کورد میللەتێکی بەکارھێنراو !!

وتار/ 11/12/2017 1093 جار بینراوە

هه‌ستار سه‌نگاوی

کورد میللەتێکی بەکارھێنراو !!

ئەگەر بەوردی سەیری مێژووی کۆن و نوێی میللەتەکەمان بکەین ، دەبینین ڕووداوەکان بەردەوام دووبارە دەبنەوەو کورد نەیتوانیوە سوود لەپێشھات و ڕووداوە جیاوازەکان ببینێ وھەلەکان بقۆزێتەوەو بۆسوودو بەرژەوەندی میللەت و دۆزە ڕەواکەی بەکاری بھێنێت ، بەڵکو نەک ئەوەش بەردەوام ڕووداوەکان بەشێوەیەکی نەرێنی بەسەر خاک و میللەتەکەدا شکاوەتەوەو ئازارو ناخۆشی و کاولکاری بەدیاری بۆ ھێناون !
 کەلەکاتێکدا میللەتانی تر بەردەوام پلانیان ھەبووە، تابتوانن لەگۆڕانکاری و ڕووداوە جیاوازەکان کەلەسەر خاکی ئەوان، یان نزیک لەوان ڕوویداوە ، باشترین پشک و بەشیان لەسوودو چاکەکاندا ھەبێ و ناھەمواری و خەم و ئازارەکان ڕوویان تێنەکات ، یان کەمترین پشکیان ھەبێ بەلای کەمەوە.
ئەگەر سەرنج بدەین لەمێژووی ئەم میللەتە بەشخوراوە، دەیان ڕووداو دەبینین ،کەبێپلانی خۆمان دەردەخات  بۆ ئەو ڕووداوانەو بەکارنەھێنانیان لەسوودی خەڵک و خاکەکەیدا .
 کاتێک (زەینەفۆن)بەلەشکرێکی (١٣٠٠٠) کەسییەوە دێت بەھانای (کۆرش)ی پاشای فارسەکانەوە ، کاتێک ئەم ھێزەی زەینەفۆن بەبێ چاوساغ دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان، بەھەرشوێنێکدا دەڕۆن میللەتان بەکاریان دەھێنن و ڕێکەوتنیان لەگەڵ دەکەن ، بەڵام کاتێک دەگەنە کوردستان لەھەموو لایەکەوە پەلاماریان دەدەن ، کەبەو ھۆیەوە دەیان ئاوەدانی وێران دەبن و خەڵکێکی زۆر دەکوژرێن .!
ھەر ئەم ئەقڵییەتە بەردەوام دووبارە دەبێتەوەو بەردەوام دەیانەوێت کارەکان بەھێز چارە بکەن ، کەبێگومان بەکارھێنانی ھێزیش ھەمیشە ئازارو مەینەتی بەدوای خۆیدا دەھێنێ ،جگە لەوەش زۆر جاریش ئەم ھێزو ڕووبەڕوو بوونەوانە لەقازانجی خەڵکی تر بەکار ھێنراون و بەبێ ئەوەی ئاسۆیەکیان لێوە دیار بێت ئەم میللەتەیان کردووە بەمقاش تا دەستی خەکانی تر نەسووتێ ،ھەر بەتەنھا جەرگ سووتانەکەیان بەدیاری بۆ ماڵەکان ھێناوەتەوە !
سەرنج بدە لەھەشتاکاندا (پاسدار)ی ئێرانیان گەیاندە کەرکوک، بەبێ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە لەپێناوی چیدا ئەمە دەکەن ، یان سوودو قازانجی ئەم کارە بۆ ئەم میللەتە چییە ؟یان سەرئەنجامی ئەم کارە ئەم میللەتە لەچ کارەساتێکەوە دەئاڵێنێ ؟
ھەمووشمان بینیمان کەچۆن ئەمانە بوون بەپاساو بەدەستی بەعسەوەو چ کارێکیان بەسەر خاک و ئاوو میللەتەکەماندا ھێنا !
لەم سەردەمەشدا بینیمان بەئافەرین و دەست لەپشتدانی کەسانی ناوخۆو دەروەوە چۆن

نوێترین نوسینەکانی هه‌ستار سه‌نگاوی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌