چ کۆسپێک هەیە نەهێڵێت هێرۆ خان ببێتە سکرتێری گشتی یەکێتی؟

وتار/ 27/02/2018 857 جار بینراوە

خالد فرج احمد

چ کۆسپێک هەیە نەهێڵێت هێرۆ خان ببێتە سکرتێری گشتی یەکێتی؟

ئارێز عبداللـە، ئەندامی سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێ: یەکێتی سکرتێری گشتی نییە و، کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری سکرتێری گشتییە و خاوەنی بڕیارە، بەڵام بڕیاری گرنگ و چارەنووسساز لە دەست سەرکردایەتیدایە. کۆسرەت ڕەسوڵ کەسی یەکەمە دوای نەمانی مام جەلال بۆ ڕاپەڕادنی کاروبارەکان.
بەڵام ئەگەر سەرنجێک لەو نامەیە بدەین کە هیرۆ خان بۆ کۆسرەت ڕەسولی نوسیووە، ئەوە هەست پێ دەکرێت کە ئەو لە پێگەیەکی بەرزترەوە قسە دەکات کاتێک دەڵێ: ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی بۆ بڕیاردان لە چەسپاندنی ڕۆژی کۆنگرە، بووەتە مایەی نیگەرانی خۆم! و هەموو جەماوەری یەکێتی.
مەحمود سەنگاوییش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە ناو ماڵی یەکێتی و دەڵێ: کۆمەڵێک لەناو ماڵی مام جەلال زۆر گوشاریان لە دکتۆر بەرهەم کرد بۆ ئەوەی بڕوات. دەیانویست بڕواتە دەرەوە و بە بچووکی مامەڵەی لە گەڵ بکەن. ئەو فشارانەش دێنێتەوە یاد کە لە نەوشیروان مستەفا کرا.
ئێستا هێرۆ خان وەک میراتگیری تاڵەبانی سەریری ناو یەکێتی دەکات. زۆر کەس دەپرسن ئایا چ کۆسپێک هەیە نەهێڵێت هێرۆ خان ببێتە سکرتێری گشتی یەکێتی؟! لە کاتێک زۆرێک لە سەرە داوەکانی ناو یەکێتی لە دەستی ئەودایە.
خالد رەنجدەر

نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌