لەخۆیان شاهێدی درا..

وتار/ 08/01/2018 575 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

لەخۆیان شاهێدی درا..
طیب عبدالرحمن
چەمکی دیموکراتی بوە بە مەخسەرە و پەنی زەمانە بەدەست حیزبی فەرمان رەوا لەم هەرێمە.
هەرکات پێویستیان بو بۆ شاردنەوەی ئاکارە نامەدەنیەکانیان جەیشێک لەمیدیاو قەڵەمی لەرزۆک دەخەنەگەر و بازاری دیموکراتی ومافی مرۆڤ و زۆرینە وکەمینە گەرم دەکەن . هەمولایەک کەڕ وکاس دەکەن بەدروشم وکوردایەتی درۆینە .
بەڵام کە کار دەگاتە  ئەوەی بە پرۆسەی دیموکراتی نیمچە تەندورست ولەهەڵبژاردن
قەبارەیان بچوک دەبێتەوە سەرەرای تەزویرو چاوسورکردنەوە بەکارهێنانی سامانی گشتی و هێز .
بەلۆژیکی هێز قسە دەکەن و ئەڵێن ئەگەر یەک کورسیش بەدەست بێنین چۆڵی ناکەین و چەک وهێز رادەستی براوە ناکەین .
ئەم رەفتارە ئەوەم بیردەخاتەوە لە لوبنان حکومەت هەیە و هێزی چەکداری هەیە بەڵام حیزب اللە لەبەر بەرژەوەندی تایفەگەری ئامادەنیە هێزەکانی حەل بکات بە پاساوی بەرگری لەسنوری لوبنان و لەژێرەوەش بۆ برەودان بەقاچاخ چێتی تلیاک وپاراستنی هەژمونی تایەفەی شیعە . هیچ کات ئامادەنین مل کەچی یاسا بن.
لەمرۆژانەدا سەرکردەیەکی باڵای حێزبێکی فەرمان رەوا  لە یەکێک لەمیدیاکانی دەسەڵات بەئاشکرا روو نیازی راستەقینەی خۆیانی هەڵماڵی بەوەی کە ئەگەر بێتو یەک کورسیش بێنن ئامادەنین دەسەڵات چۆڵ بکەن و هێز وچەک تەسلیمی هیچ کەسێک ناکەن یاخود قەبوڵ ناکەن چەک بکرێن . ئەم راستگۆیە دەگمەنە لە بەرپرسێکی باڵا شایەنی سوپاسە چونکە نیازی راستەقینەی دەرخستن . و سەلماندی کە هێزی چەکدار میلیشیایەو سەر بەحیزبە وبەیت وبالوری هێزی پێشمەرگە هێزی نیشتیمانیە ودورستکردنی دەوڵەت هەموی درۆیەک بو زۆرێک خەڵکیان پێ دەگەوجاند  .
ئەگەر خوێندنەوەیەکی ورد بۆ ئاخاوتنەکانی ئەو بەرێزە بکەین  دەگەینە ئەو راستیە کە ئەم هەرێمە هێشتا لە چوارگۆشەی یەکەمدایەو  ویەک سانتمترێک کورد لەپرۆسەی سیاسی ودیموکراتی نەچۆتە پێشەوە و ئەوەی هەیە تەنها روتوشو وجوانکاریە وهیچی تر .
ولەهەرساتێک دابێت بۆی هەیە پێکدادانی چەکداری روبدات چونکە هێزی فەرمان رەوا هێشتا تەجاوزی عەقڵیەتی شەری ناوخۆ نەکردوە وبەتەواوەتی دژە لەگەڵ پرنسیپەکانی دیموکراتی و دامەزراوەی وهەڵبژاردن و ئەنجامەکانی ئەو ئامادەنیە خۆی وتەنی دەستبەرداری  بەرژەەندیە دارایەکانی بێت لەپاڵ دورشمی کوردایەتی وبەلۆژیکی هێز پەیام ئاراستەی هێزە سیاسیە بێ چەکەکان دەکات .
رەنگە هێز هەبێت لە ئیستادا ئامادەنەبێ چەک هەڵگرێ وەلی ئەو قسەیە هاندەرێکە بۆ ئەوانی دیکە کەچەک هەڵ گرن وقورسایی خۆیان بە هێزی سەربازی میلیشیای بپارێزن  کە ئەمە نەخواستی شەقامە ونەخواستی هێزە بێ چەکدارەکانە بەڵام ئەگەر دۆخەکە هەر بەم شێوەیە بروا رەنگە هێز هەبێت بیر لەبابەتێکی وابکاتەوە یاخود هێزێک دروست بێت بیر لەبابەتی وا بکاتەوە . بێ گومان لەحاڵەتی وادا بێ یەک ودوو وڵاتانی دراوسێ راستەوخۆ پێشوازی لە هەر میلیشیاو گروپ وتاخمێکی چەکدار دەکەن وهاوکاری لۆجستی وسەربازی پێشکەش دەکەن بۆ ئەوەی جەولەیەکی دیکە کورد دەستبکاتەوە بەیەکتر کوشتن .
ئەو هێزانەی کە باش دەزانن شەقامیان لەدەستداوە وبۆچی لەدەستیان داوە لەجیاتی هێز وشیانیان لە هێزی چەکدار سەرف بکەن کە دواجار ماڵوێرانی لەدوایە بابگرێنەوە خانوە قورەکان خۆیان وتەنی با بەرنگاری بازنەی گەندەڵی بنەوە لەورێەوە باشتر مانەوەیان مسۆگەر دەکەن و کورسیەکانیشیان زیاد دەکات وپێویستی بەهێز نابێت . 
هەرچەندە من بروام وانیە ئەو هێزانە بە راستی ببن بەمەدەنی چونکە تۆڕێک لەبەرژەوەندی ئابوری ئاڵۆز لەگەردنی ئەم هێزانە ئاڵاوە ورێگرە لەنوێ بونەوەیان ولەلایەکی دیکە ئەو جۆرە لەمۆدیلی حیزب قۆناغی مێژویی تەجاوزی کردوە ئەستەمە بتوانن خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ئەم سەردەمەدا.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌