چەمکی مەعریفە لەچەند دێرێک دا

وتار/ 01/02/2018 3638 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

چەمکی مەعریفە لەچەند دێرێک دا
طیب عبدالرحمن
بەدرێژای مێژوی مرۆڤ مەعریفە بەشێک بوە لەچالاکی عەقڵ وھەست وئەزمونگەرای وبەریەکەوتنەکانی لەگەڵ دیاردەکان وژینگە وچواردەور. لەئەنجامی پێداویستی ئەوسات وکاتە.
بێ گومان ئەم چەمکە بەتەنھا زادەی بیرکردنەوەو داھێنانی کەسێک یاخود تاقمێک وسەردەمیک نیە.
بەڵکو کەڵەکەبونی بەردەوامی جوڵە وچالاکی مرۆڤ بوە.
یەکێک لەدیارترین بەشەکانی فەلسەفیە وبەدرێژای مێژوی نوسراوی فەلسەفە مشتومڕی زۆری لەسەر بوە وتێروانین وبۆچونی  جیاواز  لەسەر ئەم چەمکە ھەبوە  بەتایبەت لە سەردەمی زێرینی ئەوروپا لەسەدەکانی ناوەراست .
دەرکەوتنی (ئەمانوئێل کانت)
بۆ رەتکردنەوەی  رەخنەی وتێگەیشتن وتێچێنی (دێکارت)کەبەتەنھا رێچکەی عەقڵی بەسەنتری بەدەست خستنی مەعریفە و ھەروەھا رێچکەی ئەزمون گەرای (لۆک) کەئەویش بەتنھا وەک ئامرازی بەدەستخستنی مەعریفە دەزانێت ورێچکەی
ھەستەوەری (ھیوم)کەئەویش پێی وایە لەرێگای ھەستەوەرەکان وەک بینین وبیستن بەتەنھا مەعریفە بەدەست دەخەین .
دێکارت پێی وایە مەعریفە دەرھاویشتەو زادەی عەقڵی مرۆڤە کە سەرئەنجام دەگاتەئەوەی کەلەرستەیەکا بۆچونی خۆی چڕ بکاتەوە .کە بەناودارترین وتەی ھەژمار دەکرێت کەدەڵێت (ئایە من ھەم .بەڵێ من ھەم چونکە بیر دەکەمەوە ) کەواتە دێکارت عەقڵ بەسەنتەری پەیداکردنی مەعریفە دەزانێ .
لەبەرامبەردا (کانت) پێی وایە عەقڵ وەک ئامێرێک وایە زانیاریەکانی لەسەر چاپ دەکرێت ھەروەک چۆن ئامێری چاپ لەسەر لاپەریەکی بەتاڵ بابەتەکانی لەسەر چاپ دەکرێ .
تەنھا (دێکارت )ئەم بۆچونەی نەبو بەڵکو لەسەردەمی سەدەکانی گەشە وتەنویر لەئەوروپا .عەقڵیەکان واتا ئەوانەی عەقڵیان وەک سەنتەر بۆ ھەمو دیاردەکان ودەستخستنی مەعریفە دەزانی .پێیان وابو کەجیھان بەپێی سیستەم رێکخراوە ودەتوانین ئەم جیھانە لەرێی عەقڵەوئاماژەکانی لۆژیکەوە بناسین . بەبێ پەنابردن بۆ دەرھاویشتە ھەستەوەریەکان .
ئەم تێزە تەواو ناکۆکە لەگەڵ (کانت) و رەتی دەکاتەوە.

سەبارەت بەرەخنەی (کانت ) بۆ رێچکەی ئەزمونگەرا وھەستەوەری.
ھەرچەندە ناوبراو لەزۆر ھەڵوێست دا لەگەڵ
(لۆک  وھیوم) ھاورایە بەتایبەت لەھەڵوێستی ئەوان سەبارەت بەرەخنەیان لە ھەڵھێنجانی جیھانی واقعی لەبنچینەکانی یەکەمی کەھەستی پێ دەکەین.
وئەو کۆکە لەگەڵیان کە تاکە مەعریفە کەدەتوانین بەدەستی بێنین لەسەر جیھان لە رێگای ئەزمون وھەستەی خۆمانەوەیە.
بەڵام (کانت )ناکۆکە لەگەڵ (ھیوم ) بەتایبەت لەسەر گومانی ناوبراو کە دەشێت مەعریفەی بەدەست ھاتو لەرێگای ھەستەوەرەکان  ھەندێک جار بۆی ھەیە ھەڵخەڵتێنەربن.
لەو سۆنگەیەوە بونیاد نان ولکاندنی رێچکەی عەقڵی وئەزمونگەرای وھەستەوەری .لەلای کانت بو بەسەنتەری بیرکردنەوە ودارشتنی رێچکەکەی سەبارەت بە مەعریفە. ولەھەمان کاتدا رەتکردنەوەی رێچکەی عەقڵی روت و وشک بۆ دەستخستنی مەعریفە.

بۆچی (کانت )تێوەری مەعریفەی  چەند لایەنی دورست کرد ؟
ئەگەر وردببینەوە لەرێچکەی (ھیوم) ئەو جەخت لە رۆڵی روداوی واقعی و ئەزمون  دەکاتەوە بۆ دەستکەوتنی مەعریفە .بەڵام باسی ھیچ شتێکی رێکخراوی عەقڵی لەسورشت دا نەکردوە .کەوای لێکردن ھەست بکەن کەدەشێت سیستەمی سورشت بدۆزرێتەوە وپاڵفتە بکرێ لەبنچینە سەرەتایەکانی بەبێ پەنابردنە بەر واقع .
وھەر لەبەر ئەمە (کانت )بەپێویستی زانی تێکەڵەیەک لەعەقڵ و واقیع لەرێگای بینینێک کەھەوڵی رێکخستن وتێگەیشتنی ئەزمونەکان لەلایەک وپڕکردنەوەی بۆشای بونیادی عەقڵی لەلایەکی دیکە بدات.
سەرئەنجام کانت گەیشتە ئەو ئەنجامەی کەھەرشتێک رێکدەخرێ وزیات دەکات لەسەر ئەزمونمان ناکرێت لەخودی ئەزمونەوە سەرچاوەی گرتبێ. بەڵکو ناوبراو پێی وایە سەرچاوەکەی لەخود وبابەت پێک دێت واتا بەبێ بابەت خود ناتوانێ ھیچ بەدەست بخات.کەواتە دوانەیەکی تەواو کەری یەکترن(الذات والشيء).
ئەمەش بۆ ئەو سەردەمە شۆرشێک بو لە مەڕ تێگەیشتن لەچەمکی مەعریفە .
رەنگە خوێنەری ئازیز بڵێ بۆ گەرانەوە بۆ کانت و ئەو ھزروتێروانینە کۆنانە چ سودێکی ھەیە بۆ ئەمرۆمان لەکاتێکا ئەو لەسەدەی ھەژدە ئەم تێروانینانەی ھەبو .
ھەر بۆ زانیاری ئەو ئەوروپایەی ئەمرۆ کە گەشەی مەعریفی وزانستی لەترۆپکەی دایە . لەلای کانت و ئەوانەی دیکەوە تێپەری.
زۆر بەکورتی چەمکی مەعریفە پەیوەندی بەسەرجەم دیاردەکانی سورشت وھەستەوەر وئەزمونەوە ھەیە دواجار بۆشایەکانی عەقڵ پردەکرێتەوە لە ئەنجامی ئەزمون وھەست و جیھانی واقیعی .جگە لەمە لەکرۆکی عەقڵی ناوەوە عیرفان ھەیە کە گرێدراوی تەئەمول وخەڵوەتی روحی دینامیکی مرۆڤە .

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌