ئەزمونی هەشت ساڵ کاری رێکخراوەی گۆران
وتار/
28/12/2017
498 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
ئەزمونی هەشت ساڵ کاری رێکخراوەی
گۆران
خستنە بەر نەشتەری هەشت ساڵ
کاری رێکخراوەی گۆران لەحکومەت وئۆپۆزسیۆن..
طیب عبدالرحمن
گۆران لەسەر کەڵەکە بەردی
داروخاوی ئەزمونی سیاسی وکارگێری لەهەرێم ولەهەناوی چەقبەستوی وپێداویستی مێژوی قۆناغەکە
لەدایک بو لەسەر دەستی .
گەورە سیاسەتوان و بیرمەند
ونوسەری کورد نۆشیروان مصطفی.
ئەم بزاڤە توانی گۆمی مەنگی
کایەی سیاسی وکارگێری بشڵەقێنێ ولەیەکم ئەزمون توانی چوار لەسەر یەکی کورسیەکان بەدەست
بێنێ وبۆیەکەم جار ئۆپۆزسیۆنی جدی لەپرۆسەی سیاسی بێنێتە ئاراوە .
بەحزوری دامەزرێنەر ورێکخەرەکەی
توانی زۆر شت لەپرۆسەی سیاسی بگۆرێ وتائاستێک ئاستی وشیاری تاک بەرز بکاتەوە .
بەڵام لەئەزمونی دووەم دا گۆران
چوە ناو دەسەڵات و ویستی لەوێوەدەست بەرێ بۆ جومگە سەرەکیە سەقەتەکانی فەرمان ڕەوایی
بەڵام دووچاری چەندین لەمپەرو بەربەست بووەو لەئەنجامی بەریەک کەوتنی لەگەڵ بەرژەوەندی
هەردوو حیزبی فەرمان ڕوا . نەک هەر ئەوە بەڵکو بەهەمو قورسای و توانای سیاسی ودارای
میدیای هەوڵیان داشکست بە پرۆژەی نوێبونەوەو رێکخستنەوەی ئیدارەدان لەهەمو جومگەکانی
فەرمان ڕەوای بدەن .وراستەوخۆ گۆرانیان روبەروی دووبژاردە کردەوە یاخود بەژداریکردن
لەپرۆسەی سیاسی وەک ئەوەی هەیە بەبێ دەست بردن بۆ بەرژەوەندی دارای حیزب وقەبوڵ
کردنی بارزانی وەک سەرۆکی هەمیشەی ومەرجەعی باڵا لەم هەرێمە یاخود وەدەرنانی لەپرۆسەکە
وناشرینکردنی لە رێگای ئۆرگانەکان ومیدیاکانیانەوە.
هەرچەندە گۆران بژادەی دووەمی
هەڵبژارد .
وئامادەنەبو بچێتە ژێر باری
پاوان خوازی فەرمان رەوایی بنەماڵەی .
لەولاشە گۆران رێکخەرەکەی
دوورکەوتەوە بەهۆی نەخۆشی ولەهەمان کاتدا شانۆگەری دێوەزمەی داعش پچرانی پەیوەندی
دارای لەگەڵ ناوەندو ئابوریە سەربەخۆ شکست خواردوەکەی کابینەی هەشت دەیان جۆر قەیرانی
خوڵقاند کە بواری نەدا گۆران بەشێوەیەکی ئەلتەرناتیڤی خۆی بخاتە رو .
جگە لەمەش لەم ماوەیەدا گۆران
نەیتاونی لەرێگای میدیاکانیەوە ئەو پەیامە بەچڕی بگەیەنێ کە گۆران لەبەر هەستیاری
دۆخەکە ناتوانێت گوشاری زیاتر لەسەر کابینەکەی نێچیرڤان وقوباد دورست بکات.
بەڵام لە۱٠/۱٦گۆران باشترین هەلی
بۆ رەخسا پاش ئەوشکستەگەورەیەی لەدەر ئەنجامی ریفراندۆم نیوەی ئەم نیشتیمانەیان لەدەست
دا کە بەخوێن وقوربانیەکی زۆر وەک دیفاکتۆیەک پاش پشەکشێی ناوەند لەئنجامی جەنگی
داعش کەوتە ژێر دەستی کورد.
بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە لەسەر
ئەم رێکخراوە سیاسیە خۆی وەک ئەلتەرناتیڤ
نیشان نەدا تاکو ئەمریکا لەبەر تێکنەچونی دۆخی داروخاوی هەرێم بەناچاری پشتگیری مەرجداری
کابینەکەی نێچیرڤان و قوبادی کرد .
دەبێت گۆران لەوە تێبگات لە
برواری شکستە مەزنەکەوە تاکو ئیستا هەنگاوەکانی لەئاست خواستی دەنگدەرەکانی و ئۆمێدی
شەقامدا نەبوە بگشتی .
هەرچەندە سەرکردایەتی گۆران
بۆ ئەم سستیە شرۆڤی خۆیان هەیە بەڵام هەرچیەک بێت ئەوان نەیانتوانیوە لەرێگای میدیاکەیانەوە
ئەو مەسجە بگەیەننە شەقام کە بۆچی پەنا نابەنە بەر کارتە مەدەنیەکان وتۆپ خانەکەیان
ناخەنەوە گەڕ .
رەنگە هەڵوەستەی گۆران لەم قۆناغەدا
بەهۆی بەلارێدابردنی هەرهەنگاوێکی مەدەنی لەیاخی بون و مانگرتنی گشتی وخۆپیشاندان
وگوشاری میدیای لەلایەن دەسەڵاتەوە بێت بەڵام دواجار دەبێت گۆران لە ئەلتەرناتیڤی
دیکە بگەرێ بۆ دەرچون لەم تەنگەژە کەڵەکەبوانە.
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019