سەرەتای کۆتایی مۆدێلی حوکمی خێڵەکی

وتار/ 17/01/2018 451 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

سەرەتای کۆتایی مۆدێلی حوکمی خێڵەکی
طیب عبدالرحمن
رەنگە زۆرێک لە چاودێر شرۆڤەکار ھاورانەبن کە مۆدێلی پارتی ویەکێتی خۆریان لە ئاوابوندایە وکۆمەڵگا تەجاوزی ئەومۆدێلەی کردبێ . بەھۆی ئاستی وشیاری بەشێکی باش لە تاکەکان چونکە مەنتەڵێتی خێڵەکی ھێشتا لەناو خۆێنیان ھاتوچۆ دەکات کەدواجار سوتەمەنی بەردەوامی ئەو مۆدێلەن .
ئەمە جگەلەوەی ئامرازەکانی مانۆر کردن ھێشتا بەشێکی باشی لەبەردەستیانایە ھەر لە تەسلیم بون بە بێگانەوە بیگرە تاکو دەگاتە تەزویرو تەرھیب وکرینی ویژدان میدیای چەواشەکار ولۆژیکی ھێز . ئەمانە ھەموی کەرەستەی مانەوەن.
بەڵام سەرەڕای بونی ئەم کەرەستەو ئامرازانە .
کۆمەڵێک ھۆکاری بەھێزتر ھەن کە وادەکات
ئەم مۆدێلە نەک ھەر تەجاوز بکرێت بەڵکو لەگۆر نرێت بۆھەتاھەتایە و وەک لاپەڕەیەکی ڕەش لەمێژوی گەلی کورد بنوسرێتەوە
پەنگ خواردنەوەی کۆمەڵگا . و ئیفلاسی سیاسی وئیداری وکەڵکەبونی گەندەڵی لەتەواوی جومگەکانی حوکمرانی و دۆرانی کەیسی ناوچەدابرێندراوەکان ولەدەست دانی نیوەی خاک وبەحیزبی کردنی کەرتەکانی کۆمەڵگا ھاوشێوەی بەعس وسیستەمە تەقلیدیە تۆتالیتاریەکان دواتر بەتاڵان بردنی سەروەتی ژێرزەمین وسەر زەمین بۆ چەند بنەماڵەیەک و دەستبەسەراگرتنی سەرچاوەکانی داھات لەلایەن کۆمپانیای حیزبی وبنەماڵە ولەناو بنەماڵەش بۆ کەسە دەسترۆشتوەکان لەھەرەمی دەسەڵات.
ئەم ھۆکارانە مشتێکن لەخەروارێک . کە کۆتا بزماری مەرگی ئەم مۆدێلەن .
ھەرچەندە لەماوەکانی رابوردو ئەم دوو ھێزە گرویان لەسەر فریودان وگەوجاندنی کەرتەکانی کۆمەڵگا کردوە بە بەنج کردن و رتوش کردنی حکومداری ودامەزراندنی بێ بەرنامەو بەلێشاو جگە لە سەدان ھەزار بن دیوار کە ئەوەش بۆ  خۆی ھۆکارێکی دیکەیە کە مەرگی ئەم مۆدێلەی خێراتر کرد .
رەنگە ئیستا ئەم دەسەڵاتە گرەو لەسەر تەزویر بکات بۆ ئەوەی قەبارەی راستەقینەی خۆی لەپەنا ئەو سەدان ھەزارە لە ناوی دوەبارەو ناوی مردو و ئاوارەرەکانی رۆژ ئاواو ورۆژ ھەڵاتی کوردستان بشارێتەوە وەلی ئەم جارە ئەستەمە بتوانێ بەو رێژە زۆر تەزویر بکات بەدڵنیایەوە کەشی سیاسی بەغداش لەبار نیە کە رێگەی پێ بدەن وەک جاران لە سەفقەی سیاسی وھاوپەیمانی چاوپۆشی لەتەجاوزاتە زەقەکانیان بکەن  بۆیە ئەو گێژاوەی ئەم دوو حیزبەی تێکەوتوە کەس بەغیلی پێ نابات .
باشە با لەوانەگەرێین . ئاخۆ ئەم حکومەتە شکست خواردوە چ ئەلتەرناتیڤێکی پێە بۆ باشترکردنی ئەدائی لەکاتێکا سەرجەم ھێزەکاریگەرەکان بەجێیان ھێشت جگە لەیەکێتی ئەگەر بەسادەیی بروانینە ئایندەی ئەم حکومەتە ئەوا ھەڵکردنی ئاڵای سپی تەسلیم بونە چونکە بەرونی بە یەکگرتویان راگەیاندوە ھێچ جۆرە چاکسازیەکیان پێ ناکرێ لەسەرجەم جومگەکان  . ئەمە سەرەرای ھەڵکردنی ئاڵای سپی بەرامبەر بە ناوەند و سازش کردن بەھەمو جۆر وقەبارەیەک لەسەر حیسابی کێشەی رەوای کورد تەنھا لەپێناوپاراستنی مانەوە بەڵام بەغدا ھێشتا رازی نیە کە وەک کاڵایەکی ھەرزان وبێ ئەرزش بیان کڕێ .
ئەگەر لەئاستی ھەرێمی و نێودەوڵەتیش تەماشاکەین نەک ھەرشکستیان خواردوە بەڵکو وەک چەتەو مافیا ودز تەماشا دەکرێن .
بەبروای من ھەر جوڵەیەک لەئایندەدا کەئەم دوو حیزبە پی ھەڵدەستن جگە لەخێراکردنی کۆتایی خۆیان ھیچی تر نیە چونکە ئەوە لەچوارچێوەی پەلەقاژێی مەرگ ھەژمار دەکرێت نەک مانۆر یاخود دورتر خۆنوێ کردنەوە .

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌