به‌سته‌ڵه‌كی حكومه‌ت له‌ لێواری شكاندا

وتار/ 21/09/2016 557 جار بینراوە

سه‌لیم كۆیی

به‌سته‌ڵه‌كی حكومه‌ت له‌ لێواری شكاندا
*سه‌لیم كۆیی
 هاووڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌ دوای تێ په‌ڕبونی ده‌یان ساڵ له‌ ناڕه‌حه‌تی و مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال وكیمیاباران و ده‌ربه‌ده‌ری و سه‌دان بینه‌وبه‌رده‌ی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات وسیاسیه‌كانی ووڵات ، ئینجا ڕۆح وجه‌سته‌و ویژدانی ئاوێته‌ی یه‌كتر ده‌كات ، به‌په‌نجه‌ی شایه‌تمانی و له‌ڕێگه‌ی چه‌ند دڵۆپێك مه‌ره‌كه‌بی پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن دا چه‌قی بڕیار بونیاد ده‌نێت ، تا ببێت به‌چه‌قی خزمه‌تگوزاری و له‌بیر بردنه‌وه‌ی تاڵیه‌كانی ڕابردوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌چه‌قی خۆشگوزه‌رانی له‌ داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌چه‌قی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ت و حكومه‌ت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ هه‌موو ئه‌و چه‌قانه‌ی كه‌باسمان كرد له‌ ئێستادا بوه‌ به‌ مجادەلەومجامەلەی سیاسیه‌ بازرگانه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌ ، به‌شێوه‌یه‌ك چه‌قه‌كه‌ به‌ستویه‌تی مه‌گه‌ر به‌سته‌ڵه‌كی جه‌مسه‌ره‌كانی باكور وباشور هاوشێوه‌ی دۆخی سیاسی و حكومڕانیه‌كه‌ی هه‌رێم وا سارد وسڕ بێت .
 زۆرلە مێژە دانيشتوانى ئەم هەرێمە و خه‌ ڵکە خێر لە خۆ نەدیوە بەدەست ئازارو زوڵم وزۆرداریەوە دەناڵێنێت, ئەگەر بەشێکی پەیوەندی بە داگیرکەرانەوە بێت به‌ڵام بێگومان هۆكار گه‌لێكی زۆریش هه‌ن پەیوەنديان بە ناوخۆی خۆمانەوە هه‌بوه‌ . هۆکاره‌كان یان راستەوخۆ یان ناراستەوخۆن کە ڕێگه خۆشكه‌ر بون بۆ ئەوەی دوژمنانی ئەم هەرێمە زۆر بێوژدانانە خاک وخۆڵی وێران بکەن بە کیمیاباران و ئەنفال و وێران کردنی دێهات وشارەکانی كوردستان کە دەکرا بە شێوەی تر مامەڵەی لە گەڵ بکربوايە. هەموو ئەو نەهامەتیانەی کە دوای ڕاپەڕین و پێش ڕاپەڕین ڕوی دا لەشەڕی ناوخۆو کاولکاری گەندەڵی وتەخشان وپەخشانی سەروەت وسامانی ئەو خەڵکە ,چ شوێنێک لەم هەرێمە ماوە شەری ناوخۆی لێ نەکرابێت کوڕی خەڵکی تێدا به‌كوشت نه‌درابێت، کێ هەیە دەربەدەرو ڕاوەدو نە نرابێت, له‌ئێستادا لەسەر چی و لەپای چی سزای دەدەن؟ خۆ کەس بەقەد ئێوە لەم هەرێمە سود مەند نەبووە هەموو نەهامەتی یەکانی ئەم خەڵکە هەر لە خوێنی ڕۆڵەکانی وئەنفال وکیمیاباران وکاولکاری کەبۆ ئێوەى ناديده‌گر بۆتە سەروەری وشانازیه‌كانی ڕۆژمێری میژووتان .
 ئێستا شەڕی ناوخۆ نەماوە سوپاس بۆ خوا بایی هەندێ خەڵک هۆشیار بۆتەوە جارێکی تر دەست بۆ شەڕى برا كوژی نەباتەوە, بەڵام ئەوەی ئێستا دەکرێ هیچی کەمتر نی یە لە شەرو کوشتار برسی کردنی هاوڵاتیان و دەست لە قوڕگ نانی تا دەخنکێ و بردنی سەروەت و سامانی ئەمە جگە لە کاولکاری چی پێ دەوترێ ئێستا بۆ ئەوەی چیتر هاوڵاتیان سزا نەدرێن و سەروەت و سامانەکەی بەتاڵان نەبردرێت , یان چاکردنی ئەم بارو دۆخە ناهەموارە یا واز بێنن لە حکومەت و باهەڵوەشێتەوە ئەو کات کێ دەتوانێ بەڕێوەی بەرێت و ئیدارەی بکات , با حکومەتێکی تر دروست بکرێت کاتی پینەو پەڕۆ کردن نەماوە,بانەگاتەئەوەی خۆش به‌ختی بۆ هه‌ر حزبێكی به‌شدار له‌م حكومه‌ته‌ كه‌ ده‌ست پێشخه‌ری له‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ ده‌دات. چونكه‌ سه‌بروئارامی میلله‌ت له‌ قۆناغی كۆتاییدایه‌ ئیتر ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵات دۆخی چه‌ق به‌ستوی سیاسی وحكومڕانی هه‌رێم به‌كۆتا نه‌هێنن ، ئه‌وه‌ دڵنیا بن به‌سته‌ڵه‌كی دۆخه‌كه‌ به‌رگه‌ی تین وگه‌رمی ده‌نگی ناڕه‌زایی میللەت ناگرێت و ئۆباڵەکەشی دەسەڵاتداران تێدا بەرپرسیارن.

*ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم كۆیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌