زمــانی هەڕەشــەو جوێنــدان میــراتی کۆیــلایەتی یــە'

وتار/ 19/12/2017 794 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

زمــانی هەڕەشــەو جوێنــدان میــراتی کۆیــلایەتی یــە'

خۆتان بەدوربگرن لەو ڕەفتارە نەشیاوەو هەڵسن بە ڕێکخستن و کۆکردنەوەی مرۆڤە یاخیەکان
ببنە ناوەندێک بۆ رێکخراوبونی  کرێکار و جوتیار و هەژاران
ببنە دەنگی
 ووشیاری و بەرەنگاربونەوە
  تا لەبری جوێندان و دەنگو هاواری بێ ئەنجام ببنە ڕێکخراوێکی سەرتاسەریو تێبکۆشن  بۆ شۆڕشێکی بونیادنەر

ئەم چەند رستەیەی سەرەوە وتەی شۆرشگێرو بیرمەندی چەپی روسی لیۆن ترۆتسکی کەناوە راستەقینەکەی (ليف دافيدوفيتش برونشتاين).

بەدرێژایی مێژو مرۆڤ کەڵکی لە هەڵەکان وشکستە کانی  وەرگرتوە .رەنگە توندو تیژی هەمو کات پێویست نەبێ بۆ گۆرینی چەمکێک یاخود کایەیەکی ناو کۆمەڵگا . رەنگە دەستکاریکردنی جومگەیەکی دەق گرتوی هەستیاری وەک مۆدێلی فەرمان رەوایی تۆتالیتاری بەئامرازە توندوتیژەکان لەکاتی خۆپیشاندان بەهانەیەک بدات بەدەست فەرمانڕەوا بۆ سەرکوتکردنی زیاتر وقۆرخکاری ودەرفەتی زیاتری مانەوەی .
ورەنگە هەر خۆیان گروپ وتاقمی بەڵتەجی ومورتەزەقەو شەبیحەی سەر بەخۆیان بخزێننە ناو نارەزایەتیەکان  وخۆپیشاندانەکان بەمەبەستی گۆرینی ئاراستەوە ناشرینکردنی داخوازیە رەواکان .
دەکرێت خۆپیشاندانەکان لەچوارچێوەیەک رێک بخرێ بۆ ئەوەی بێ سەرەو برەی و شڵەژان و بەریەککەوتن لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان رونەدات کەدواجار ئەوانیش قوربانی ئەم سیستەمە سەقەتەن .  
شەقام ئەلتەرناتیڤی پێیە . ئەگەر هێز ورێکخراوەسیاسیەکان سڵ نەکەنەوە لەناوو ناتۆرەی دەسەڵات . کەهەمیشە دەڵێن سواربونی شەپۆلی نارەزایەتیەکان . چونکە ئەو هێز ورێکخراوە جیاوازانە لەهەناوی موعاناتی  گەل دورست بون دواجار ئەوان هڵگری چەند بیرو باورێکن کە سپەیسیان لەگەڵ شەقام کەمترە وەک لە م کاستە سیاسیە وبەریەکەوتنیان رۆژانە لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکان هەیە بەپێچەوانەی فەرمان رەوا کە لەهەسارەیەکی دیکە و لەبورجی عاجی ژیان دەگوزەرێنن.
هەرباکیان نیە ئەگەر خۆپیشاندەران نیوەی نیشتیمان بسوتێن دواجار ئەوان ئێرە بەنیشتیمانی خۆیان نازانن بەڵکو خۆیان وخانەوادەکەیان  پاسپۆرت و ئیقامەی وڵاتانی رۆژئاوایان لە گیرفانە وبەرژەوەندیان لەوێندەرە .
دەی کەواتە پێویستە خۆنیشاندەران دور لەکەلتوری سوتاندنی شوێن ودامودەزگا گشتێکان پڕ بەگەرویان هاواری کۆرانکاری بنەرەتی بکەن چونکە کلتوری سوتاندنی بارەگاو شوێنەگشتیەکان کلتوری دەسەڵاتە

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌