ئایە دورست بونی هێزی نوێ زەرورەتی قۆناغی مێژویە

وتار/ 06/01/2018 628 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

ئایە دورست بونی هێزی نوێ زەرورەتی قۆناغی مێژویە
طیب عبدالرحمن
بەدرێژای مێژوی هاوچەرخی سیاسی گەلان هەمیشە پێداویستی قۆناغی سۆسیۆلۆجی وسیاسی وئابوری وتەنگەژە وجەنگ و چەق بەستویی کایەهەستیارەکانی  کۆمەڵگا .
هێزی سیاسی نوێ بەباگراوندی فکری .و دونیابینی جیاواز لەهەناوی پەنگ خواردوی کۆمەڵگا وەک ژانی مناڵ بون لەدایک بوە و دەبێت.
چونکە قۆناغی مێژوی ئەو  گروپ وتاقمانەی کە جڵەوی ئاراستەکردن وبەرێوەبردنی کۆمەڵگایان بەدەستەوەیە .
ناتوانن خۆیان نوێ بکەنەوە دواجار ناگونجێن لەگەڵ داخوازیەکانی کەرتە جیاوازەکانی کۆمەڵگا و قۆناغی مێژویی ئەو هێزانە تێدەپەرێنێ .بۆ نمونە حیزبی وەفدی میسری .و حیزبی شێوعی .عێراقی . پارتی ویەکێتی .
تەنانەت تێز و چوارچێوەی فکری . وەک رەوتی کۆمۆنیزم کە لەسەر بنچینەی فەلسەفەو دونیابینی کارل هینگرخ مارکس  و فرێدرێک ئانجلس لەسەدەی نۆزدە دامەزرێندرا . رەنگە ئەم تێزە یاخود بیردۆزە بۆ قۆناغێکی مێژوی گەلانی جیاواز گونجاو بوبێت بەپرکتیک کردنی لەسەر ئەرزی واقیع خودی ئەو فکرە بۆ تێپەراندنی کڵۆنیالست و مەنتەڵێتزمی  خێڵەکی وقۆناغی دەرەبەگایەتی لەناو هەناوی زۆرێک لەگەلان بو .وەلی نوێ نەبونەوەو خۆ نەگونجاندن لەگەڵ پێشهات وپێشکەوتنەکانی فکری مرۆی لەمەڕ کایە جیاوازەکان بەتایبەت پەیوەندی بەرهەم بەتاکەوە وەک مارکس خودی خۆی قۆناغی گەشەی  مرۆیی دەبەستێتەوە بەپیوەندنی پەرەسەندنی بەرهەم بەتاکەکانەوە کە داینەمۆی پێشکەوتنی فکری مرۆییە ولەناویشیاندا کایەی ئابوری وسیاسی وزانستی.
دەرئەنجامەکەی تێپەراندنی قۆناغی ئەو بلۆکەی لێ کەوتەوە لەکۆتایەکانی سەدەی بیست بەواتایەک ئەو فکرە پر رەهەندە توانی حەوت دەیە خۆی بگرێ .
و هێدی هێدی بپوکێتەوە و وەک فکر وبیردۆز لەرەفەی کتێبخانەکان تۆزی لەسەر بنیشێ .
بە گەرانەوە بۆ ناو ئەسلی بابەتەکەمان .
هێزێکی وەک پارتی یاخود یەکێتی تونای سێ دەیە مانەوەیان هەیە چونکە هیچ پاشخان و باگراوندێکی فکری تۆکمە وقوڵی لەپشتەوە نیە  . بەڵام ئەوەی  نەیهیشت ئەم دوهێزە بپوکێنەوە
دۆخی سۆسیۆلۆجی گەلی کورد بو دواجار رێگای دا کە شەرعیەتی شۆرش گێری و یاخی بونی چەکداری ئەو دوو هێزە لەماوەکانی رابوردو دژ بەرژێمی بەعس ودروشمی کوردایەتی .لەسەر کەلاکی ئەم بابەتانە درێژە بەمانەوەی خۆیان بدەن .
تاکو زەرورەتی قۆناغی مێژوی بزوتنەوەی گۆرانی بەرهەم هێنا بەدونیا بینی جیاواز و فکری نوێ بۆ ئیدارەدانی کەرتە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگا .
دورست بونی هێزی نوێ لە ئیستادا نەک هەر زیادەیە بەڵکو پەرت کردنی دەنگی تێپەراندی قۆناغی ناسیۆنالیستی خێڵەکی کوردە .
راستە دورست بونی هێزی نوێ نیشانەی زیندویی کۆمەڵگایە بەڵام ئەو هێزە دەبێت زەرورەتی قۆناغی مێژوی دورستی بکات و دونیابینی جیاواز بێت لەوانی دیکە نەک هەر جوینی هەمان تێز بێت.
هێشتا قۆناغی مێژوی بزوتنەوەی گۆران ودونیابینی نۆشیروان مصطفی ی تێنەپەراندوە کەی کۆمەڵگا توانی ئەو تەوژمە تێپەرێنێ ئەو کات دەبێت ئێمە بیر لە ئەلتەرناتیڤ بکەینەوە وهێزی نوێ بەدونیابینی نوێ دورست بکەین.
ئیستا کە بزوتنەوەی گۆران هێشتا کۆمەڵگا لەسەر تەختی فەرمانرەوای راستەقینە نیبینیوە تاکو ئەوەی پێیەتی بیبەخشێ بەکۆمەڵگا لەپرۆژە ودونیابینی جیاواز  .
ئەگەر ئەوکات گۆران هەمو هەگبەی خۆی هەڵرشت وەنەیتوانی خۆی تازە بکاتەوە ئەوکات کۆمەڵگا بیر لە تەجاوز کردنی ئەو هێزەش دەکاتەوە .
بۆیە لەئیستادا هەر هێزێک پاشخانێکی باش لە فکری هاوچەرخی ئابوری و کۆمەڵایەتی وسیاسی پێ نەمبێ ئەستەمە جگە لەزیان بەکۆمەڵگا هیچی دیکە ببەخشێ. ....

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌