ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتون یان ئۆپراسیۆنی تاڵانی پەلەوەر

وتار/ 08/02/2018 484 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتون یان ئۆپراسیۆنی تاڵانی پەلەوەر
طیب عبدالرحمن
پاش تێپەربونی بیست رۆژ بەسەر ئۆپراسیۆنی داگیرکاری ھێزەکانی تورک بەپاڵپشتی سەرجەم گروپە چەکدار توندرەو تیرۆریستیەکان .
بۆسەر شاری عەفرین  .نەک ھەر ئامەنجەکانی نەپێکا بەڵکو بگرە توانای سەربازی ولۆجیستی ومرۆیی دووەم ھێزی ناتۆی خستە ژێر پرسیارەوە  بەوەی جارێکی دیکە پێداچونەوە بۆ ئەو ھێزە بکەن لەناتۆ کە خۆی وەک زەبەلاحێک نمایش دەکرد لەناوچەکە . وخۆی بەپارێزەری باشوری رۆژھەڵاتی ئەوروپا  ناوزەد دەکرد و ساڵانە لە ئەمریکاو یەکێتی ئەوروپا  ھاوکاری سەربازی بەخۆرایی بەدەست دەھێنا .
دەرکەوت بۆ ھەمو لایەک ئەم ھێزە فشەڵە .و لەئایندە توانای بەرگری کردنی نیە لە سنوری  ناتۆ بەتایبەت لەلێشاوی ھەژمونی روسیا لە ناوچەکە و دوورگەی قەرم لەلایەکی دیکە ھەرەشەی گروپە تیرۆریستیەکان  کە خودی تورکیا لەپشتیانەوەیە.
ئەم ھێزە زۆر وزەوەندەی کە بەردەوامن لەھێرشکردن بەپاڵپشتی تۆپ خانەو فیرقەیەک لەتانک وزریپۆش نەیان توانیوە پێنج کیلۆمەتر بەقوڵایی داگیر بکەن لەکاتێکا بەدرندانەترین شێوەو بەھەرەمەکی بۆردومانی شارو گوندەکان دەکەن .
راستە قوربانی لە ناوھاوڵاتیانی سڤیل زۆرە بەڵام نەیتوانیوە تاکو ئەم ساتە  درز بخەنە نێو بەرگری ریزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل نەک ھەر ئەوش بەڵکو بەورەیەکی پۆڵاینەوە ھاوڵاتیان شارو گوندەکانیان چۆڵ نەکردوە تەنھا گوندەکانی سەر سنور نەبێ .
ئەویش کاتێک یەپەکە وەک تەکتیکی سەربازی بەرۆژ پاشەکشە دەکەن وشەوان دەدەن بەسەر ھێزە داگیر کەرەکان زیانی مادی ومرۆیی زۆریان لێ دەدەن .
ئەوەی جێی سەرنجە  ئەم ھێزە بەزیوە پەنادەبەنە بەر کاری قێزەون کە دوورە لەھەمو پرنسیپ وبەھا مرۆیەکان کاتێک تەرمی شەھیدێک دەکەوێتە دەستیان بەدرندانەترین شێوە سوکایەتی بە تەرمکان دەکەن .
جگە لەمەش کارێکی دیکەی قێزەون دەکەن ئەویش تاڵانیە کە رەگ وریشەی ئەم رەفتارە بۆ دەیان سەدە پێش ئیستا دەگەرێتەوە کاتێک ھۆزە عەرەبەکان دەیاندا بەسەر ھۆزێکی دیکە یەکەم کاریان تاڵانی بو .
ئیستا پاش شکستی ئەردۆغان وئەوشەرمەزاریە گەورەیە لە ناوەو ولەدەرەوە دووچاری بوە ھێزەکانی ترس و تۆقان لەشەرڤانان بوە بە مۆتەکە و ھیچ ئومێدێکی ئۆتۆی نەماوە و گروپە تیرۆریستیەکانیش ئیستا سەرقاڵی دزینی پەلەوری گوندنشینە سنوریەکانن ئەمەش بەواتای ئیفلاس وشکست دێت

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌