لۆژیکی هێز دەدۆرێ بەرامبەر هێزی لۆژیک
وتار/
24/12/2017
1479 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
لۆژیکی
هێز دەدۆرێ بەرامبەر هێزی لۆژیک
طیب
عبدالرحمن
بەدرێژای
مێژوی هاوچەرخی گەلان هەر یاخیبونێک یاخود جوڵانەوەیەک لەپێناو گۆرانکاری بنچینەیی
لەکایەکانی ناو گۆمەڵگا کە هێزی لۆژیک لەگەڵ بوبێت ئەوا وەک زەرورەتێکی مێژویی وحەتمی
سەرکەوتوە بەسەر لۆژیکی هێز و زەبروزەنگ.
مێژو
ئەوەمان پێ دەڵێ نە .مۆبۆتۆ سیسی و نە پینۆشۆ ونەفرنچیسکۆ .نەمۆسۆلۆنی ونە نيكولاي
تچاو تچیسکۆ ونەقەزافی ونە موبارک ونە زەینەلعابدین و نەعلی عبداللە و نەتەواوی دیکتاتۆرە
خۆسەپێنەکان توانیان تاکو سەر بەلۆژیکی هێز وزەبروزەنگ درێژە بەسیاسەتی پاوەنخوازی
وتاڵانی سەروەتی نیشتیمانی مانەوەی خۆیان بدەن .
رەنگە
قۆناغی پێگەیشتنی وشیاری گشتی بۆ روخانی کەڵکە بەردی ستەم وقۆرخکاری کاتی پێویست بێت
بەڵام دواجار گۆمی مەنگ ولێڵ وچەقبەستوی ئیدارەدان بۆگەن دەکا و پێویستی بە شڵەقان وخاڵی کردنەوە هەیە .
ولەهەر
کۆمەڵگایەک بەپێی ژینگەی کۆمەڵایەتی وئاستی
وشیاری وباری دارایی زیانەکانی ئاڵوگۆر لە دەسەڵاتی تۆتالیتاری بۆ مەندەنی جیاوازی
هەیە .رەنگە لەهەندێک شوێن بەپێی قۆناغی مێژوی وکاریگەری دەوروپشت بەچەند نارەزایەکی
گشتگیر کۆتایی بە ئەزمونی شکست خواردو بێت ولەهەندێکی دیکە کاتی زیاتر وقوربانی زیاتری
پێویست بوبێ دیسان ئەویش بەهۆی ژینگە وتەرکیبەی ئیتنی وسیاسی وفەرهەنگی وکاریگەریە
دەرەکیەکان وەلی سەرئەنجام هەر هێزی لۆژیک سەرکەوتوە .
ئەوەی
جێی سەرنجە بەجیاوازی کات وشوێن جۆری سیستەمی ستەمکار هەر هەمان ئامرازی تەقلیدیان
بەکارهێناوە هەر لەبرسی کردن وکرینی ویژدانەوە بیگرە تاکو دورستکردنی دوژمنی وەهمی
دورستکردنی قەیران لەسەر قەیران بۆ لەبیربردنەوەی چاکسازی بنەرەتی .
ئەمە
سەڕرای سەرکوت کردن وپرکردنی زیندانەکان لەئازادی خوازان .
ئەم
لێکچونە سەیرە لەنێوان سیستەمە شکست خواردۆەکان وخۆسەپێنەکان ودووبارەکردنەوەی
ئاکارە نامەدەنی وداپڵۆسێنەرەکان زادەی هەمان بیر وبروای یەک رێچکەی مێژوی مرۆڤایەتین
.کە هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی کۆمەڵگاکانیانن لە تەواوی کایەکان .
وەلی
سەرئەنجام هەرهەمویان دەچنە تەنگەی خۆڵی مێژوەوە .
ئیستا
کە نارەزایەکان لەترۆپکەدان و دەسەڵاتیش هیچ ئەلتەرناتیڤێکی پێ نیە تەنها بەئامرازی
بەکارهێنانی هێز لەشەقامەکان دەیەوێت رێ لەنارەزایەکان بگرێ بەبێ بونی هێچ چارەسەرێک
تەنها کات بەرێ دەکات .
بەڵام
خێرەومەنێک نیە پێیان بڵێ دووبارەکردنەوەی ئەزمونی دیکتاتۆرەکان
جگە
لەماڵ وێرانی وقوربانی زیاتر و لەناوچونی خۆیان هێچ ئەگەرێکی دیکە بەدیلی نیە.
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019