چیرۆکی دۆزەخی صەفرە

وتار/ 17/02/2018 434 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

چیرۆکی دۆزەخی صەفرە
طیب عبدالرحمن
کاتێک لە زنجیرە بەرزایەکانی حەمرین دەرباز دەبی بەچەند کیلۆمەترێک حکومەتی ناوەند بازگەیەکی گومرگی مەزنی دورستکردوە بەروی هەموجۆرەکاڵا وشتومەکێکێک کە لەکوردستان وکەرکوکەوە بەرەو  ناوەراست وخواروی عێراق دەگوازرێتەوە .

من بەمەبەستی وتنەوەی وانە لەبەشی سەلامەتی وتەندورستی پیشەیی بۆ کارمەندانی دامەزراوەیەکی مەزنی باشوری عێراق رێم کەوتە ئەو بازگەیە و ھەندێک پێداویستی سەلامەتیم پێ بو بۆ کارمەندان کە کوالێتیان بەرز بو ھەر بۆیە لەگەڵ خۆم ئەوکەرەستان برد.
لە بازگەکە ئەفسەرێک فەرمانی کرد کە روبکەمە گۆرەپانی گومرگ وباج کەلەراستیدا لەگۆرەپانی دۆزەخ یاخود حەشر دەچو بەسەدان بارھەڵگر وئۆتۆمبێلی کەسی لەوگۆرەپانە وەستابون .
قسەکە لەسەر وەرگرتنی باج نەبو کە بەناحق لە ھەمو جۆرە کاڵاو شت ومەک تەنانەت سەوزە ومیوەش وەر دەگرن رۆژانەی وەرگرتنی باج لەسەرو دووملیار دینار داھاتە .
بەڵکوقسەکە لەسەر ئەو ئیجرائات ورۆتیناتەیە کە ھەندێک جار بۆ ماوەی دوو رۆژ یاخود زیاتر دەبێت مرۆڤ لەوێ بمێنێتەوە تاکو مامەڵەکەی رایی دەکەن .
من لەسەروبەندی راگرتنمان لەوێ چوم بۆ لای بەرێوەبەری گومرگ وکەوتمە مشت ومڕ
ھەرچەندە ئەو زۆر رێزی لێ نام پرسیارێکم ئاراستە کرد وتم ئەم ئیجرائەی ئێوە نایاسایە چۆن دەبێت لەناو خودی وڵاتێک ولەنێوان شارەکان گومرگ دابنرێ ئەو لەوڵام دا وتی گومرگی ئیبراھیم خلیل لای حکومەتی ناوەند نیە و بەغدا دان نانێ بەو گومرگە بۆیە ئەم گومرگە لە شوێنی ئیبراھیم خلیلە تاکو رادەستی ناوەند نەکرێ ئێمە ئامادەنین ئەم گومرگە ھەڵگرین.
ھەر لەژورەکەی بەرێوەبەر دانیشتبوم ھاوڵاتیەکی عەرەب ھات وتی تاقمێکی قەنەفەی کۆنم ھەیە ھێناومە داوای گومرگ دەکەن  ئەو تەواونەبو لەقسەکەی دوو وەجبە خەڵک خۆیان کرد بەژورەکەیدا گروپێکیان دیاربو دوو رۆژ بو بارێکی گەورەی مریشکی زیندویان پێ بو داوای دەکرد رێگای پێ بدەن بیگەرێنێتەوە نەرێگەیان دەدا بیگەرێننەوە ونەگومرگیان دەکرد کابرای عەرەبیش ھاواری لێ ھەستابو دەیوت ماڵم وێران بو نیوەی مریشکەکە مرداربۆتەوە . ھەر لەو سەرو بەندە کابرایەکی دیکەی عەرەب بری ٣٥٠کیلۆسەوزەو میوەی پێ بو ئەیویست بیبات بۆ عوزێم رێگەیان نەدەدا و پارەیەکی باش باشیان گومرگ کرد بەشێوەیەک سێ قاتی نرخی خۆی ھاتبو بۆ سکاڵا لای بەرێوەبەرەکە ئەمەو دەیان حاڵەتی نامۆم بینی  کە لەمێژودا نەبوە مەگەر لەکاتی شەری ناوخۆی کوردستان ئەوحاڵەتە لێرە ھەبوبێت .پاش ئەوەی ھەردو بەرێوەبەری سەربازی و مەدەنی  لەوێ تەواو ھاوکاری وئاسان کاریان بۆ کردم  ماوەی نۆ کاژێر لەوێ مامەوە ھەمو ئەو خەڵکە ئەیان وت تۆ زۆر زو رزگارت بو لەم دۆزەخە.
خولاسە قسەی من لەسەر ئەم بابەتە ئەوەیە بەھۆی چاوچنۆکی دەسەڵاتی کوردی کە ئامادەنیە داھات رادەستی ناوەند بکات ئەویش لەبەر بەرژەوەنی بنەماڵە و حیزب .لەبەرامبەردا دانیشتوانی ھەرێم دووجار زەرەر دەکەن یەکەمیان لەبەر ئەوەی موچە و موستەحەقات لەنێوان بەرداشی ناوەند وھەرێم تیادەچێت .لەلایەکی دیکەوە خواست لەسەر بەرھەمی ناوخۆی ھەرێم کەمدەبێتەوە بەھۆی ئەو رێژە زۆری گومرگ ئە و گیروگرفتانەی لەبەردەم شتومەک وکاڵای ھەرێم دورست دەکرێت .
کەواتە دۆزەخی صەفرە بەتەنھانابێ رەنگە لەئایندە گوشاری جۆراوجۆری زیاتر روبەروی دانیشتوانی ھەرێم بکەنەوە .
پێویستە ئەو پرسیارە روبەروی بکەرانی ریفراندۆم وھاوئاوازەکانی بکەینەوە ئاخۆ ئەوە ئێوەن باجی مل ھوری ئەنجامدانی ریفراندۆم دەدەنەوە یان ھاوڵاتیانی سڤیل
جگە لەو پرسیارەش خۆ بریار وابو بارزانی تەحەمولی ھەمو باجەکانی ئەو کردارە بکات نەک ئێمە.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌