سیناریۆی نادیه موراد له گۆشه‌نیگایه‌كی تره‌وه !!
وتار/
18/09/2016
796 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
سیناریۆی نادیه موراد له گۆشه‌نیگایه‌كی تره‌وه !!
شوان هه‌ورامی
لادانی سته‌م له‌سه‌ر هه‌ر مرۆڤێك ئه‌ركی سه‌رشانی گشت
مرۆڤه‌كانه ، به تایبه‌تی ئه‌و ناوه‌نده‌ی كه پێی ده‌وترێت كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیی
، هه‌ربۆیه گرنگیدان به كێشه‌ی یه‌زیدییه‌كان و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یان ، له جێگه‌ی
خۆیدایه ، به‌ڵام به‌كارهێنانی ئازاره‌كانیان بۆ شاردنه‌وه‌ی سیناریۆی تر و چه‌واشه‌كردنی
رای گشتیی تاوانێكی تره كه هیچی كه‌متر نیه له تاوانه‌كه‌ی داعش .
له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا له گۆشه‌نیگا عاتیفیه‌كه‌وه زۆر
باسی گه‌وره‌یی ئه‌م رووداوه كرا ، كه ئه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ش نیه كه كورد لێی
تێگه‌یشتووه ، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سوود له كه‌سایه‌تیی هونه‌ریی و سیاسیی
و وه‌رزشیی و هونه‌ریی وكۆمه‌ڵایه‌تیی و ته‌نانه‌ت نه‌هامه‌تیه‌كانی كه‌سه‌كان وه‌رده‌گرێت
بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی خۆی به‌ره‌و پێشه‌وه ببات ، له‌وانهی كه ئه‌م پۆسته‌یان وه‌رگرتووه
: ئه‌نجلینا جۆلی ، جاكی شان ، لیونیل میسی ، ماجیده رۆمی ، نانسی عه‌جره‌م ،
دوره‌ید له‌حام ، مونا واسیف ، عادل ئیمام و كازم ساهیرو محه‌مه‌د عه‌ساف و..هتد ،
ئه‌م بابه‌ته‌ی " نادیه موراد "یش به پێی هه‌مان بنه‌مایه و پێموایه
ئامانجی سیاسیی له پشته و ئاماده‌كارییه بۆ پیلانێكی تر كه زیانمه‌ندی یه‌كه‌م
تیایدا گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردســتانه . به‌ڵام ســـیاســه‌تمه‌دارانی كورد بۆ
خۆیان ئاماده‌كاری ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ن كه له داهاتوودا دێته پێشــــه‌وه .
لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند خاڵێك ده‌ده‌م كه به‌ڵگه‌ن
له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه :
1.پێش له دۆسیه‌ی شه‌نگاڵ ، گه‌لی كورد دۆسیه‌كانی
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفاله‌كان و بارزانیه‌كانی هه‌یه كه وه‌كو قڕكردنی مرۆیی گه‌وره
ناسراون ، به‌تایبه‌تیی دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه له رووی به‌ڵگه‌نامه‌وه به به‌هێزترین
دۆسیه‌ی كورد ده‌ژمێردرێت كه به دیكیۆمێنت كراوه - ئه‌ویش به ئازایه‌تی كورد خۆی
نه‌كراوه - به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نانه‌ت پشتیوانیی پارێزه‌رانی ئه‌و دۆسیه‌شی
نه‌كرد كه دۆسیه‌كان ببه‌نه به‌رده‌م دادگه‌ی لاهای و مافی مرۆڤی ئه‌وروپا ، تا
به جینۆساید بناسێندرێ ، كه به‌ڕاستی به جینۆساید ناساندنی هه‌ڵه‌بجه له‌لای كۆمه‌ڵی
نێوده‌وڵه‌تیی گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد ناتوانێت له‌ژێر ركێڤی
گه‌لانی تردا بژی و ده‌كرێ له‌و بڕیاره‌وه - به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی - داوای
مافی چاره‌نووسی خۆی بكات ، جگه له‌وه‌ش گشت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له چه‌كسازیی
رژێمدا به‌شدار بوون ده‌بوو بدرێنه دادگای نێوده‌وڵه‌تیی و قه‌ره‌بووی هه‌ڵه‌بجه
بكه‌نه‌وه ، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم بۆچی ئه‌مه‌ی نه‌كرد ؟ كه‌س نازانێت ، ته‌نانه‌ت
حكومه‌تی عێراقیی كه به‌پێی یاسا میراتگری حكومه‌تی پێشووه رێگه‌ی نه‌دا دۆسیه‌ی
هه‌ڵه‌بجه ته‌واو ببێت سه‌دامی له‌سێداره‌دا و له‌وه‌شدا فێڵێكی گه‌وره له كورد
كرا ، كه ده‌بوو قه‌ره‌بووی هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی تا ئێستاش قه‌ره‌بووی
زیانه‌كانی كوه‌یت ده‌كاته‌وه .
2. حكومه‌تی هه‌رێم و كه‌سایه‌تیه سیاسیی و
عه‌لمانیه‌كانی كورد زۆر زیاتر له پێویست كاریان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتاری یه‌زیدیه‌كان
كرد ، له‌لایه‌ك – به بیانووی داعشه‌وه - مه‌به‌ستیان زیاتر گوشار دروستكردن بوو
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به ئیسلامه‌وه هه‌یه ، ئه‌وه‌بوو ماوه‌یه‌ك هه‌ندێ
به‌ناو رۆشنبیری كورد به‌ناوی لادانی كاتیه‌وه دینیان گۆڕیی بۆ یه‌زیدیی به‌بێ ئه‌وه‌ی
بزانن كه ئه‌و دینه قبوڵیان ناكات ، یا وێنه‌ی ئه‌كاونته‌كانی فه‌یسبوكیان گۆڕیی
بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌موومان یه‌زیدین ، له‌لایه‌كی تریش هه‌ر له‌ڕاستیدا ویستیان
یه‌زیدییه‌كان رووگیر و ناچاریان بكه‌ن به‌وه‌ی كه وه‌كو به‌شێك له نه‌ته‌وه‌ی
كورد خۆیان پێناسه بكه‌ن ، به‌ڵام هه‌روه‌كو پێشتر " ڤیان ده‌خیل " ی
په‌رله‌مانتاری پارتی له كاتی رووداوه‌كه‌ی شه‌نگاڵ و دواتریش له چه‌ندین كۆڕ و
كۆبوونه‌وه‌دا وتاری پێشكه‌ش كرد ، هیچ باسی شوناسی خۆیانی نه‌كرد بۆ كورد و خاكی
كوردستان ، هه‌رواش نادیه موراد له ماوه‌ی وتاره‌كه‌یدا نه باسی كوردبوون و رۆڵی
كورد و پێشمه‌رگه و نه باسی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كرد ، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌وان خۆیان به كورد نازانن و له به‌رزترین ئاستی رێبه‌رانیاندا چه‌ندین
جار ئه‌وه باسكراوه كه ئه‌وان كورد نین و یه‌زیدین ، هه‌روه‌كو پێشتریش هه‌زاران
جوله‌كه له كوردستاندا ژیاون و به كوردیی قسه‌یان كردووه به‌ڵام جوله‌كایه‌تی
شوناسیان بووه نه‌ك نه‌ته‌وه و زمان ، بۆیه به كوردیی قسه‌كردنی یه‌زیدییه‌كان
مه‌رجی كورد بوونیان نیه ، چونكه به هه‌زارانیان هه‌یه كوردیش نین و یه‌زیدین
، به تایبه‌تی له ناوچه‌ی قه‌وقازدا . كه‌واته ئه‌م خۆشحاڵیی ده‌ربڕینه‌ی كورد
به گوته‌ی " حاجی قادری كۆیی " وه‌كو مریشكێكه كه ئه‌قڵی نه‌یهێنێ ،
بێتوو جووجكه‌ی مراوی هه‌ڵبێنێ ، وه‌ك بگاته كه‌ناری جۆگه‌له‌یه‌ك ، نایه‌ته شوێنی
جوجه‌ڵه‌یه‌ك ، جێی ئه‌می وشكه ، جێی ئه‌وی ئاوه ، تێده‌گا ، قون دڕانی پێ ماوه
.
3. كه‌واته دوای ئه‌وه‌ی كورد ئه‌و هه‌موو
هات و هاواره‌ی بۆ مافی چاره‌نووسی یه‌زیدییه‌كان كرد ، كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تییش بۆ
مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان قبوڵیان كرد ، دوای ئازاد كردنه‌وه‌ی موسڵ ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه
هه‌یه كه هه‌رێمێكی تایبه‌ت بۆ یه‌زیدیی و كریستیانه‌كان پێك بهێنن ، ئه‌ویش له
لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تی عێراق و ئێران و PKK و نه‌یارانی توركیا‌و پارتیه‌وه پشتیوانیی ده‌كرێت ، چونكه سیاسه‌تی
خۆرئاوا له سوریا و عێراقدا ئه‌وه‌یه كه به‌ربه‌ستێك له نێوان سوننه‌ی عێراق و
شام و حكومه‌تی سوننه‌ی توركیادا دروست بكه‌ن ، له سوریا كانتۆنه‌كان و له عێراقیش
هه‌رێمێكی له‌و شێوه‌یه ده‌كه‌نه به‌ربه‌ست ، ئه‌گه‌ر كوردیش به‌و هه‌رێمه ناڕازیی
بێت ، ئه‌و كاته كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به زمانی خۆیان و داواكارییه‌كانی خۆیان و
به به‌ڵگه‌وه ده‌ڵێن كه بۆ خۆتان داواتان كرد ئه‌و رووداوه به جینۆساید بناسێنین
، ئێستا بۆچی په‌شیمان ده‌بنه‌وه و لایه‌نگریی له تاوانه‌كانی داعش ده‌كه‌ن ؟!
4. خۆرئاواییه‌كان بۆ دروستكردنی رای گشتیی بۆ
جه‌نگ و كوشتاره‌كان هه‌میشه سیناریۆی تایبه‌ت ئاماده ده‌كه‌ن ، كاتی جه‌نگی كوه‌یت
كچی باڵێۆزی كوه‌یت له واشنتۆنیان برده به‌رده‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو
میدیای ئه‌مه‌ریكاش راسته‌وخۆ قسه‌كانی گوێزایه‌وه ، كه گوایه ئه‌مه كچێكه له
كوه‌یت هه‌ڵاتووه و به چاوی خۆی دیویه‌تی كه سه‌ربازه عێراقیه‌كان چوونه‌ته
نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و منداڵه‌كانیان كوشتووه و ئۆكسجینیان لێكردونه‌ته‌وه و
خنكاون ، بۆ خۆی ده‌گریا و دانیشتوانیشی خستبووه گریان ، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت
ئه‌وه سیناریۆی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا ( CIA ) بووه و كچه‌كه‌ش جگه له ئه‌كته‌رێك هیچی تر نه‌بووه ، به‌ڵام
ئه‌مجاره ئه‌كته‌ره‌كه راسته ، به‌ڵام مه‌به‌سته‌كه بۆ داپۆشینی ئه‌و قه‌سابخانه‌یه
كه له شاری موسڵدا روو ده‌دات كه خاوه‌نی ( 2 ) ملیۆن دانیشتوانه ، ئه‌وه‌ی به‌راوردی
گرتنه‌وه‌ی فه‌لوجه و رومادی و تكریت و سامه‌ڕا بكات ، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت موسڵیش
چاره‌نووسێكی له‌و شێوه‌یه چاوه‌ڕێی ده‌كات ، كه‌واته بۆ داپۆشینی ئه‌و قڕكردن و
تراژیدیا مرۆییه پێویسته به سیناریۆی تر ئه‌و تاوانه داپۆشن ، به تایبه‌تی
دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه هۆكاری كوشتاری یه‌زیدیه‌كان دینه‌كه‌یانه - كه
نوێنه‌ری وڵاتانی خۆرئاوا ئه‌م قسه‌یان زۆر دووباره كرده‌وه - بۆ ئه‌وه‌یه ئاسایی
بێت بۆ رای گشتیی كه سوننه‌ی موسڵ وه‌كو شوێنه‌كانی تری سێگۆشه‌ی سوننه قڕ بكرێن
و كه‌س گرنگیی به ئازاره‌كانیان نه‌دات ، هه‌روه‌كو ده‌بینین كه‌س بۆ 700 هه‌زار
كوژراو و 10 ملیۆن ئاواره‌ی سوریا مووی مرۆیی ناجوڵێت ، ئه‌مه ئاماده‌كارییه‌كی
ترسناكه بۆ ئه‌و تراژیدیایه !!
لێره‌دا ده‌بێ بپرسین : ئایا هه‌ر نادیه موراد ئه‌شكه‌نجه‌ی
دیووه و لاقه كراوه ؟ ئایا تا ئێستاش هه‌زاران ژنی سوریی له زیندانه‌كانی به‌شار
ئه‌سه‌ددا نین ؟ جیاوازیی ئه‌سه‌د و ئه‌بوبه‌كری به‌غدایی چیه ؟ ئایا ئه‌شكه‌نجه
و لاقه‌كردنیش له‌لای كۆمه‌ڵی نێو ده‌وڵه‌تیی جیاوازیان هه‌یه ؟
یا حكومه‌تی هه‌رێم و سیاسه‌تمه‌دارانی بۆچی هه‌وڵی نه‌دا
پاشماوه‌ی ژنانی ئه‌نفال گه‌وره بكات ؟ كه به‌ڕاستی تراژیدیاكانیان زۆر گه‌وره
ترن له‌وه‌ی شه‌نگاڵ ؟ یا ئه‌مه‌ش گه‌مه‌یه‌كی تره بۆ سواڵ و په‌لكێشی خاوه‌ن كۆمپانیاكان
تا بیانترسێنن بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه بنه‌مای بازرگانیه‌كی تر ؟!
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018