مەترسیەکانی لەبارچونی ئەزمونی هەرێم جدین
وتار/
22/12/2017
660 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
مەترسیەکانی لەبارچونی ئەزمونی هەرێم جدین
طیب عبدالرحمن
ئەگەر بەوردی تەماشای دۆخی فەرمانرەوای بکەین .بۆمان دەردەکەوێ ئەو بەرگە
ساختەیەی کە بەبەری دامەزراوەکانی ئەم هەرێمەدا دورابو هەموی داماڵدرا بەتایبەت
جومگەی سەربازی ودارایی کە تەواو لەلایەن دوو حیزب ودوو زۆن دابەش کراوە .ئەوەی جێی
سەرنجە ئەم دوو حیزبە زادەی یەک مۆدێلن وبەقەدەر یەک تاڵەمو جیاوازیان نیە تەنها رۆڵەکان
دابەش دەکەن و کارەکتەرەکان لەنێوان تەباو ناتابە لەگەڵ مۆدێلی دەسەڵات رۆڵ دەگۆرنەوە.
خۆپیشاندانەکان ورژانی خوێنی رۆڵەکانی نیشتیمان زەنگی مەترسی لەباربردنی یەکجارەکی
ئەم ئەزمونەی لێدا .
کاتێک ئەم دوو حیزبە لەجیاتی هێورکردنەوەو هاتنەپایەی لانی کەمی داخوازیەکان
بەرنگاری جەماوەری رەش وروت بونەوە بەچەکی
سوک ومام ناوەند وهامەر وزریپۆش . بەبەهانەی سوتانی بارەگاو دەزگا خزمەتگوزاریەکانی
شارەکان .
کە من بۆ خۆم دژی هەر بەلارێدابردنێکی نارزایەکانم و خۆپیشاندانی مەدەنی سیمای
شارستانی و تەعبیر لە خواستی راستەقینەی جەماوەر دەکات رەنگە دەستێک هەبێت بۆ بەلارێدابردنی
نارەزایەکان . بەڵام ئەوە تەنها بەهانەیەکە بۆ پشتگوێ خستنی چاکسازی بنەرەتی و هەڵوەشاندنەوەی
ئەوکابینە شکست خواردوەیە کە نیوەی خاک دۆراند ومیلەت وحکومەتی هێنایە سەر ساجی عەلی .
بەبەڵگەی ئەوەی لەپاریس لەخۆپیشاندانەکانی ۲۷ئۆکتۆبەری ۲٠٠٥ لەماوەی نۆزدە رۆژ دا رویدا ۲۷٠٠ئۆتۆمبێل و دەیان ئاپارتمان سوتێندرا و خوێن لەلوتی یەک
خۆپیشاندەر نەهات هەرچەندە بەسەدان کەس دەستگیر کران بەڵام بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ
کرا . دواتر ئازاد کران .
لەم هەرێمە هیچ شتێک بەهای نەماوە کەرامەتی تاک ژێر پێ خراوە تەنها دارو بەردی بارگای حیزبیەکان نەبێ .
گریمان ئەو هێزەی لەسەر شەقامەکانی شارە توانیان بەداپڵۆسین و کوشتن وراوەدونان
نارەزایەکان کپ بکەنەوە .
دوای ئەوە چی ؟
خۆ ئەوان هیچ ئەلتەرناتیڤێکیان پێ نیە ناتوانن بژێوی چاک بکەن ناتوانن بەروحی
دۆراوەوە بەرەنگاری بەغدا ببنەوە ناتوانن چاکسازی بکەن ناتوانن قەرزەکەڵکەبوەکان کە
زیاتر لە بیست ملیار دۆلارە بیدەنەوە ناتوانن موچە بدەن لەبەرامبەردا بەغدا ئامادەنیە
موچە بەولیستەی کەهەرێم رەوانەی کردوە موچە رەوانە بکات ئەو ئامادەنیە موچەی بندیواری
حیزبی بدات.
کەواتە هەزارو یەک هۆکار هەیە کە ئەم ئەزمونە مەترسی لەبارچونی نزیک بێت بەمەرجێک
دەسەڵاتی جوت حیزب نەیەنە پایەی داخوازیەکان .
ئەم حکومەتە شکست خواردوە لەکەشتیەکی
کون دەچێت لەجیاتی چاک کردن ولەنگەر لە کەنار کەشتیوانەکەی بەرو قوڵایی ئۆقیانوسی
دەبات بۆی هەیە لەهەرکاتێکا نغرۆ ببێت ورەنجی سەد ساڵەی نەتەوەیەک بەفیرۆ بچێت .
هەربۆیە مەترسی جەنگی ناوخۆیی زۆر واریدە کە ئاواتەخوازین رونەدات چونکە خوێنێکی
زۆر وتێکچون ولەباربردنی ئەم ئەزمونە لەرزۆکەی کە شکست لەدوای شکست ناونیشانی زەقی
کارەکانیەتی .
زەرورەتی قۆناغەکە وادەخوازێ ئەو هێزانەی باوریان بەپرنسیپەکانی حکومداری تەندورست
هەیە بەئەجنداو بەرنامەی رون بگرێنەوە سەر شەقام ولەیەک بەرنامەی تۆکمەی گشت گیر خۆیان
وەک ئەلتەرناتیڤی ئەم حکومەتە بناسێنن وەراستەو خۆ خاوەندارێتی شەقام بکەن وداکۆکی پراکتیکی لەداخوازیەکانیان بکەن.
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019