بۆچی لە زۆنی سەوز حیزبی نوێ لەدایک دەبێت ؟

وتار/ 29/12/2017 918 جار بینراوە

ئالان ڕەئوف

بۆچی لە زۆنی سەوز حیزبی نوێ لەدایک دەبێت ؟
ئالان ڕەئوف
ناگەڕێمەوە بۆ مێژوو لەبەر ئەوەی ھەم شارەزاییەکی ئەوتۆم نیە ھەمیش کەمێک بەگومان لە گێڕەڕەوەکانی مێژوو دەربارەی ڕوداوە سیاسیەکانی ساڵانی پێشوو ، بەڵام خەجت لەسەر ئەم ساڵانەی کۆتای دەکەمەوە کە باشوری کوردستان دابەشکرا و بوو بە دوو ئیدارە ئیدارەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  و ئیدارەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ڕونتر بڵێین وترا زۆنی زەرد و زۆنی سەوز بەڵام ئەوەی کەمن قسەی لەبارەوە دەکەم ئەوەیە بۆچی لە زۆنی سەوزدا چەندین حیزب و بزوتنەوەی نوێ سەرھەڵدەدەن بەڵام لەزۆنی زەرددا سەرھەڵ نادەن من لەم دوو خاڵەدا زیاتر فۆکس دەخەمە سەری
یەکەم : لەزۆنی سەوز چالاکیە بزواتە ڕۆشنبیریەکان و جوڵە سیاسیەکان و کەسایەتیەکان و کەمێکیش مەودای ئازادی زۆرە و دەبینرێت بەڵام بەپێچەوانەوە لەزۆنی زەرددا وەھا نیە

دوھەم : ھەوڵێکی ئیقڵیمی و نێودەوڵەتی لە زۆنی سەوزدا و بۆ کەمکردنەوەی ھەژمونی ئێران لە ناوچەکەدا بەجۆرێک وەک چاودێران باسی لێوە دەکەن ئەمریکا دەیەوێت لە زۆنی سەوزدا ھەژمونی ھەبێت ئەمەش لەڕێگای دروست کردن و پاڵپشتی کردنی ھەریەکە لە بزوتنەوە نوێکانی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و نەوەی نوێ کە دوور و نزیک لە ئەمریکاوە نزیکن وەک لە ئێران


لێرەدا و لەم چەند ساڵانەی دوایدا دروست بونی بزوتنەوە نوێکان لە زۆنی سەوزدا و کاریگەری نەبونیان لە زۆنی زەرددا و ھەروەھا تێنەپەڕاندنی زۆنی سەوز تەنھا زیانمەند بەو حیزبە کۆنانە دەگەیەنێت کە پێشتر ئاغا و حکومڕانی زۆنی سەوز بوون و لەدەنگی دەنگدەرانی ئەوان کەمتر دەکاتەوە ئەگینا ھیچی تر ، بۆ نمونە ئەگەر ئەم حیزبە نوێنانە لە ھەولێرەوە سەریان ھەڵبدایەو زیاتر کاریگەریان لەسەر دەنگدەرانی پایتەخت ھەبوایە و بارەگا سەرەکیەکانیان لەوێ بوایە ئەوا کاریگەریان زیاتر دەبوو بەو مانایەی ڕێژەی دەنگدەرانی ئاغای زۆنی زەردیان کەمتر دەکردەوە و دەیانتوانی ڕێگا لەوە بگرن پارتی دیموکرات بڵێت من حاکمی یەکەمی وڵاتم بەڵام بەم جۆرەی ئێستا و بەڕای من دروست بونی بزوتنەوە نوێکان لە زۆنی سەوزدا جگە لە دروستبونی قەیرانێکی دیکەی سیاسی و بردنی دەنگەکانی یەکێتی نیشتمانی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو ھیچی دیکە نیە ئەگەرنا بتوانن زۆنی سەوز تێپەڕێنن و کاریگەریان لەسەر دەنگدرانی زۆنی زەردد ھەبێت .

نوێترین نوسینەکانی ئالان ڕەئوف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌