یەك كەس دەتوانێ گشتمان بخاتە نێو گەمەی خۆیەوە!!!
وتار/
18/09/2016
956 جار بینراوە
د. ادریس كاریتانی
زۆر بەداخەوە لەئێستادا بەشی هەرە زوری بەسادەیی دەكەویتە
نێو هەر سیناریوو گەمەیەك كە بەرامبەرەكان چ بەراستەو خۆ؛ یان لەڕێی كەسێكی دۆڕاوی
گۆڕەبانەكە دروستی بكەن، جاران ئەم جۆرە گەمەو سیناریو داڕێژراوانە بەئاسایی وەردەگیران
و لەریی كەسی پسپۆرو شارەزا لەبوارەكە بەشێوازێكی زانستی وەڵام دەدرایەوە، بەجۆرێك
لەجۆرەكان بەشێوازی دامەزراوەیی (( مؤسسة)) رێك دەخرا، كەچی ئێستا فەوزایە ! كەس
نازانێ كێ پسپۆرە؟ كێ نەزان؟ كی دانایە و كی ژیر؟ ، ئەوەی باسی تەخەصوص دەكات پێشی
هەموان پێشیلی ئەمەی كردوە!!! لەهموو بوارێك قسە دەكات تەنها لەبوارەكەی خۆی نەبێ،
ئەوەی لەهەموان سەیر تر !!!؟ هەر كەس بیەوێ زۆر بەئاسانی صەفمان شەق دەكات و لێكمان
دەترازێنی، هۆكاری ئەمەش بەڕای بەندە بۆ بەشێك لەم خاڵانە دەگەرێتەوە بەكورتی باسیان
دەكەم لەبەر سستی خوێنەر:
1- لەنیو ئێمەدا فەوزا هەیە لە (پسپۆری، فەتوا،
فقە، دەعوە، ڕاگەیاندن).
2- خۆمان زۆر بەلاواز دەبینین وا دەزانیین هەر
شتێك كەدێت كوتاییمان پێ دێنی.
3- نەبونی هیچ دەزگایەكی مۆسساتی لەهیچ بوارێكدا.
4- تی نەگەیشتن لەم گەمەو سیناریویانەی لەژێر
پەردەی دین دروست دەكرێت.
5- نەبونی شارەزایی لەپلان و بەرنامەی بەرامبەرەكان.
6- نەشارەزایی تەواو لە بەهیزی و گەورەیی و پیگەی
ئەم ئیسلامە.
7- ئاوڕ نەدانەوە لە میژوو لە چارەنوسی ئەوانەی
زور بەهیزتر هاتون و پوكاونەتەوە.
8- خودەرخستن و شوهرەت.
9- فەراغ و بوشایی .
10- نەبونی لیپرسینەوەو لیپیچینەوە.
11- كەمی زانست و زانیاری خۆ بەستانەوە بەیەك
مەزهەب و یەك رێڕەو.
12- كەوتنە نیو پرۆژەو پلانی بەرامبەر بی ئەوەی
بزانی و هەستی پی بكەی ، لەئەساسدا ئەو ئەوەی دەوی.
نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی
-
د. ادریس كاریتانی
10/08/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/05/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/04/2021
-
د. ادریس كاریتانی
02/03/2021
-
د. ادریس كاریتانی
10/12/2020
-
د. ادریس كاریتانی
27/11/2020