گۆڕان و کۆمەڵ چی بکەن ؟

وتار/ 25/12/2017 706 جار بینراوە

ئالان ڕەئوف

گۆڕان و کۆمەڵ چی بکەن ؟

پاش ناڕەزایەتی و خۆپشاندان لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی زۆنی سەوز و گرژی و ئاڵۆزی و تەنانەت کوژرانی خۆپشاندەرانیش ھەریەکە لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەستیان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کشاندەوە ، ھەردوو حیزبەکە لەئەگەری بوونە ئۆپۆزسیۆنێکی کارا و داکۆکیکار لە داوا ڕەواکانی ھاونیشتمانیان و میدیاکانیان بکەنە سەکۆیەک بۆ گشت دەنگە ناڕەزا و بەش خوراوەکان ئەوا ھەردوو حیزبەکە بەشێک لە متمانەی دەنگدەران و ئۆمێدێکیش بو ئەو کەسانە دەگەڕێنێتەوە کە لە ئێستادا بزوتنەوەیەکی ڕەسمی نیە ببێتە داکۆکیکار لە مافەکانیان ،

ھەردوو لایەن کەلە پێشتریشدا ڕایانگەیاندبوو پڕۆژەی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یان ھەیە و داوا دەکەن ئەم حکومەتە ھەڵبوەشێتەوە و حکومەتێکی کاتی پێکبھێنرێت بەڵام وەک دیارە پڕۆژەکەیان شکستیھێناوە بەڵام دەتوانن لەم قۆناغەدا کاریگەریەکانیان بەھێز تر بکەن بە گەڕانەوە بۆ شەقام و یەک خستنی ھەڵوێستیان لەھەمبەر پرسە سیاسیە گرنگەکان بۆ باشترکردنی دۆخی سیاسی و ئابوری ھەرێمی کوردستان و زیاد کردنی فشارەکانیان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەم حکومەتەی ئێستا ،

ھەریەکە لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لەم قۆناغەدا بە کشانەوەیان لە حکومەت ھەنگاوێکی گرنیان ھاویشتوە بەڵام لەم ھەنگاوەیان گرنگتر داکۆکیار بن لە مافی ھاونیشتمانێان و یەکخستنی ھەڵوێستیان بەمەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پڕۆژەی پڕ گونجاو بۆ دوای ھەڵوەشاندنەوەی حکومەتیش ، لەئێستادا ئەرکێکی گەورە دەکەوێتە سەرشانی ھەردوو لایەنەکە بەو مەبەستەی بتوانن ئەم دەنگە ناڕەزایەتیەی کە ھەیە لەشەقامی زۆنی سەوز دا پشتیوانی لێ بکەن و بە پشتیوانیەکانیان کاریگەر تری بکەن بەڵام نەکەن سوار شەپۆلی ناڕەزایەتیەکان بکەون و پاشان پێی بچنەوە حکومەت و ڕێژەی کورسیەکانیانی پێ زیاد بکەن چون ئەو کات دەکەونە بەر نەفرەتی گەل

نوێترین نوسینەکانی ئالان ڕەئوف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌