بەرھەم ساڵح و قسەیەک

وتار/ 13/01/2018 593 جار بینراوە

ئالان ڕەئوف

بەرھەم ساڵح و قسەیەک


ناوەڕاستی بەھاری ساڵی ٢٠١٦ لە باخچەی مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە بەرھەم ساڵح لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکوان و ڕۆژنامەڤان و ڕۆشنفکری پارێزگای ھەڵەبجەدا کۆبونەوەیەکی ٢ کاژمێری سازکرد ، منیش بەسیفەتی چالاکوانێک بانگکرام بۆ ئەم کۆبونەوەیە و بەشداربووم ، بەرھەم ساڵح قسەگەلێکی زۆر و بەھەندی کرد بەڵام یەکێک لەقسەکانی سەرنجی ڕاکێشام ئەوەش ئەوە بوو گوتی " من تەنھا لە کوردستان ھیچم پێناکرێت بەڵکو لە عێراق و تەواوی وڵاتانی دەرەوە و بەتایبەت ئەمریکا تەقە بدەم لە دەرگایان بۆمی دەکەنەوە بەڵام لەکوردستان دڵنیا نیم لەوەی تەقە بدەم لە دەرگایان بۆمی بکەنەوە " ، خوێندنەوەی من بۆ ئەم قسەیە بەم جۆرەیە ئەم پیاوە کە ئێستا سەرۆکایەتی لیستێک دەکا بەناوی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و ماوەی چەند ڕۆژێک دەبێت بەفەرمی پۆستەکەی وەرگرتووە و ھەڵبژێردراوە ، بەرھەم ئەحمەد ساڵح وەک خۆی دەڵێت لە عێراق دا شت دەتوانێ بکا لەدەرەوەش ھەروا بەڵام لە کوردستان وەک خۆی دەڵێ وە عێراق و ئەوروپای پێناکرێت من دەیگێڕمەوە بۆ ئەوەی ئەم پیاوە سیاسەتمەدارە خوێنەرە دنیادیدە لەلایەن بەتایبەت خودی بنەماڵەی تاڵەبانی یەوە ستەمی لێکرا و دەستی بەسترا ھەر لەو کاتەوەی کە خودی بنەماڵەی تاڵەبانی پاش نەخۆشکەفتنی مام جەلال ئیدی ئەم پیاوە فەرمۆشکرا و وردە وردە لەحیزب تا دەھات بێ کاریگەری دەکرا ئەمەش لەو کاتەدا زەق دەرکەوت کە بەرھەم ساڵح خۆی ئامادەکرد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بەڵام پێی نەدرا پاشان لە پۆستی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی دەستیلەکارکێشایەوە و ماوەیەک بێدەنگی ھەڵبژارد ، ھۆکاری دیار بۆ بردنە نەپێشەوەی بەرھەم ساڵح دەگەڕێتەوە بۆ بەھێزی ئەم پیاوە لە سیاسەت دا و چۆنیەتی دروستکردنی عیلاقات لەنێوان لایەنەکان و کەسایەتیەکان دا و خۆ پێ بەھێز کردنی ، ڕاستە ئەوکات نەبرایە پێشەوە بەڵام لە ئێستادا سەرۆکایەتی حیزبێک دەکات کە من ھێندەی دیبێتم ئەندامەکانی بەشێکی زۆریان ئەکادیمیستن و دورن لە جەنجاڵی خۆ نمایشکردن و قسەکردنی بێ بەرھەم و لەم سەرەتایەدا وا دەردەکەوێت حیزبێک بێت وەک بەرھەم ساڵح خۆی خوێندەوەر و شت زان بن و بتوانن لەگۆڕەپانەکدا کارگەلێکی باش بخولقێنن کە پێشتر نەخولقابێت ، لەماوەی داھاتودا کاریگەریکەی بەرھەم ساڵح دەردەکەون چ بە خراپ چ بە باش بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ڕون بێتەوە ئایا بەرھەم ساڵح پێشتر پەکخراوە نەیتوانوە کارگەلێکی باش پێشکەش بە ھاونیشتمانیان بکات ، ئەی ئێستا کە خودی خۆی سەرۆکە و بەتواوی مانا دەستکراوەیە بزانن دەتوانێت ئەوە بکات کە لێی دەبینرێت ، کات باشترین وەڵام مان دەداتەوە


ئالان ڕەئوف - ڕۆژنامەڤان

نوێترین نوسینەکانی ئالان ڕەئوف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌