حکومەتەکی ئەسپێ کوژ ودۆشاو مژە

وتار/ 10/12/2017 557 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

حکومەتەکی ئەسپێ کوژ ودۆشاو مژە
طیب عبدالرحمن
لەجیهانی ئەندێشە ئەشێت مرۆڤ بیر لە ئۆقیانوسێک بکاتەوە کەلەجیاتی ماسی حوشتر مەلەی تێدابکات  . هەر لەدونیای سوریالی دەشێت فیل یش تیدا بفرێ .
دورتر لەجیهانی میتۆلۆجیا مرۆڤ بەئاسانی دەفڕێ هەروەک سۆپرمان.
بەڵام نەبینیوە ونەمبیستوە لەدونیای واقیع حکومەتێک دەوڵەتێک  بەهەمو پێداویستی دانیشتوانەکەیەوە بەدرۆ لەبناغەوە بنیاد بنێ . ئەم حکومەتە ئەسپێ کوژە کار وکەسابەتی بوە بەدرۆ .
رەوان شاد نۆشیروان مصطفی هەمیشە دیوت درۆ ودراویان لەبەردەستە .
ئیستا بەهۆی ملهوری وسەرکێشی وغروری رادەبەدەریان دراوەکە لەچنگیان وەدەر هات بەڵام درۆ پێویستی بە پارەنیە و ئامادەنین وازی لێبێنن چونکە دەقیان پێ وەگرتوە .
تاکو درۆ وەستابێ هەرگیز خۆیان لەقەرەی راستی نادەن .
ئەو کاتەی دەتان وگوت بەغدا موفلیسە دەتانزانی کە درۆ دەکەن و لایەنەکان فریو دەدەن بۆ ئەوەی دەستکەوتی دارای زیاتر بەدەست بێنن لەرێگای فرۆشتنی نەوتی خۆماڵی وپرکردنی گیرفانەکانتان بەڵام ئەوەی نەتانەزانی ئەوەبو کە ئەم گەمە قێزەونە بەردەوام نابێ تاکوکۆتای
راستە ئێوە چواردەورەکەتان   هێشتا بەشێک لەبەرژەوەندیەکانتان   بەباشی دەسورێت. بەڵام بەتێپەربونی کات وقوڵبونەوەی قەیرانەکان ئەو بەرژەوەندیە دارایە مەترسی جدی دەکەوێتە سەر .
بالەوە گەرێین بزانین ئەم حکومە ئەسپێکوژە . بۆ ساڵی داهاتو چی پێیە لەکاتێکدا بژاردەکانی بەردەستی نیو هێندەی ئەسپێکانی سەری حکومەتەکەی نابێ .لەدۆخێکا کە جگە لە کێوێک لەقەیرانی ناوخۆیی عەبادیش شوڵی لێهەڵکێشاوە و ئەزانێ ئەمانە پاوانا خواز و خۆسەپێن و دۆراو بازرگانن نەک دەوڵەت مەدار و نوێنەری خەڵک هەربۆیە داوای سازشی زیاتر وزیاتر دەکات ئەمانیش یاری بەکات دەکەن بەهیوای ئەوەی پێشهاتێک یاخودموعجیزەیەک گۆرانکاری لەگەڵ خۆیدابهێنی وزامنی مانەوەیان بۆ دەیەیەکی دیکە بکەن . ئەم برادەرانە وایان لێ هاتوە درۆ بۆخۆشیان دەکەن واتا تەواوی ژیانیان بوە بەدرۆیەکی گەورە .
ئەگەر تەنها یەک زەرە راستی لەجەستەیاند بمایە بانگەوازی شکستی خۆیان دەدا بەگۆی یارونەیارا و دەستیان لەکار دەکێشایەوە  وداوای لێبوردنیان لەگەلی کورد دەکرد .هەمولایەک باش دەزانن فریودانی خەڵک و درۆ بەری کورتە ئیستا کا خەڵک کارادنەوەی توندی نابێ ئەوە نیشانەی رەزامەندی نیە بەقەدەر  وچارەنوس بەڵکو لەهەستکردن بەبەرپرسیارەتی دۆخەکە و ئارامگرتنە لەسەر ئەلتەرناتیڤەکان .کە بەهێمنی جڵەوی ئیدارەدان لە چنگی ئێوەدا  وەدەرنێن .
خۆ ئەگەر لە سەرەتای ساڵی داهاوتو  ئەلتەرناتیڤە سیاسیەکان هیچ گۆرانێک دورست نەکەن ئەوا جڵەوی دۆخە لەدەست دەردەچێ .

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌