ھەندێک لە سودی دنیایی (نوێژ)

وتار/ 24/02/2018 3317 جار بینراوە

دایکی لەینە و ئیلیاس

ھەندێک لە سودی دنیایی (نوێژ)
نوسینی / دایکی لەینە و ئیلیاس
پێغەمبەر د.خ فەرموی ( وجعلت قرة عيني في الصلاة ) ڕوناکی چاوەکانم لە نوێژدایە .
ھەر یەک لە ئێمە ڕەنگە چەندەھا جاربیستبێتمان نوێژکردن چەندێک سوودی ھەیەبۆ دنیای نەبڕاوەمان و پرسیاری یەکەمی ڕۆژی لێپرسینەوەمانە ، وازلێھنانی دیواری نێوان ئێمەو بێ باوەڕبون ئەڕوخێنێت ، بەڵام زۆرکەم باسی سوودەکانی بۆ ئەم دنیایەمانبکرێت و ڕەنگە شتێک بێت بە کەمی بیری لێبکەینەوە ،
نوێژ کردن کاتێکی زۆر تایبەتە لە نێوانی خودی خۆت وەك بەندەیەك و خولقێنەرەکەت کە خوای پەروەردگارە . نوێژکردن گفتوگۆیەکە نەک تەنھا بە دەم بەڵکو گفتوگۆیەکی ھەست و دەرون و بیر و ھۆشمانە ، گفتوگۆی ڕۆح و دڵ و مێشکمانە لەگەڵ پەروەردگارمان بەدیھێنەوری بونەوەر .

پێم خۆشە پێکەوە ھەندێک سەرنج بدەینە سەر سوودە دنیاییەکانی ئەم جیھانە جوانەی نوێژ و وتووێژکردن لەگەڵ اللە سبحان و تعالی ;
١- ئارامیە بۆ دەروون /
 لەم دنیا جەنجاڵەدا کە ڕۆژانە سەرقاڵماندەکات بە شتی جیا جیای ڕۆژانە و ژیانی شەخسی خۆمان زۆر کات ژیان وامان لێدەکات بە حەسرەتەوە بین بۆ ساتێک بەتەنھا بوون و بۆ ساتێک بیر لە ھیچ نەکردنەوە و تەنھا لەگەڵ خودی خۆمان وجودمان ھەبێت ، نوێژ کردن ئەم کارە فەرزئەکات لەسەرمان و لە ڕۆژێکدا پێنج ھەلمان دەداتێ ئارامی بگەیەنین بە ڕۆحمان ، لەلێکۆڵینەوەی زانایانی دەروون ناس ئەوەیانبۆ دەرکەوتوە کاتێک ئیسراحەت دەدەی بەمێشک و دەروونت و لە شوێنێکی ئارام و بێدەنگایت ، بە  جۆرێک ئیسراحەت ئەدات بەمێشکت کە فیکرت فراوان دەبێت و جێگایتازە دروست ئەکەیت بۆ زانیاری نوێ وبیرکردنەوەت بە ھێزتر دەبێت .
٢- پەیمان بەرداریە /
ھەر تاکێکمان کە نوێژ دەکەین پەیمان بەخوای گەورە دەدەین کە ھەموو نوێژەکانمان بکەین و ھەمووی لە کاتی خۆیدا بکەین ، پەیمان بە پەرورێنمان دەدەین کە شتی ناگرنگ و لاوەکی و دونیایی نەخەینە پێشگفتوگۆمان لەگەڵ خوای گەورە ، ئەم پەیمانبەستنە ، پەیمانێکی زۆر گەورەیە و ئەبێت بەرز و پیرۆزڕابگیرێت ، پێغەمبەر د.خ ناوی لێناوە پەیمان ئەفەرموێ ( العهد الذي بيننا وبينكم الصلاة ) واتە وەعدو پەیمانی نێوانمان نوێژە ، سودی دنیایی ئەم پەیمانە کە لەگەڵ خوای گەورە کردوومانە ئەوەیە کەزیاتر گرنگی بە وەعدو بەڵێنەکانمان دەدەین لەگەڵ خێزان و ھاوڕێیانمان و ھێزی زیاترمان پێدەبەخشێ بۆ ئەوەی پەیمانەکانمان بەرزڕابگرین . بەرز ڕاگرتنی پەیمانەکانمان نێوانمان باشتر دەکات لەگەڵ ئەوانەی پەیمانمان لەگەڵ بەستون وە کەسایەتیمان جوان ئەکات لای کەسەنزیکەکانمان و لەناو کۆمەڵگەدا . 
٣- ڕێز گرتنە لە کات /
کاتێک پەیمان بە خوای گەورە دەدەین ھەموو نوێژەکەمان لە کاتی خۆیدا بکەین ھەمیشە نوێژەکەمان لە فیکرماندایە و بەشێوەیەکی سروشتی ٢٤ کاتژمێریڕۆژەکەمان دەکەین بە ٥ بەشەوە ، پێشئەوەی کاتی نوێژەکەمان بێت ھەوڵ دەدەین ئەو کارەی لەبەر دەستماندایە تەواوی بکەین بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا دەست بکەین بەگفتوگۆکردن لەگەڵ اللە سبحان وتعالی ئەمەش واتە ڕاھێنانی دەرونی و جەستەیی بۆ پابەندبون بەکات و ئەنجامدانی ئەرکێکی ڕۆژانە ، ئەوەش نیشانەی خەڵکانی سەرکەوتوە .
٤-خۆڕاگرتن و ئارامیە /
کاتێک دەست دەکەین بە گفتوگۆکردن لەگەڵ پەروەردگار ئەبێت حەز بکەین بە شێوازێکی لەسەر خۆ و بە ھێمنی ئەو پرۆسە ئەنجام بدەین ، خوای گەورە ئەو نوێژەی پێخۆشە کە ھەموو فیکر و مێشکمان لەگەڵ پەروەردگار بێت وەکو ئەفەرموێت ( الذين هم في صلاتهم خَاشِعُون ) ئەوانەی لەنوێژەکانیاندا ملکەچ و ئامادەن بەدڵ ، ئەمەش خۆڕاگرتنێکی بەھێزی دەوێت ،
 لە کاتی نوێژ ئەنجامداندائەبێت زیاتر ڕاھێنان لەسەر تەرکیز کردن لەسەر نوێژەکەمان بکەین و خەیاڵمان نەڕوات بۆ ئەرکی ڕۆژانەمان و کێشەی ژیانمان ، تەرکیزی تەواو لەسەرنوێژەکەمان بە درێژایی نوێژەکە کارێکێ ئاسان نیە بەڵام بە ڕاھێنانی زیاتر دەتوانین بە دەستی بھێنین و ئەنجام دانی ئەم ڕادە تەرکیزکردنە مێشکمان بە ھێز دەکات وخۆڕاگریمان پتەو ئەکات ،
لە کۆتاییدا ئازیزانم داوا لە خوای گەورەدەکەم لە کەم و کورتی عیبادەتەکانمان ببورێت ، خوای گەورە بمانخاتە سەر ڕێگەی ڕاستی خۆی و بمانکات بەو کەسەی کەخۆی خۆشی ئەوێت ، پەروەردگارا بەندایەتی و ئەنجامدانی پەرستشمان بۆ بکە بە فێنکی دڵ و دەرونمان ..... ئامین

نوێترین نوسینەکانی دایکی لەینە و ئیلیاس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌