عەفرین خاڵی وەچەرخان دەبێت.

وتار/ 20/01/2018 498 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

عەفرین خاڵی وەچەرخان دەبێت.
طیب عبدالرحمن
ئەگەر تۆزێک بگەرێینەوە بۆ شریتی روداوەکان ھەر لە گرێبەستی گوماناوی پەنجا ساڵە و ئابوری بەناو سەربەخۆ و رادەست کردنی شەنگال بەداعش وئابڵوقەی سەر رۆژ ئاواو داخستنی دەروازەی سێ ماڵکا وریفراندۆم ئەوە بۆمان دەردەکەوێ ھەمو ئەم ھەنگاوانە کە نرا لە لایەن لایەنێکی باڵادەستی ئەم ھەرێمە .ھەرھەموی حکومەتی تورکی لەپشتەوەبو وھەمو ئیعازەکان لەئەنقەرەوە بۆ ھەولێر دەھات و دەرکەوت ھەولێر تەنھا نەخشە رێگای ئەنقەرە جێبەجێ دەکات .
بەر لەسێ مانگ من لەوتارێکدا ئەو ئەگەرم خستە رو کە بۆچی بارزانی ھێندە پێداگری دەکات لە ئەنجام دانی ریفراندۆم لەکاتێکا ھەمو جیھان ھۆشداری دەدەنێ لەئەنجام دانی کارێکی لەو شێوەیە .ولەدرێژەی وتارەکەدا تیشکم خستە سەر خوێندنەوەیەک کە ئەمریکا لەساڵانی داھاتو دەیەوێ کورد بگەیەنێتە سەر دەریا و باشور رۆژئاوا بەشێوەیەک لەشێوەکان بەێەکەوە بلکێنێ ولەسەفقەیەکی نێودەوڵەتیدا لەگەڵ روسیا .مانەوەی ئەسەد بەرامبەر بە بەدیفاکتۆی کورد لەرۆژئاوا . ھەربۆیە تورک لەرێگای ھاوپەیمانەکەی لەھەولێر ویستی ئەو پرۆژەیە شکست پێ بێنێ لەرێگای ئەنجام دانی ریفراندۆم کە لەورێگایەوە چەند چۆلەکەیەک  بەبەردێک دەپێکێ یەکەم کارتی ریفراندۆم دەسوتێنێ و خەونی باشور لە گۆر دەنێ دووەم پرۆژەی ئەمریکی پوچەڵ دەکرێتەوە سێھەم باری ئابوری ھەرێم وپێگەی سیاسی ھێندەی دیکە لاواز دەکات وپاش ئەوەی نەیتوانی شکست بەم پرۆژەیە بێنێ .ئەمریکا کاردانەوەی توندی ھەبو بەرامبەر ھاوپەیمانەکەی لەھەولێر وسەرۆکەکەی ناردەماڵەوە ورۆڵی حیزبە کەی سنوردار کرد ولەرۆژ ئاواش بریاری دا ھێزێکی نیزامی پەنجا ھەزارکەسی لەشرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل دورست بکات .
ھەربۆیە ئەنقەرە دەستی بۆ دوا کارتی خۆی برد ئەویش ھێرش کردنە سەر کانتۆنی عەفرین ودواتریش مەنبەج وبەرەو تەواوی ھێڵی تەماس لەسەر سنوری تورکیا .
پێ دەچێ ئەمریکا بیەوێ تورک بخاتە ناو زۆنگاوی جەنگێک کە دەرئەنجامەکەی نەزیفێکی بەردەوام بۆ چۆکدادانی ئەنقەرە بۆ پرۆژە ونەخشەکانی ئەمریکا لەناوچەکە
رەنگە ھێزەکانی دەوڵەتی تورک زیانێکی باش لە رۆژ ئاوا بدەن وە گورزی بەھێز بوەشێنن بەڵام بەدڵنیایەوە ئەنقەرە شکستی گەورە بەدەست دێنێ سەرئەنجام ئەمریکا ئەوەی خۆی دەیەوێ ئەوە جێ بەجێ دەکات دەوڵەتێک کە گەروی بە دەریاوە دەبێت دورست دەکات ودەیکاتە دراوسێی ئیسرائیل و لەوێوە لە ئایندەی دور مەودا گرنتی ئابوری وسیاسی وئەمنی بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل دەستەبەر دەکات  .
دەبێت لایەنە نیشتیمانیەکانی کورد زۆر
ژیرانە مامڵە لەگەڵ ئەم دۆخە ھەستیارە بکەن ورێگەنەدەن چی دیکە لایەنێک ببێت بە جێ بەجێ کاری ئەجیندای ئەنقەرە و لەرێگای میدیاکانەوە وھەمو ھەوڵێکی ئایندەیان پرۆتستۆ وشەرمەزار بکەن وگەلی کوردی لێ ئاگەدار بکەنەوە لەکات وساتی خۆی بۆزیاتر لەقاڵب دانی ھەژمون وجەماوەر وجوڵەی گوماناوی سیاسی وجەماوەری.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌