گوزەرێك بەنێو ڕەھەندەکانی چەمکی ھاوپرۆژبون و گرێی بنەڕەتی چاکسازی

وتار/ 23/02/2018 510 جار بینراوە

سامان ره‌باتی

یەک دەستی یان یەک لیستی
گوزەرێك بەنێو ڕەھەندەکانی چەمکی ھاوپرۆژبون و گرێی بنەڕەتی چاکسازی

لە دوای ساڵانی ٢٠٠٣وە تا ئێستا ، ناوبەناو دەنگۆی یەک لیستی و لیستی ئیسلامی دێتە ئاراوە ،

چەند خوێندنەوەیەکی جیاواز بۆ ئەم پرۆژە ھەیە ، لە ھەمویان نامۆتر ئەوەیە تەنھا دوبژاردە ھەبێت ، ئەویش ; یان قبوڵکردنی ھاولیستیە یان جوڵاندنی عاتیفەی خەڵکی سادە بەوەی لایەنێکی وەکو کۆمەڵی ئیسلامی دژی برایەتی ئیسلامیە ! .
سەرەتا ئەبێ ئەوە بزانین ئامانج لە بزاوتی سیاسی ئیسلامی خزمەت و چاکسازیە ، ئەم خزمەتکردن و چاکسازیەش چەند ڕەھەندێک لەخۆ ئەگرێت :-
١- ڕەھەندی نیشتیمانی و نەتەوەیی .
٢- ڕەھەندی ئایینی .
٣- ڕەھەندی سیاسی و حوکمڕانی .

یەکەم پرسیار کە خۆی فەرزئەکات ئەوەیە ئایام ئەم داوای یەک لیستیە تاکتیک و مەرحەلیە یان ستراتیجیە ؟
ئەگەر سترتیجە کوا یەکخستنی ھەڵوێستی سیاسی ؟
گرێی چاکسازی بە چی ئەکرێتەوە ؟
ئەگەر بەڕاست چاکسازیمان ئەوێت .
ئایا خیتاب و ھەڵوێستی سیاسی ئیسلامیەکان لەمەڕ کێشە دەستوریەکان ئەتوانرێ بکرێت بە بنچینەی ھەنگاوێکی وا گەورە ، بۆ نمونە ؛ کۆمەڵی ئیسلامی لە کێشەکانا قەزاوەتی کردوەو حوکمیشی داوە کێ تاوانباری سەرەکیە ، یەکگرتووی ئیسلامی ناوبژیوانی کردوە تا شەڕی ناوخۆ دروستنەبێتەوە و ویستوێتی کێشەی کوردستان بکاتە کێشەی نێوان دوو حیزب ، بزوتنەوەی ئیسلامیش ھێرشی کردۆتە سەر ھەر پێنج حیزبەکەو کۆمەڵ و یەکگرتووی لەتای تەرازوی پارتی داناوە بۆ فەشەلی حوکمڕانی ، سێ دنیابینی جیاواز ئەبێ چۆن لیستێک بەرھەم بھێنێت !!؟  
دور لە دەمارگیری و حوکمدان لەسەر نیەت ، بەڵکو لەڕوانگەی گومانی باش بەم ھەنگاوانە ئەبێ شیکاری بۆ بکەین ،
سەرەتا ئەبێ ئەوە بڵێین یەک لیستی یەکێکە لە پێویستیەکانی پرۆژەی ئیسلامی لەکوردستان ، بەڵام ئەبێ ئەوە بزانین ، یەک لیستی ئەنجامە نەک پێشەکی ، واتە ; دەرھاویشتەی کۆمەڵێک ھەنگاو و پێشەکی زۆر گرنگترە کە ئەبێ لێبڕاوانە ئیشیان لەسەر بکرێت ،
لەو دەستپێکە حەتمیانە :
١- چەمکی برایەتی ( الإخوة ) : کە ئیشکردن پێی بنچینەو سەرەتای جۆشدان و گرێدانی ھەمو ڕەھەندە ئیمانی و بانگخوازی و سیاسی و فکریەکانە ، ئێستا مەزڵومترینی چەمکی نێوان ئیماندارانی سلکی سیاسەت و حیزبایەتیە ، بۆ ئەم پێشێلە زۆر جار پەنجەی تۆمەت بۆ ئەندامان درێژ ئەکرێت ، بەڵام بە بەڵگە ئەیسەلمێنم ئەو سنوربەزاندنە ئەنجامی پەروەردەی قوڵکردنەوەی بیری ( حیزب القائد و قائد الضرورة و قائدالحكيم )ە ئەویش کۆکردنەوەی حیکمەت و لێزانی و جورئەت و مەردایەتی و ئازایەتی و...چی و چی لە تەنھا حیزبێک و کەسێک ، ئەمەش كاریگەرترین فاکتەرە ناڕاستەوخۆکانی پەروەردەی تاکە .
٢- ھەڵوێست و خیتابی سیاسی : ئەمەش ھاوڕابون لە دیاریکردنی ئەولەویەتی ھەنگاوە سیاسیەکان و شێوازی موخاتەبەکردنی جەماوەر خۆی ئەبینێتەوە .
٣- قەزاوەت و حوکمدان یان ناوبژیوانی ڕاگرتنی باڵانس : حیزبی سیاسی بۆ ڕێگرتن لە پێشێلی پرەنسیبی دەوڵەتداری نابێ ناوبژیوانبێت ، بەڵکو ئەبێ قەزاوەت بکات و خەتابارو بێخەتا دیاری بکات و پشتیوانی سەرخستنی دەوڵەتی دامەزراوە بکات .
٤- مەبدەئی( ئەگەر وانەکەم ئەقەومێ ) : کە بە ناڕاستەوخۆ ئەچێتە خزمەتی ئەجندای حیزبی خۆسەپێن ، ئەمەش کەلێنی گەورە لە ھەڵوێستی سیاسی دوحیزبی ئیسلامی دروستئەکات و دنیابینیان بۆ چارەسەری کێشەکان ئەبێتە دو دنیای جیاواز ، ئەوەش ھاولیستی ئاستەم ئەکات .
٥- دروستکردنی سیستەم یان موداراتی ئەم وەزعەی ھەیە ؟! :
ھەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی ھەمودەنگە ناڕازیەکان و ڕێکخستن و جۆشدانیان لە چوارچێوەی ( پڕۆژەی ڕزگاری نیشتمانی ) و ڕزگارکردنی ئەو دەستکەوتە نەتەوەییانەی ئەتوانرێ ڕزگار بکرێت ، ئەبێ خەمی حیزبی ئیسلامی بێت ، ئەگینا ھاولیستی ئەگەر ئەم ئامانجە ھاوبەشەی زۆرینەی خەڵکی کوردستان بە نەزەری ئیعتبار وەرنەگرێت ، ئەوا لیستێکی بێ ڕوئیای نیشتمانی و حوکمڕانی ئەمێنێتەوە  .    
کەواتە ؛ ھاوپەیمانی و ھاولیستی بۆ ھەڵبژاردن لە نێوان دوو ھێزی سیاسی یان زیاتر ، یەکەم مەرجی بنەڕەتی ئەوەیە ئەبێ ھاوڕوئیابن بەڕێژەی زۆرباش بۆ ھۆکاری کێشەکان و پاشان چارەسەر کە ببێتە زامنی سەرگرتنی ھاوپەیمانێتی  ، بۆیە پێش ڕێکەوتنی فیزیکی ، ئەبێ زەمینەی ڕوئیای سیاسی سازاو و لەباربێ لەڕوی فکرو ھەڵوێستەوە ، بۆ نمونە ھەقمانە بپرسین ئەم سێ ھێزە ئیسلامیە لە کاتی ئیعترافکردن بە ئەمری واقیعی سەرۆکی ھەرێم یان ئیعتیراف نەکردن پێی ، کامیان پرس و ڕاوێژیان بەیەک کرد ؟! ، لە مەسەلەیەکی ئاوھا نادەستوری نەتوانرێ ھەڵوێست یەکبخرێ ، ئەی گرنتی چیە لەناو پەرلەمان ھەڵوێستەکانیان شەرق و غەرب نابێت و کوتلە پەرلەمانیەکە نابێتە بڵقی سەرئاو .

بەندە لە بابەتێکی پێشتر ئەو پێشنیارەمکردوە کە پرۆژەی ئیسلامی جیابکرێتەوە لە ھاولیستی و ھۆکاری ئەوەشم باسکردوە ، ئەمەش لینکی بابەتەکەیە :

پێشنیازێك سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ی ئیسلامی و لیستی ئیسلامی

نوێترین نوسینەکانی سامان ره‌باتی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌