قڵپ بونەوەی جادو بەسەر جادوگەرەکەدا

وتار/ 30/01/2018 513 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

قڵپ بونەوەی جادو بەسەر جادوگەرەکەدا
طیب عبدالرحمن
ھێرشی داگیرکاری ھێزەکانی دەوڵەتی تورک بەھاوکاری گروپە توندرەوە ئیسلامیەکان کە توریکیا لەسەرەتای جەنگی سوریاوە پاڵپشتی لۆجیستی ومادی ومەشق وراھێنانیان پێ دەکات پێی نایە ھەفتەی دووەم بەبێ ھیچ سەرکەوتنێک لەسەر زەوی جگە لەمەش روبەروی گورزی جەرگ بر بوەوە .
کەھەرگیز چاوەروان کراو نەبو بۆ دەوڵەتی تورک کە دووەم ھێزی ناو ناتۆیە لەروی ژمارەوە.
رەنگە ئەردۆغان بەوە فریوی خواردبێ کە کورد لەباشور بەچەند کاژێرێک گرنگترین شاریان رادەست ھێزە دۆراوەکەی عێراق کردبێ لەکاتێکدا لەروی ژمارە ولەروی چەک وجبەخانە زۆر بەھێزتر دەر دەکەوتن لەچاو ھێزی سنوردار لەروی ژمارەو چەک جبەخانەو واقعی جوگرافی کانتۆنی عەفرین کە دابراوە لە کانتۆنەکانی دیکە.ولەسێ لاوە ھاو سنوری تورک وھێزە ئیسلامیەکانی  نزیک تورکیایە ولە دوو لای دیکە ھاوسنوری رژێمە سوریا وجەبھەی نوسرەی تیرۆرستە. بەمەزندە وخوێندنەوەی ئەردۆغان وگەورە راوێژکارەکانی ئەو کانتۆنە ھەر چل وھەشت کاژێر خۆی دەگرێ و دەکەوێتە ژێر رکێفی تورکیا و بۆھەتاھەتایە خەونی گەیشتن بەدەریا لە زیھنی کورد لەگۆر دەنێ.
بەڵام ئەوەی چاوەروان نەکراوبو بۆ دەوڵەتی تورک روی دا .
تورکیا پەیمانی دابو بە ئەمریکیەکان کە لە ماوەی ھەفتەیەک جەنگ کۆتایی پێ بێ و ئامانجەکەی لەو ماوەیەدا بپێکێ .و ھەرگیز ھاوڵاتی سڤیل نەکاتە ئامانج تەنھا گورز لە ھێزەکانی یەپەکە بوەشێنێ و ئەوشارەیان لەچنگ وەدەرنێ . کاتێک ھێزەکەی بەپاڵپشتی نزیکەی سەد باڵەفری ئێف ١٦ وھیلیکۆپتەرو وفیرقەیەک لە زریپۆش وتانک وسێ فیرقە لە ھێزەکانی پیادە و تۆپخانە و دەیان ھەزار چەکدار لەگروپە ئیسلامیە توندرەوەکان نەیان توانی تەنھا بەقوڵای کیلۆمەترێکە لە ھەر چوار لاوە بێنە پێش .
ئیحرجیەکی زۆری بۆ ئەردۆغان دورست کرد لەناوەندەکانی ناوەوەو دەرەوە بۆیە درندانە پەلاماری گوندو ناحیەکانی دا لەرێگای بۆم بارانکردنی گوێرانە بەفرۆکەو تۆپ ھاوێژە دور مەوداکان کە لەئەنجامدا دەیان ژن ومناڵ و ھاوڵاتی سڤیلی بێ تاوان بون بەقوربانی . ئەم رەفتارە بەربەریەی دەوڵەتی تورک وئەردۆغان دەرئەنجامی فەشەل و دۆرانی ھێزەکانی لەبەرەکانی جەنگ وئەو گورزە جەرگبرانەی لەرۆژانی رابوردو بەریان کەوت .
لەبەرامبەردا بەرخودان وخۆراگری ھێزەکانی پاراستنی گەل یەپەکە ویەپەژە نەک ھەر ئەردۆغانی توشی شۆک وشڵەژان کردوە بەڵکو ناوەندە نێودەوڵەتیەکانشی ھێناوەتە سەر خەت وبەشێوەیەک لەشێوەکان و لە ئاستی رێکخراوی مەدەنی وپەرلەمان وھەندێ ناوەندی سیاسی و حیزبی لە ئەوروپاو ئەمریکا داوای راگرتنی ھێرشەکان دەکەن و ئەگەر بێت و ھێزەکانی پاراستنی گەل یەپەکە ماوەیەکی دیکە خۆیان رابگرن وبەرپەرچی ھێرشەکانی دەوڵەتی تورک وگروپە تیرۆریستە ئیسلامیەکان ببنەوە کە لەراستیدا واچاوەروان دەکرێت لێیان .ئەوا جادوەکە بەسەر جادوگەرەکە قڵپ دەبێتەوە گوشارو فشاری توند لە دەوڵەتی تورک دەکرێت بۆ راگرتنی ھێرشەکانی ودەنگی نارەزایەکان زیاتر بەرز دەبێتەوە لەسەرو ھەمویان ئەمریکا وفەرەنسا .

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌