خۆپشاندانەکانی ھەرێم ، سێ ڕۆژ دەخایەنن

وتار/ 09/01/2018 541 جار بینراوە

ئالان ڕەئوف

خۆپشاندانەکانی ھەرێم ، سێ ڕۆژ دەخایەنن
ئالان ڕەئوف - ڕۆژنامەڤان
لە ساڵانی ٢٠١٠ ەوە ھەم بەشداری بەشێک لە خۆپشاندانەکانی ھاوڵاتیانی ناڕازی کوردستان بووم و ھەمیش ئاگاداری ئەو خۆپشاندانانەی دیکە بووم کە کراون لەماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا لەڕێگای تیڤی یەکانەوە ، ئەوەی بەردەوام لام پرسیار بووە بۆ خۆپشاندانەکان کورت خایەنن لێرە یاخود بۆ ڕاستەوخۆ لایەنێک ئاڕاستەکەری دەنگە ناڕەزاکان دەبێت و خۆپشاندانەکە لاواز دەکات بۆ سەرەتای دەستپێکی خۆپشاندانەکان خەڵکانی ناڕازی جدین لە بەشداری کردن و پاش چەند کاژمێرێک جدیەتیەکەیان کاڵ دەبێتەوە ، بەڕای من بەپێی ئەو تەجرەبەیەی لەماوەی ٨ ساڵی ڕابردودا لە خۆپشاندانەکانی ھەرێمی.کوردستان و بەتایبەتی زۆنی سەوزدا ھەیە دەیگێڕمەوە بۆ ئەم چەند خاڵەی خوارەوە

یەکەم : نەبونی پەروەردە خاڵێکی گرنگ لە خۆپشاندان و چونە سەرشەقام و دەڕبڕینی ناڕەزایەتی دەگەڕێتەوە بۆ پەروەردەیەی تەندروست لە چۆنیەتی سازکردنی خۆپشاندان و چۆنیەتی داواکردنی مافە زەوت لێکراوەکان لەلایەن دەسەڵاتی ستەملێکراوەوە

دوھەم : ئامانج ڕوونی لە خۆپشاندان واتە نەبونی ئامانجێکی ڕوون لە چونە سەر شەقام کاتێک کاغەزێکت گرتووە بەدەستەوەو و لێت نوسیوە " بڕوخێ حکومەت " بەڵام لە قەزایەکدا ناڕەزای دەردەبڕیت و ناتوانیت بگەیتە پایتەخت و تەنھا یەک سەعات لەشەقامیت ئیدی پێم ناڵێیت حکومەت چۆن دەڕوخێت

سێیەم : یەکگرتووی و بوێری خاڵێکی زۆر گرنگە بەڵام لە خۆپشاندانەکانی ھەشت ساڵی ڕابردودا درکم بەوە کردوە لەبەر ئەوەی بەشێک لە حیزبە سیاسیەکانی گۆڕەپانی سیاسەت لەباشوری کوردستان ئەندامەکانیان دەنێرنە ناو خۆپشان دەران و ئاڕاستەیان دەکەن و لێکترازان لەنێوانیان دروست دەکەن و بێ ورەشیان دەکەن پاڵنەرێکی نێگەنیڤ بووە بۆ ماوە کورتی خۆپشاندانەکان

چوارەم : لێکەوتی توندوتیژی و گیانلەدەستدانی خۆپشاندەران ، یەکێکە لە خاڵە خراپەکانی دەرئەنجامی خۆپشاندانەکان بەو مانایەی کە خۆپشاندان دەکرێت پاش یەک یاخود دوو ڕۆژ پەلاماری بارەگای حیزبەکان و لەم دوایانشەدا پەلاماری بارەگا حکۆمیەکان دەدرێت و دەسوتێنرێن و لەکۆتایدا کاروباری ھاونیشتمانیان دەوەستێت و منداڵی دایکە خێر لەخۆ نەدیوەکان شەھید دەبن و دەبنە قوربانی و ئیدی خۆپشاندانەکان بەم جۆرە کۆتاییان پێ دێتن.

بۆ ئەوەی ئەم ئەزمونە خراپە لە خۆپشاندان دوبارە نەبێتەوە و چی دیکە کە خۆپشاندان کرا دەرئەنجامی ھەبێت بۆ خودی ھاونیشتمانی نەک حیزب پێویستە توندوتیژی لێ نەکەوێتەوە تەنھا لە بەردەم کۆشکی سێ سەرۆکایەتیەکە بەھەزاران خەڵکی ناڕازی کۆببەنەوە و مانبگرن و شەو و ڕۆژ لەوێدا بکەنەوە و کارەکانیان ڕاگرن باشترین بەدیلی فشار خستنە سەر دەسەڵات و ملکەچکردنی بۆ دەستلەکارکێشانەوە و سەرکەوتنی خۆپشاندەرانیش دەبێت ، بەڵام ئەزمونی ھەشت ساڵی ڕابردوو دوبارە بکەینەوە تەنھا ئەوەندەمان لە خاڵە پۆزەتیڤەکانی دەست دەکەوێت کە لەماوەی نەشت ساڵی ڕابردوودا دەستمان کەوتووە

نوێترین نوسینەکانی ئالان ڕەئوف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌