نارەزایەکانی ئێران بەرەو کوێ
وتار/
31/12/2017
660 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
نارەزایەکانی
ئێران بەرەو کوێ
طیب
عبدالرحمن
لەرۆژی۱۲/۲۸ لەزۆر بەی شار وشارۆچکەمانی ئێران هاوڵاتیان بەهۆی گرانی
وبێ کاری و دابەزینی نرخی تومەن وگرانبونی زێڕ وخشڵ لەبازارەکان ڕژانە سەرشەقامەکان
.تاکو دووەم ڕۆژ دەسەڵات داران بەبێ توندو
تیژی هەوڵی هێورکردنەوەی بارودۆخەکەیان دا بەڵام لەرۆژی شەمەی رابوردوەوە هێزە ئەمنیەکان
روبەروی خۆپیشاندان بونەوە ودەیان کەسیان
لێ دەستگیر کردن وەچەندین بریندارو کوژراوی لێ کەوتەوە بەتایبەت لەتارانی پایتەخت
. ئەو جیاوازیەی بەدی دەکرێت لەم خۆپیشاندانانە لەگەڵ ئەوانەی رابوردو بەتایبەت خۆپیشاندای
بەرەی چاکسازی ساڵی ۲٠٠۹
دروشم وپانتایی بەرفراوانی خۆپیشاندانەکەیە . بەشێوەیەک
ئەم جارە زۆربەی ناوچەکان وشارەگەورەکانی گرتۆتەوە .
جگە
لەوەی دژی هەردوو بەرەی موحافیزکار و بەرەی چاکسازیە واتا دژی خودی سیستەمەکەیە.
سەبارەت
بەدروشمەکان (مەرگ بەرتیکتاتۆر ، سەید عەلی شەرم بکە و وڵات بەجێ بهێڵە . قۆستنەوەی
ئاین بۆ زەلیل کردنی میلەت. ) ئەمە وچەندین هوتافی دیکە کە دژی رژێمی ئیسلامی ئێران
بەرز دەکرێتەوە .
ولەچەند
رۆژی رابوردو هێزەئەمنیەکان هەوڵی زۆریان دەدا کە خۆپیشاندەران نەگەنە مەیدانی ئینقیلاب
و توانیان رۆژی شەمە رێگری لە خوێندکارانی زانکۆی تەهران بگرن کەبەژداری نارەزایەکان
بکەن.
پێ
دەچێ ئەم نارەزایەتیانە سەرەتای گۆرانکاری بێت سەرەتای کۆتای بیت لەئیران.
بەڵام
چۆن؟
کاتێک
دەڵێن سەرەتای کۆتایی مەرج نیە لە ئایندەیەکی نزیک چونکە حاڵی حازر هیچ ئەلتەرناتیڤێک
لەبەردەستی گەلانی ئێراندا نیە .غیابی ئۆپۆزسیۆنێکی جدی ئەکتیڤ .
ئەمە
جەگە لەوەی کە ئەم رژێمە لەسەر بنچینەی دەوڵەتی مەزهەبگەرای بنیاد نراوە وهەرەمی دەسەڵات زۆر تۆکمەیە .
وبۆشای
وکەلێن لەناو خودی دەسەڵات زۆر کەمە کە بواری دەستوەردانی دەرەکی ونەیارانی رژێمی
ئیسلامی بدات .
هەرچەندە
ترامپ سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری توندی دا لەبارەی پێشێلکردنی مافەکانی خۆپیشاندان
وگرتن و کوشتن بەڵام هێندە دەست کراوە نیە لەهەمبەر ئەو پێشهاتانە . جگە لەمە ئەمریکا ئێران بەکاردێنێ بۆ ساغ کردنەوەی
چەک وتەقەمەنی لەناوچەکە و لەنەیارەکانی وزەی دەست دەکەوێ بەنرخی گونجاو و وەک دێوەزمەیەک
وێنای دەکات بۆیە پێ ناچێ ئەمریکا جدی بێت لە دەستکاری کردنی دۆخی ئێران .
هەرچەندە
لەروی لۆژیکیەوە جمهوری ئیسلامی زۆربەی مقەوماتەکانی مانەوەی لەدەست داوە .بەڵام پێویستی
بە ئەلتەرناتیڤە کە لە ئیستادا بونی نیە.
بەڵام
بەدڵنیایەوە ئەم نارەزایەتیانە هەوێنی لاواز بونی سیستەمی ئیسلامیە لەئێران لەناوخۆدا
و رەنگە لەماوەی مامناوەند دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزی وداروخان بروات .
کورد
دەبێت چی بکات .
بەداخەوە
کورد لەئیستادا دۆخی زۆر خراپە لەهەمو پارچەکان بەتایبەت لەرۆژ هەڵات کە پارتەسیاسیەکان
هەموی پەرتەوازە جگەلەوەی حیزبەکان هەمویان
بون بەچەند پارچەیەک ونەخەباتی چەکداری و نەرێکخستنی ناوەوە کە دواجار ئەمانە دەبنە هەوێنی ئاراستەکردنی شەقام هیچ کام لەمانە بونی
نیە .
ئەگەر
ئیستا کورد لەرۆژ هەڵات خۆی رێک نەخاتەوە وهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە دەرەکیەکان نەکات
بەدڵنیایی ئەگەر هەر گۆرانکاریەک بەهەر ئاراستەیەک بێت ئەوا کورد وەک پاشکۆ و بابەتی
لاوەکی تەماشا دەکرێ.
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019