کوردیان لەناوەوەو لەدەرەوە سوک کردوە.
ھەرچەندە ئیستا وەک مانۆرێک دەیانەوێ لەرێگای دورست کردنی لیستی دیکە دەنگ کۆکەنەوە لەکاتێکا تەواو دڵنیابون کە گۆرەپانی ململانێی سیاشیان دۆراندوە وچی دیکە  ھاوڵاتیان فریوناخۆن  بەدرۆکانیان .
ئیستا ھەموان تێگەیشتن کە ئەمانە شێرپەنجەن ئەمانە ڤایرۆسن . وقۆناغی ئەمۆدێلە خۆری ئاوا بوە بۆ ھەتاھەتایە.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌