ئەوڕۆژەی نیشتیمان فرۆشرا
وتار/
12/12/2017
707 جار بینراوە
طیب عبدالرحمن
ئەوڕۆژەی نیشتیمان فرۆشرا
طیب عبدالرحمن
هاوارە .هاواری ئەم جارە زۆر جیاوازە .
هاواری دایکێکی جەرگ سوتاو مناڵێکی بەجێماو پیرەمێردێکی
پشت شکاو کچە شۆخێکی یەخە دادڕاو.
هاواری خاکە . بەجێم مەهێڵن لەغوربەت خۆ ئێوە ڕەشاوی
ملیۆنان ساڵی ناخی منتان فرۆشت.
ئەمجارە نەقەع قاع ونەسەعدی کوری وەقاس .بەڵکو کورانی
حوسین وجعفەرو عەباس .
بۆگەنو پیسیان کرد ئاوو خاک
خاک سەوداسەری سەرداران .
پێشمەرگەیەک چاو پر لەئەسرین ویەکێکی تر گیرفان بەتاڵ
یەکێکی تر لەژێر زنجیری تانکەکان وئەوەی
دیکە ملی نا لەپەتی رزگاری لەدەست قەرز وبێ دادی
نیشتیمان . ئیستا معاویەو حوسین لەیەک سەنگەردان
ئاگر پەرستانی مەجوس وتورکە تۆرانێکانیش
لەگڵیان . هەمو بەیەک دەست بەشیرەکەی عەلی ئومێدیان خستە سەرزەوی .
سەردارانی منیش بەچەپڵە رێزان لێیان کردن پێشوازی.
تۆ بێ کەس سەرگەردان ئێمەش ئاوارەی خێوەتگاکان .
تارمای روحی کچە خنکاوەکەی دوز هاوار دەکات تونیمە توخوا
بمدەنێ یەک قوم ئاو .
من لەەست پیاوانی حوسین خۆم خستە ناو روبار نیشکاند
توینێتی هەستی زامار .
من لەخەمی پاراستنی گەردن وسینەی بەرزم قژی خاوی تێک
ئاڵۆسکاوم رومەتی ئاڵ وسور هەڵگەڕاوم .خۆم دایە دەستی روبار نەمزانی دەمبات بۆ
بیابان .
ئیستا روحم توینی ئاوی شرینە لەم بیابانە جێم مەهێڵن لەم
عەربوستانە .
ئێرە پرە لەتارمای روحی خونچە گوڵانی گەرمیان و کوێستان
دەڵێن چی تۆی هێنا بۆ ئەم چەنگەڵستانە .
دەک خەجاڵەت بن سەرشۆری مێژو.
ئومێدتان دا لەزەوی بەشیری عەلی هیواتان راو نا لەئیجاخنکا ئیستا وڵاتان هێنایە
سەر سەودا.
ئاخر زەمان کەس هەڵناسێ لەم بێ ویژدانانە .
نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن
-
طیب عبدالرحمن
20/06/2021
-
طیب عبدالرحمن
29/05/2020
-
طیب عبدالرحمن
30/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
26/04/2020
-
طیب عبدالرحمن
24/07/2019
-
طیب عبدالرحمن
21/07/2019