بزمارێکی دیکە لەتابوتی کۆماری ئیسلامی چەقێندرا
وتار/
03/01/2018
760 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
بزمارێکی دیکە لەتابوتی کۆماری
ئیسلامی چەقێندرا
طیب عبدالرحمن
ئەگەر بەوردی سەرنج بدەی
وچاودێری پێشهاتەکانی دۆخی ئیستای نارەزایەتێکان بکەی لەئێران ئەوا ئەو راستیەت بۆ
دەردەکەوێ کە دروشمی برسێتی وبێ کاری وگرانی تەنها روکاری دەرەوەی نارەزایەتیەکانە
و لەناوەرۆکدا بێزاری لە سیستەمی سیۆکراتی ستەمکار و گەیشتن بەبن بەست وچەقبەستوی
لە تەواوی کایەکان دیوی شاراوەی خۆپیشاندەرانە کە لە زۆر حاڵەت سەری کێشاوە بۆ
دراندنی پۆرترێت و وێنەی رەمزەکانی شۆرشی ئیسلامی وهەرئەوەنەش نا بەڵکو پەلی هاویشتوە
بۆ سوتانی حەوزە وحوسێنیەکان و بارەگاکانی بەسیج. ئەمە جگە لەدروشمە زەقەکانی نارەزایەتیەکان
کەراستەوخۆ داوای گۆرینی سیستەم دەکەن .
کەواتە دەکرێت بڵێن لە دوای
نارەزایەتیەکانی بەرەی چاکسازی لە ساڵی ۲٠٠۹ ئەم پێشهاتە نوێیە
بەوپێیەی داواکاری خۆپیشاندەران رون وئاشکرایە کە رەتکردنەوەی تەواوی سیستەمە سیۆکراتیەکەیە
بە هەردوو بەرەی چاکسازی و موحافیزکاریشەوە.
دواجار دەبێت بۆ تەقاندنەوەی
دودۆخی چەقبەستو ئامرازێک یاخود هۆکارێک هەبێت کە زۆر جار برسێتی هەوێن وداینەمۆی
هەرگۆرانکاریەکی بنچینەین لە ناوکۆمەڵگاکان نمونەش زۆرە بۆ ئەو مەبەستە .
شۆرشی فەرنسی بەنمونە ۱۷۸۹_۱۷۹۹کە
برسێتی ناونیشانی خۆپیشاندانەکان بو بەڵام
چەندین رەهەندی فکری وسیاسی و سۆسیۆلۆجی لەپشتەوە بو.
رەنگە ئەم نارەزایانە بەهۆی
چەندین هۆکاری ناوخۆی ودەرەکی نەتوانێت لەماوەیەکی کورت دا ئامانجەکانی بپێکێ بەڵام
بەدڵنیایەوە ئەوە بزمارێکی دیکەیە لەتابوتی سیستەمی عەمامە لەسەرەکانی ئێران.
بەشێک لەو هۆکارەناوخۆیە کان
بۆ رابەرایەتی نەکردنی خۆپیشاندانەکان دەگەرێتەوە کە ئۆپۆزسیۆنێکی کاراو چالاک بونی
نیە کەئاراستەی شەقام بکات بەهەمو نەتەوەکانەوە چ عەرەبە ئەهوازیەکان و چ نەتەوەی
کورد تورک وفارس وکەمەنەتەوەکانی دیکەش واتا گۆرینی ئەم سیستەمە هیچ ئەلتەرناتیڤێکی
نیە بەڵام لەهامان کات دا دەرفەتێکی زێرین دەرەخسێنێ بۆ سەرلەنوێ خۆرێکخستنەوەی سەرجەم
رێکخراوەسیاسیەکانی ئێران بەهەمو نەتەوەکانەوە کە لەشێوەی بەرەیەک هەماهنگی بکەن
وهەمو هێزو شیانیان بخەنەگەڕ بۆ ئارەسەکردنی شەقام بۆ ماوەکانی ئایندە.
هەرچی هۆکاری دەرەکیە خۆی لە
بەرەی سونە دەبینێتەوە بەرابەرایەتی شانشینی سعودیا کە لەئیستادا ناتوانێت وابەئاسانی
دەستوەردانی گەورەبکات تەنها جوڵانی ئەهوازیە سونەکان نەبێ کە کاریگەریەکی ئۆتۆی
نابێ .تورکیاش نەیارێکی تەقلیدی سیستەمی ئێرانیە دەستوەردانەکانی ئەمیش زۆر
سنوردار دەبێت ئەگەر بریار بدات خۆیبخزێنێتە زۆنگاوی ئێرانیەوە هەرچی ئەمریکاشە گەورەترین
سودمەندە لەناوچەکە بەهۆی ساغ کردنەوەی کەرەستە سەربازیەکانی ودەستکەوتنی وزە بە
نرخی هەرزان شۆر کردنەوەی زیاتری هەژمونی لەناوچەکە پێ ناچێ وا بەئاسانی بچێتە ژێر
باری دەستوەردانی راستەقینە بەمەبەستی روخانی رژێمی ئێرانی ئەگەر لێی مسۆگەر نەبێ
کە بەدیلەکەی بەدڵی خۆی دەبێت و هەڵەی زۆنگاوی عێراق دووبارەناکاتەوە .
چونکە ئێران دەوڵەتێکی میحوەریە
لەناوچەکە ئەگەر ئامادەسازی باش نەکرێ بۆ گۆرینی رژێم گەورەترین کارەسات دەخوڵقێ
وجڵەوی ناوچەکە دورنیە لەدەستی دەربچێ بۆیە بەبروای من روخانی رژێمی سیۆکراتی ستەمکاری
ئێرانی وابەئاسانی نیە .
ئەم پشێوی ونارەزایەتیانە تەنها
بزمارێکی دیکەیە لەتابوتی کۆماری ئیسلامی ومەرگی نزیک دەکاتەوە.
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019