ڕاپەرینی برسیەکان بەڕێوەیە
وتار/
15/12/2017
667 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
ڕاپەرینی برسیەکان بەڕێوەیە
طیب عبدالرحمن
ئەگەر تۆزێک بگەرێینەوە بۆ دواوە وتەماشای شۆرشی فەرەنسی
بکەین ۱۷۸۹_۱۷۹۹ لێکچونێکی سەیر هەیە لەگەڵ ئەم دۆخەی ئیستای کوردستان بەجیاوازی شوێن وکات
و کەرستەکانی برسیکردن.
ئەوکات گرکانی توڕەیی فەرنسیە برسیەکان لە کۆمەڵەی گشتی
وسوتاندنی زیندانی باستیل لە ٤/یۆلیۆی۱۷۸۹دەستی
پێ کرد پاش دەساڵ کۆماری فەرنسی لێ بەرهەم هات . کەدواتر چەندین قوتابخانەی فکری لێ بەرهەم هات وەک لیبرلیزم وسۆسیالیزم نەتەوەی
..هتدا.
من ناگەرێمەوە سەر ڕەگەز وبنچینەو هۆکارەمێژویەکان تەنها
هێندەی مەبەستمە لایەنی زەقی ئەو شۆرشە وک نمونەبێنمەوە ئەویش برسێتی لەدەرئەنجامی
موڵکداری رەها و قەرزداری حکومەت و زیاد کردنی باج وخەراج لەسەرهاوڵاتیان سەڕرای
برسێتی ونادادی بەرپاکردنی جەنگ لەدەرەوەی سنور بەمەستی هەناردەکردنی کردنی ئارێشە
قوڵەکانی ناو کۆمەڵگا دەستنەبردن بۆ کێشە بنچینەیەکان کە هەمیشە چینی سەرەوە بەرەنگاری
دەبونەوە بەهۆی بەرژەوەندی ڕەهایان لەمانەوەی دۆخەکە وەک خۆی .
ئەوەی لێرە دەگوزەرێ دووبارەبونەوەی مێژوە بەجیاوازی کات
وشوێن و ئامرازەکان .
چونکە برسیکردنی مرۆڤ لەهەر شوێنێکی ئەم هەسارەیەبێ جیاوازی
نیە رەنگە کەرەستەکان وئامرازەکان جیاوازیان هەبێ وەلی قۆرخ کاری دەستبەسەراگرتن بەسەر
موقەدەراتی کۆمەڵە مرۆڤێک دەرئەنجامەکەی ڕاپەڕینە جا درەنگ یاخود زوو .
بیست وشەش ساڵ لە فەرمان ڕەوایی تاقمێک بەبەکارهێنانی هەمو
ئامرازە نامەدەنی ونادیموکراتی وشەرعیەکان چەندین ئیمبراتۆریەتی مالی بەرهەم هێنا
ولەپێناو مانەوەی ئەم ئیمبراتۆریە مالیانە چەندین تاقم وگروپی چەکداری بەناو ناونیشانی
جیاواز لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیە دارایەکان دورست کران لەسەر حیسابی دەخیلەی
حکومەت تاکو کار گەیشتە ئەوەی بۆکرینی وەلائات
وئینتیما بەلێشاو خەڵکیان خانەنشین دەکرد بەپلەی جیاواز و دامەزرادنی بەکۆمەڵ سەڕەڕای
زیندوکرنەوەی کەڵکەڵەی خێڵەکی لەکرینی وەلائاتی هۆزو تیرەو عەشیرەتەکان بەپێدانی دیوەخانانەو
کردنەوەی فەوج ولیوا بۆیان سەرەڕای ئەمانە هەموی چاندنی دووبەرەکی لەنێوان شاروشارۆچکەکان
و دابەشکردنی ئەم هەرێمە بچوکە بەسەر چەند زۆنێکی جوگرافی و سیاسی .
هەوڵدانی ئەم تاقمە هەمیشە گێرانەوەی دۆخی کورد بوە بۆ دۆخی
خێڵەکی سەرەتای وهیچ کات باوەریان بەدامەزراوەکردنی دامەزراوەکانی حکومەت وکۆمەڵگا
نەبوە . تەنها لەپێناو مانەوەیان بۆ زۆرترین کات لەسەر تەختی دەسەڵات وهەمیشە چەماونەتەوە
بۆ بێگانە تەنها لەبەر هەمان مەبەست.
ئیستا کەکۆمەڵگا بەتەواوەتی گیشتۆتە بنبەست لەگەڵ ئەم مۆدێلە
فەرمانرەوایە.
جگە لەدۆڕانی دۆزی کورد هەرچی بونیاد نرابو لەماوەی پەنجا
ساڵی ڕابوردو هەموی یان هەڵوەشاوەتەوەو داروخاوە یان خەریکە ئەروخێ بۆیە گەر هەمو
جیهان پشتگیری لەمانەوەی ئەم مۆدێلە وئەم دەموچاوانە بکەن ناتوانن بیانهێڵنەوە
چونکە قۆناغی مێژوی ئەو مۆدیلە تێدەپەڕێنێ و حەتمیە وهیچ هێزێک ناتوانێ خۆی بۆ بەرەنگاربونەوە
بەرگرتن لە راپەرینی برسیەکان بگرێ بۆیە پێویستە
لەسەر ئەو هێزە مەدەنیانەی کەباوەریان بە گۆرانکاری ریشەی ورادیکاڵ هەیە خۆیان بۆ
قۆناغی داهاتو ئامادە بکەن وپێشڕەوی جەماوەری
برسی وبریندار بکەن .
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019