پێشنیارێك سەبارەت بە پرۆژەی ئیسلامی و لیستی ئیسلامی

وتار/ 16/02/2018 812 جار بینراوە

سامان ره‌باتی

پێشنیارێك سەبارەت بە پرۆژەی ئیسلامی و لیستی ئیسلامی بۆ بەردەم خەمخۆرانی ھەردوو پرۆژەکە :
سامان ره‌باتی
بەڕێزان بۆ ڕاستودروستی ئەو ھەڵوێستە و بۆ ئەوەی بزانین دور لەموزایەدەیە پێویست بە قسەکردن لەسەر نیەت ناکات تەنھا دوسێ ھەنگاوی زۆر ئاسانی ئەوێت ئەوانیش /
١- پرۆژەی ئیسلامی کە پرۆژەیەکی پەروەردەیی و فکری و فقھی و تەجدیدی کاروکاروانی ئیسلامی دورمەوداو پانتاییەکی فراوانی کۆمەڵگەی کوردی ئەگرێتەوە ، بەتەواوەتی جیابکرێتەوە لە لیستی ئیسلامی و بە دوو پرۆژەی جیا سەیربکرێت .
٢- پرۆژە ئیسلامیکە بە ھەموو ئەبعادەکانیەوە بێجگە بوعدە سیاسیەکەی تەسلیم بەلیژنەیەکی پێکھاتو لە لایەنە ئیسلامیەکان و ڕێکخراوە بانگخوازیەکان و مامۆستایانی ئایینی و زانکۆ بکرێت و پلانی ستراتیجی دابڕێژێت بۆ دورمەودا بەتایبەت لەبارەی فکر و پەروەردەو تەحەدیەکۆمەڵایەتیەکان .
٣- بوعدە سیاسیەکەی پرۆژەی ئیسلامی بدرێتە دەست ھەرسێ لایەنی ئیسلامی و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای خەڵک بەتایبەت دروستکردنی بەرەی دژەگەندەڵی و خەبات بۆ بەرپاکردنی دادگەری بێت، ئەمەش بەدیاریکردنی ھێڵی گشتی بۆ دەستەبەرکردنی ئەو ئامانجە گەورانە ، وە ھەرلایەنە بەو پەڕی ئازادی پێویستی قۆناغی خۆی دیاری بکات و یەکەم ھەنگاو دەمی موزایەدەچی و تۆمەت بەخشەرەکان دابخەن ، ئەگەر نزیک بون و توانیان بنچینەی تۆکمە دابڕێژن بۆ کارێکی وا پیرۆز ئەوا بەناوی خوا دەستپێبکەن ، خۆ ئەگەر نەگەیشتنە یەک ، با بیر لە ھاوھەڵوێستی و تەنانەت دروستکردنی کوتلەی پەرلەمانی بکرێت بۆ دوای ھەڵبژاردن ، ئەگەر ئەمەش نەکرا با ماوەی یەک ساڵ بدرێت بە لیژنەیەکی ھاوبەشی پسپۆڕ کەبتوانن دور لە ئیستقتاب و بەرەگیری سیاسەتێکی ڕۆشنی ھاوبەش داڕێژن ، ئەمەش ھاوشان بەئیشی بەردەوامی پرۆژەھاوبەشە گەورەکەی پرۆژەی ئیسلامی .

گرنگی جیاکردنەوەی ئەم دوو پرۆژە لەوەدایە بەھیچ شێوەیەک مەجالی جولاندنی ھەستی جوان و پاکی تینوی برایەتی ناھێڵێتەوەو ئیمتیحانێکە بۆ ھەمولایەک ....
بەڵێ بۆ برایەتی دور لە موزایەدە ، بەڵێ بۆ یەکھەڵوێستی ، نەخێر بۆ تەسلیمبون یان فەرزکردنی ئەمری واقع ، نەخێر بۆ یاری بە عاتیفەی خەڵک ، نەخێر بۆ تۆمەتبارکردن ، نەخێر بۆ لێدانی کۆمەڵی ئیسلامی قەڵای نەلەخشاوی بەردەم ستەم و گەندەڵی .....

نوێترین نوسینەکانی سامان ره‌باتی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌