پەرلمان لەبەردەم پڕۆژەکانی حکومەت دا

وتار/ 06/01/2018 715 جار بینراوە

سه‌لیم كۆیی

پەرلمان لەبەردەم پڕۆژەکانی حکومەت دا
نوسینی/سەلیم کۆیی
لە هەرێمی کوردستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ شتی سەیرو سەمەرە دەبینرێت ،لەهەموو جیهان دا ئەوە پەرلەمانە بەئەرکی خۆی هەڵدەستێ و  پڕۆژە یاسا  تاوتوێ دەکا و یاسا بۆ حکومەت و دەسەڵات  و دامەزراوەکان دەردەکات ، حکومەتیش بەپێی ئەوەی دەسەڵاتی جێ بەجێ کارە پێویستە لەسەری پێوەی پابەندبێ چونکە لەژێر چاودێری پەرلەمان دایە و هەروەک لەپەرلەمان دا متمانەی پێدراوە ،  بەڵام لای ئێمە هەموو شتەکان پێچەوانە بۆتەوە.

 لەڕابردوودا کۆمەڵێ پڕۆژە لە لایەن حکومەتی هەرێم تێپەڕێندرا بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان، دواتریش لێی پاشگەز بونەوە لەوانە (پرسی بەڕێ کردنی نەوتی سەربەخۆ ،بەشداری لە شەری داعش ٬ بڕینی چارەگە موچەو هێنانە کایەی سیستەمی پاشەکەوت ، ڕێگری لەسەرۆکی پەرلەمان ، پرسی ڕیفراندۆم ،کاراکردنەوەی پەرلەمان بەمەرجی چاکسازی کەتاکو ئێستا جێ بەجێ نەکراوەوهەر بەلایدا ناچن) ،  بەڵام لەدوای شکستەکانی ڕیفراندۆم وکاراکردنەوەی پەرلەمان ،حکومەت فەرشی سوری بۆ ڕادەخرێ و سەرۆکایەتی پەرلەمان لە پێشوازی حکومەت ووەزیرو پڕۆژەکانیاندان وەک ئەوەی پەرلەمان بەهی خۆیان بزانن وبیانەوێت بەشداریان پێ بکەن و پرۆژەی چاکسازیان پێ بسازێنن کە خۆیان گەرەکیانە والە میللەت بگەیەنن ئەوەی لەماوەی ۲٦ساڵی ڕابردو لەسەر حسابی قوتی هەژاران وچەوساوان دا کردویانە بیخەنە سەرملی پەرلەمان ، بۆچی  ئەوە پەرلەمانە گەندەڵی کردوە یا حکومەتە دوای شکستە یەک لەدوای یەکەکانی هەرێمی کوردستان خۆی مەڵاس داوە ؟  لە ئێستاشدا دەیانەوێ بەپێی یاساکانی عێراق خۆیان بگونجێن وبەپەرلەمانی بێ سەرۆک و لێک هەڵوەشاوە کاری خۆیانی پێ ڕاهی بکەن؟  حکومەت و حزبی دەسەڵات دەیەوێ وەکو بڕیارەکانی پێشوی لێ نەیەت وتوشی شکست ببن ، بۆیە لەم قۆناغەدا هەوڵی ئەوە دەدات پڕۆژە ڕەزاقوڕسەکان بکات بە بڕیاری پەڕلەمان ، ئەگەرنا سودی یەک بەرمیل نەوتی هەبوایە ئەوا نەدەهاتە پەرلەمان.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم كۆیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌