چەمکی بەھا لای مرۆڤ.(Axiologie)ئیکسۆلۆجیا

وتار/ 25/01/2018 1799 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

چەمکی بەھا لای مرۆڤ.(Axiologie)ئیکسۆلۆجیا
طیب عبدالرحمن
مرۆڤەکان  لەکۆمەڵە و گروپ و ھۆز ونەتەوەو نەژەادی جیاواز بەپێی قۆناغ وسەردەم .بەھاکان لەلایان جیاوازی ھەبوە .
ئەویش کاریگری رۆشنگەری وژینگەی سۆسیۆلۆجی وپاشخانی کەڵەکەبوی فکر وپەیوەندی بازرگانی وئاستی بەرھەم . .
بۆ نمونە ئەم چەمکە لای یۆنانیە کۆنەکان جیاوازی ھەبور وەک لەلای فیرعەونیەکان وبابلیەکان .یاخود چینیەکان .ھەرچەندە بەھۆی کاریگەری ئاڵوگۆری بازرگانی لەھەندێ بابەت تەواو لێکچونیان ھەبوە بۆنمونە .بابەتی کۆیلە کەلەو چاخە بەھەمان تێروانین دەیان روانیە کۆیلە ویاسایان بۆ رێک خستبو کە بوە ھۆی گڵکۆی پەرەسەندنی شارستانیەکان کاتێک بەژداریان پێ کرا لە بەرھەم ھێنان دەشێت بڵێین شارستانیە کۆنەکان لەسەر عارەق وخوێنی کۆیلەکان پەرەی سەند ..
ناکرێت لەم بابەتا رۆڵی قوتابخانە فەلسەفیەکان و دەق وتێکستە ئاینیەکان فەرامۆش بکەین کە رۆڵی سەرەکی ھەبوە لەبنیادنای سەنتەری روانین بۆ بەھاکان لەتەواوی سەردەمە جیاوازەکان  .
سەرەتا دەبێ بزانین وشەی بەھا چی دەگەیەنێ لای بیرمەند وفەیلەسوفەکان
بەھا لەلای ئەریستۆ واتا وێنەی خود وپەیوەندی بەمادەوە ئەو وێنەیە واتا ئاکار و وجود ئەگەر باش بێت یاخود خراپ.
بەھا لە لای فردرێک نیتشە. (جیالۆجی بەھا) واتا ھەڵسەنگاندنی بەھا یاخود دووبارە پیاچونەوە بە بابەتە بەھادارەکان لای مرۆڤ.
بەھا لای عەرەب بەواتای (راجح) وشەی راجح واتای خستنی پاڵسەنگ بەلایەکا. یاخود چاکترین لەناو کۆمەڵێک.
(دیڤد ھیوم ) ی فەیلەسوفی ئوسکودلەندی ١٧١١-١٧٧٦. پێی وایە مەعریفەی نوێ لەئەنجامی ئەزمونە .وھەمو ئەزمونەکان بەتەنھا وەک یەکەیەک بونی ھەیە کەعەقڵی مرۆڤ و ئەوەی لەئەزمونگەری پێدا تێپەریوە جگە لە ھەستکردن بەبابەتە تایبەتەکان ھیچی تر نیە.دیڤد ھیوم پێی وایە لەدەرەوەی  ناوچەی ھەستی مرۆیی جیھانێک ھەیە .  ئەو جیھانە لاشعوریە یاریدەدەری مرۆڤە..
ئەگەر بروانینە چەمکی بەھا لەمێژو ھەمیشە  گۆرانی بەسەردا ھاتوە و پەیوەندی راستەوخۆی بە پێشکەوتنی فکری مرۆیەوە ھەبوە . ھەروەک ئاماژەمان پێ کرد پێناسە و کرۆکی مەفھومی بەھا لای بیرمەند وفەیلسوفەکان جیاوازی ھەیە.ھەرچەندە ئێمە لەم  بابەتە ناتوانین تەواوی بۆچونەکان  بخەینە رو بەھۆی زۆری بیرو راکان .
بەھەمان شێوە لای نەتەوەو نەژادەکانیش .
ئاینیش بۆ خۆی لەکرۆکی دا بەھا بەشی ھەرە سەرەکی تێکست ودەقەکانیەتی ئەویش بۆ خۆی خەرمانی بابەتە بەھایەکانی دەوڵەمەند کردوە ھەرچەندە تێروانینی ئاین بۆ بەھاکان جیاوازیان ھەیە
لە بۆچون وفکری مرۆیی بەھا لای ئاین نەگۆرە و ڕەھایە بەڵام لای مرۆڤ جیاوازی ھەیە سەردەمەکان وھزری مرۆیی بریار لەسەر بابەتە بەھادارەکان دەدەن .
بۆنمونە ئەگەر بروانینە سەردەمی رۆمانەکان زۆرانبازی لەگەڵ مرۆڤ ولەگەڵ ئاژەڵی درندە بەشێک بوە لەکەڵچەر وبەھادار لەوکۆمەڵگایە وئیمبراتۆر پر بەھادارترین شت بوە .
ولەناو یۆنانەکۆنەکان دەریاو شەو رۆژ  وقوتابخانە فەلسەفی وتێکستەکان وزۆر بابەتی دیکە پربەھادارترین بون .
لەخۆر ھەڵات ئاگر و خۆر وروبار وھەندێک جۆری ئاژەڵ لەبەھاکانی مرۆڤ بون بەڵام ئەمانە ئیستا ھیچی بەھای نەماوە بەڵکو بابەتە سۆسیۆلۆجیە سەردەمیەکان لەئیستادا پر بەھادارترینن .
بەڵام لەئاین بەھاکان نەگۆرن ورەھان وەک ئاماژەمان پێ کرد رەنگە لەرۆژ ھەڵات لەئیستادا بەشی باش لە بەھا گرێدراوی ئەخلاق و ناموس وھەندێک بابەتی کۆمەڵایەتی  روحانی ودینامیکی دیکە و ماتریاڵە بەنرخ و دەگمەنەکان بێت کە لەراستیدا ئەوە جیاوازی رون نیشان دەدات لە گەڵ رۆژ ئاوا لێرە کەس وکارەکتەری بکەر ودەسەڵات دار چ سیاسی یاخود ئاینی یاخود ئابوری بەھایان زۆر زێدەترە لە بابەتە ئەخلاقیە کان .
بەڵام لەرۆژ ئاوا بابەتەکە بەو جۆرە نیە .بەھاکان بەپێی پێوەری  ئەرک کۆششی تاک یاخود نرخی راستەقینەی ماتریاڵە .
لەوێ رەنگە ھونەرمەندێک سەد ھێندەی سیاسیەک یاخود سەرۆکێک بەھای ھەبێ نوسینی ئەدیبێک پر بەھاتر وپر خۆێنەرترە لە دەقێک یاخود سفرێک لە ئەسفارەکانی ئینجیل یاخود وەرزش کارێک یان فیزیک زانێک یان داھێنەرێک  کە ئەمە بەپێچەوانەوە لای خۆمان بەھایەکی ئۆتۆی نیە .و
کارەکتەرە سەرەکیەکانی کۆمەڵگا نەک ھەر بەھا دیاری دەکەن بەڵکو دەشی بەخشنەوە لەناو کۆمەڵگا.
بەشێوەیەکی گشتی مەفھومی بەھا چالاکی ھزری مرۆڤە کەپێی وایە بابەتێک جێی سەرنج وبایەخە وپی دەڵێ بە بەھا  ئەم تێروانینە ھزریە گرێدراوە بەکردار  . وکرداری وشیارانە واتا بینینی رون وسەپاندنی بابەتێک بەسەر ئەوانی دیکەدا ئەوەش سەرئەنجام بیرۆکە وفکر بەرھەم دەھێنێ

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌