مردنی روحی یاخی بون

وتار/ 12/02/2018 578 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

مردنی روحی یاخی بون
طیب عبدالرحمن
لەسەیرو سەمەرەکانی ئەمرۆی ئێمەدا کەم خۆێندنەوە وبایەخ نەدان بە بڵاوکراوەنوێیەکان .
تۆ لەکۆنەکان گەڕێ چونکە تۆزی لێ نیشتوە . کاتێک مرۆڤ بێ ئاگابێت لەوەی دەگوزەرێ لە پەرەسەندنی ھزری مرۆی لەھەمو گۆرەپانەکانی ژیان . مرۆڤێکی کرچ وکاڵ وبێ زانیاری ئاستێکی نزم لە وشیاری دواجار مرۆڤێکی موشەخۆر  یاخود نان خۆری جێگر لەکۆمەڵگا .کەئەویش دەرئەنجامەکەی کۆمەڵگای بەکاربەر(مستھلك) بەرھەم دێنێ . ھەمیشە دەم پان ئەکاتەوە  . کەدامەزراوەی دەوڵەتی جیھانی خوارەوەی دۆزەخ ، پاروبکات بەقورگیا . بێ گومان ئەو پاروە بێ بەرامبەر نیە .
بکەرە سەرەکیەکانی شانۆی بەرێوەبردن لەپایەی پاروی چەوری بن دیوار مرۆڤی گۆرایەڵ وئەڵقە لەگۆی دەوێ جگە لەوەی رێگەنادات کە ئەو  وەک مرۆڤێک بیربکاتەوە تەنھا وەک ئامێرێک فەرمانەکانی لەبەشە زۆرەکەی مێشکی بەتاڵ پر دەکاتەوە .
ئەلێرەوە ھەست بە ئەوەدەکەین کاتێک دەبینین زۆرینە لەسەرما ھەڵئەلەرزن کەچی چاکەتێکی تەنکیان لەبەردایە کاتێک دەپرسی بۆ پۆشاکی گەرم ناپۆشی ئەولەوڵامدا دەڵێ ئەوە ستایلی ئەم وەرزەیە .مۆدیلە .
ھێدی ھێدی لەسەر خۆ بەھا بەرزەمرۆیەکان وەک بەفری بەھار دەتوێنەوە .ولەشوێنی ئەو بابەتە روکەشیە بێ بنەماو بێ ئەرزشەکان شوێنی دەگرنەوە .
ئەگەر بپرسی بۆ .لەوڵام دا بەدەنگی بەرز . دەڵێن جیھانی مۆدێرن وخۆگونجان لەگەڵ سەردەم ھەندێک دورتر دەرۆن و دەڵێن ھاوچەرخ بون .کە لەراستیدا ئەمە دووشتی زۆر لێک جیاوازن  .مۆدێرن وھاوچەرخ بون بەواتای سرینەوەی بەھای  مرۆیی  ومەعریفەی رابوردو نایات بەڵکو لەسەر بنچینەی کەڵەکەبوی مەعریفی و رێزگرتن لەپرەنسیپ وبەھا مرۆیە رەسەنەکان دێت .
ناکرێت وناگونجێ مرۆڤ ھەر وەک چاکەتە تەنکەکە لەسەرمادا .بکەوێتە شوێن زۆرینە ھەر ئەو زۆرینە نەخوێندەوارە کەمینەیەکی ھەلپەرست وبێ ویژدان بەرھەم دەھێنێ .
وەک چۆن ئاغاو دەرەبەگ وشێخ زۆرینە لەرابوردو ئیستاش دا دەیان کرد بە کەڵگا بەسەر خۆیانەوە.
کۆمەڵگای  بەکاربەر (مستھلك) قەت ناتوانێ  بریاری گونجاو لەسەر چارەنوسی خۆی بدا بەڵکو کەسانی دیکە لەشوێنیان بریار دەدەن ھەروەک (مەشیەخە و مەمالیک و ئەومەرا وسوڵتانەکانی )کەنداوی عەرەب  چونکە بەرھەم ھێن نین لە سەرجەم کایەکان تەنھا بەکاربەرێکی دەوڵەمەندی مێشک بەتاڵن لەمەعریفەی سەردەم . ھێزە سەرمایەدارە زەبەلاحەکان ھەرماوەی چەند ساڵێک گیرفانیان بەتاڵ دەکەن لەژێر ناوو ناونیشانی جیاواز وبەرھەم وکاڵاکانیان لە بواری مەدەنی وسەربازی لەوێ ساغ دەکەنەوە .
کەواتە تۆی بێ باک لەوەی دەگوزەرێ  ماندو نەکردنی مێشکت نیو ھێندەی گەدەت بەخۆراکەوە خۆ سەرقاڵ کردن بە کەمالیاتی بێ بەھای ژیانی رۆژانە روحی بەرنگاربونەوەت لاواز دەکات ئەگەر ھەر نەیکوژێت .
مرۆڤ  ئەگەر روحی یاخی بونی نەما بەدڵنیایەوە ئەو مردویەکی زیندوە بونی ئەو ھیچ بەھایەکی نیە تەنھا نان خۆری جێگرە  .چونکە ئەوەی مرۆڤ جودادەکاتەوە لەبونەوەرانی دیکە روحی یاخی بونە لە بازنەی داخراو لە بەستەڵەک لەزۆنگاو و گۆمی مەنگ . ئیدی ئەگەر مرۆڤ روحی یاخی بونی  نەمان بەھا لەدەست دەدات دەبێت بەپارویەکی ئاسان بەھەمو ھەلپەرستێک بەئاسانی قوت دەدرێت .

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌