لەسەربەخۆیی یەوە بەرەو حوکمەزاتیەکەی جاران

وتار/ 06/02/2018 578 جار بینراوە

سه‌لیم كۆیی

لەسەربەخۆیی یەوە بەرەو حوکمەزاتیەکەی جاران
نوسینی : سەلیم کۆیی
دوای خەبات وخوێن وئارەق وێرانکاری یەکی زۆر لە هەرێمی کوردستان، گەیشتینە ئاسۆیەکی رون وئاسودەییەکی باش، دوای ڕاپەڕینەکەی سالی نەوەدو یەک کەمیللەت هیوایەکی زۆری لەسەر هەڵچنی بوو ، جگەلەوەی  ئومێد بەخش بوو بۆ ناوچەکانی تریش  بەتایبەت لەدوای 2003وەکە کۆتا خاکی کوردستان وگەلە چەوساوەکەی لەدەستی ڕژێمی بەعس  ڕزگار کرا لەلایەن هاوپەیمانانەوە ،لەگەڵ ئەوەش دا کۆمەڵێ گرفتی گەورەی ناوخۆمان هەبوو بەڵام لەبەر ئەوەی کێرفی هاوکێشەکە لەبەرژەوەندی ئێمەبوو زۆر پێوەی دیار نەبوو، هاوکێشە سیاسی یەکەمان ڕۆژ بەڕۆژ لە هەلکشان دابوو تا نوسینەوەی دەستورێکی نوێ بۆ عێراق و پڕۆسەی هەڵبژاردن ودروست کردنی حکومەت و وەرگرتنی پۆستی گرنگ ودابین کردنی بودجەیەکی باش بۆهەرێم ، ئیتر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمارو شتی زۆروگرنگ ،بوینە ژمارەیەکی گرنگی نێونەتەوەی ، دواتر لەشەری داعش دازیاتر کاریگەرتربووین بەڵام هەموو ئەوانە وای لە دەسەڵاتی سیاسی کوورد نەکرد بەتایبەتی ی ن ک وپ د ک کەچاوێک بەخۆدا بگێڕنەوەو بکەونە چاکسازی ،مەرجەعێکی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان دروست بکەن بۆ ئەوەی بڕیارەکان بەپرس وڕاوێژ بکرێت و نەکەوینە هەڵەی کوشندەوە ، بۆ ئەوەی ناوماڵی خۆمان ڕێک بخەین وبیانو بەهیچ کەس و ووڵاتێک نەدەین هەڕێمەکەمان لێ تێک بدات .

دەبوایە لە گوتاری شاخ دوورکەوتنەوە لەئاست حوکمڕانی  هەڵس وکەوت بکەین ، واز لەوتاری ڕوکەشی بهێنین و واقعیانە تعامل بکەین، بەڵام هیچیان نەکرا .

ئاشکرایە  کێشەی کورد کێشەیەکی سیاسی گەورەیەو لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە نەخشەی بۆ کێشراوە ، نەدەبوایە  ئێمە لە ئێستادا لەسەروگوێی ووڵاتانی ئێران وعێراق وتورکیاو سوریای بئاڵێنین ، خۆ ئەوانیش لەکاتی دابەش کردن دا هیچ بەدەست بون ، لەئێستاشدا سنورەکان وگۆڕینی دیموگرافی بەدەست وان نی یە بۆ داوا لەوان بکەین ؟ دەکرێ لە ئێستادا چارەسەری ترو واقعیانەی ترمان هەبێت هەربەو پێوەرانەی خۆمان وێنایان دەکەین ئەم چوار ووڵاتەی کوردی بەسەردا دابەش کراوە لەیەک کات دا هەر چواریان داگیرکەرن بەڵام بەدیوەکەی تردا هەر چواریان فریاد ڕەسن بۆ کورد بەڵام هەر ووڵاتەکان بۆ پارچەکانی دەرەوەی سنوری خۆی ، لەڕوانگەی لایەنە سیاسی یەکوردی یەکانەوە عێراق بۆ کوردی ئێران وتورکیا،  ئێران بۆ کوردی عێراق وتورکیا ،تورکیا بۆکوردی عێراق ، سوریا بۆ کوردی عێراق وتورکیا عەیبیان نەبوو بەڵام لەهەمان کاتدا هەرکام لەم وڵاتانە کێشەیان لەگەڵ کوردی پارچەکەی خۆی هەبوو ،ئەگەر  بەم پێوەرانە سەیر بکرێن هاوکێشەکە زۆر دەگۆڕێ ،خۆئەگەر واش سەیر نەکرێت با پرسەکە بگۆرین ناکرێت وەکو کێشەی فەلەستین وجولەکە هەروا بمینێتەوەو ووڵاتان نان وپیازی پێوە بخۆن کەپێم وایە کێشەی کوردیش هیچی لە فەلەستین جیاوازتر نی یە بۆیە کێشەی هەرێمی کوردستان لەئێستادا دوای گەیشتن بە لوتکەی سەر بەخۆیی بەهۆی هەڵەی سیاسی گەورەو ناواقعی وهیچ پەیوەندی بەولا و ئەولاوە نەبوو خۆمان ئەنجامان دا ، ئێستادا بەرەو بچوک بونەوە دەڕوات کە وەکو حوکمی زاتی جاران وتەنفیزی تەشریعی دەچێت ئەوەش داخی گرانم وەکو ئەوەی تەقەیەک لەهەرێم نەکرابێت نەشەهیدو نەئەنفال و نەکیمیا باران وکاولکاری هیچی ڕوی نەدابێت، بۆیە لای ئێمە هەڵەی سیاسی بۆتە شتێکی زۆر ئاسایی وهیچ لێپرسینەوەیەکی لەسەر نی یە، دوای ئەو هەموو شکستە ئەولایەنە سیاسی یە کەمێک نەغمەی خۆی دەگۆڕێ وتاوانە کان دابەش دەکات ودێتەوە ساحەی سیاسی وخەڵکێکیش چەپڵەی بەڵێی بۆ لێدەدەن بۆیە کوردیش هەر لە جێگای خۆیەتی باجەکەشی دەدات.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم كۆیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌