سەرکردەی کارێزماو عاشقانی چاڵە نەوت ..
وتار/
09/01/2018
965 جار بینراوە
أكبر غريب أحمد
سەرکردەی کارێزماو عاشقانی چاڵە نەوت ..
سەرکردەی کاریزما یەکێک لە ئەرکە قورسەکانی دۆزینەوەو دەستنیشان کردنی "بەدیلە " لە عومقی گرفت دا ، ئەو دۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستانی تێکەوتەوە زۆرێک لەچاودێرو کارەکتەرە سیاسێکان دەرکیان بە گرفتەکە کردوە ، بەڵام کێشەکە ئەوەیە زۆرینەیان بەدیل و چارەسەریان پەیی پێ نەبردوە ، بەواتایەکی تر لەبەرامبەر دەرک کردن بەگرفتەکان دەرکیان بەچارەسەرەکە نەکردوە ، ئێمە تا ئێستا لەنێوان گرفت و چارەسەردا دەژین ، کرداری گواستنەوەی دۆخ لە گرفتەوە بۆ چارەسەر پێویستی بە شاعیرێک هەیە هەڵقوڵاوی شعوری ئەو دەنگانەبێت کەدژی گرفتن پێویستی بەیاریزانێک هەیە ئەزموونی لە سەرکەوتنادا زۆرتر بێت نەک لەشکست دا ، کارێزمایەک تاسوقی بەدیهێنانی بەرژەوەندێ گشتێکان بێت ، فکری کارێزما موعجیزەیەک نیە مردوو زیندوو بکاتەوە بەڵکوو تەنها ئەو پەیام و ئیلهامەیە جەستەی گەل ونەتەوەیەک لەسەر ئەژنۆوە دەخاتەوە سەر پێ و ڕزگاری دەکات لەتەواوی ئەو نەهامەتیانەی لەفەراغی نەبوونی سیاسی لێنەزەندا درووست بوە ،
لە کوردستان ڕۆژگارێک سیاسەت واتە بڵندگۆیەک بۆگەڕانەوەی کەرامەتی مرۆڤ ، ئێستا سیاسەت چاڵێکی نەوتە بازرگانەکان عاشقی بوون .!
کێ دەتوانێت بمانگێڕێتەوە بۆ بڵندگۆیەکە..؟ لەم عاشقە درۆزنانە ڕزگارمان بکات ،
بەڵام گرنگە بزانین کە ئەوەی گرنگە لەتازە گەریدا تێکشکاندنی سیستەمی کۆنە ، ئەو کۆنەی سەدەی ئێستای گێڕاوەتەوە بۆ کۆنتر ، کێ دەبێتە فریاد ڕەسی ئەو سەوڵانەی کەشتێکە دەخاتە ڕێ ..؟
ئێمە کاروانێکی شکست خواردووی دەستی ئەو دەلیلانەیین کە هەر نەک نەیان توانی لەچەتە ڕزگارمان کەن بەڵکوو خۆیان بوون بەچەتە..!
لێرەدا باواز لە حقیقەتی ڕەخنە لەڕابردوو بێنیین خەیاڵ بکەین بەدوای چارەسەر دۆزینەوە لە داهاتوو ،
" کاریزما " وەزیفەی سیاسەت دەزانی ، دەزانێ چۆن پرد لەنێوان کۆمەڵگەو گەشتن بەئامانجەکان درووست بکات
سەرکردەی کارێزما لۆژیکی خۆی هەیە بەشێوەیەک تەواوی لۆژیکەکانی لەهی خۆی دا تواندۆتەوە هەرگیز ڕەنگی لۆژیکی تر ناگرێت بەفەرهەنگ و معریفەو هونەری تایبەتی خۆی هەنگاو دەنێت وە دەزانێت جیاوازی نێوان سیاسەت و سیاسی ئەوەیە کە سیاسی بەرژەوەندێکانی گەل و کۆمەڵگە لەناو سیاسەت دا هەڵدەگۆزێ نەک بەپێچەوانەوە سیاسەت ئەکات بەوەسیلەو بۆ هەڵگۆزینی بەرژەوەندی و بەدی هێنانی مەرامی تاک و کووشتنی بەرژەوەندێکانی گەل ...
کەواتە ئێستا کاتی ئەوەیە بپرسین :
کێ موژدەی عەدالەتێکی دوونیایی پێیە گەل تاسوقێتی ..؟
نوێترین نوسینەکانی أكبر غريب أحمد
-
أكبر غريب أحمد
10/03/2020
-
أكبر غريب أحمد
28/07/2018
-
أكبر غريب أحمد
23/05/2018
-
أكبر غريب أحمد
29/03/2018
-
أكبر غريب أحمد
13/02/2018
-
أكبر غريب أحمد
28/01/2018