کشانەوەمان لەم حکومەتە گەندەڵ و ستەمکارە هەڵوێستێکی مێژووییە

وتار/ 18/09/2016 691 جار بینراوە

سه‌عید هەرکی

کشانەوەمان لەم حکومەتە گەندەڵ و ستەمکارە هەڵوێستێکی مێژوویی یە بۆ کۆمەڵی ئیسلامی ...

سه‌هید هه‌ركی

هەر وەک ئاشکرایە خەڵکی کوردستان بە هیوا و ئاواتەوە چاوەروانی حکومەتێکی کوردی بنکە فراوانیان دەکرد بۆ خۆشگۆزەرانی و هاتنەدی مافەکانیان بەڵام ئەوەی جێگای داخە هەموو هیوا و ئاواتی خەڵکی کوردستانیان لە گۆڕنا ، بو بەحکومەتێکی سەرەخۆرە بۆ هاوڵاتیانی کوردستان ، بو بە حکومەتێکی گەندەڵ و ستەمکار بۆ هاوڵاتیان . ئەم حکومەتە خەڵکی دابەش کرد بۆ دوو بەش بەشێکی پڕی کڕ وە بەشێکی زۆری قڕی ماڵ وێران ، ئەمەی من لێرە مەبەستمە باسی بکەم کشانەوەی کۆمەڵی ئیسلامی یە لەم حکومەتە گەندەڵ و ستەمکارە ، چونکە هیچ پاساو و مانا و واتایەک نەماوە بۆ مانەوەی کۆمەڵی ئیسلامی لەم حکومەتەدا . پێم نالێن ئەگەر حکومەتێک موچەی کەمئەندامێک ببڕێت چاوەروانی چی لێدەکرێت ؟!!!!!! کۆمەڵی ئیسلامی بەشدارە لەم حکومەتەدا بەڵام لەم لاوە کادیرانی دەستگیر دەکرێن لە زینداندا دەهێڵدرێنەوە بەبێ هیچ پاساوێک و بەڵگەیەک ، ئایا ئێمە لە خۆمان ناپرسین ئەمە چ بەشداری کردنێکە لەم حکومەتەدا ؟ !!!! یان موچە و قوتی ئەم خەڵکە هەژار و نەدارە بڕدراوە کێ لێی بەرپرسیارە ؟ نازانیم چۆن وەڵامی ئەم خەڵکە بدەینەوە کە ئێمەش بەشێکین لەم حکومەتە گەندەڵە ؟ !!!! من تەئکیدم ئەگەر کۆمەڵی ئیسلامی ڕاپرسی بکات لە نێو کادیران و نوخبەی نێو کۆمەڵ هەمان هەڵوێستیان دەبێت و داوای دەست بەجێی کشانەوەی کۆمەڵی ئیسلامی دەکەن لەم حکومەتەدا ، چونکە هەرچەند ستەم لەم خەڵکە ڕەش ڕۆتە بکرێت بەشێکیش بەر ئێمە دەکەوێت بە هۆی مانەوەمان لەم حکومەتەدا .
*ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی

نوێترین نوسینەکانی سه‌عید هەرکی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌