سەمفۆنیای غەم

وتار/ 09/12/2017 465 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

سەمفۆنیای غەم
طیب عبدالرحمن
لەوکاتەوەی کە جەستەم لەسەرما وەک سەمایەک بەدەم مۆزیکی ستەمی دەسەڵات هەڵئەلەرزی.
هەر ئەوی رۆژێ زانیم سوتەمەنی ئاگردانی تەنیشت مێزە رازاوەکانی سەردارانی ئەم مەملەکەتەم .
تۆ تەماشاکا چۆن سەمادەکەم وەک زۆربای یۆنان لە تێنەگەیشتنی هەموان بۆ ئازارەکانی جەستەم زۆر بێزارم
من دەست گێرم بەعاربانەیەکی شەق وشڕ تەنها دوو مەترم دەوێت لە قەراخ شەقامێکی ئەم نیشتیمانە بەڵام ئەفسوس خۆ هەژار ناتوانێ سەما بکات نازانێ هەڵپەرێ بۆ تێناگەن ئەوەی من سەمانیە بەڵکو پەلەقاژێیە بۆ ئەو هەنارانەی هەڵەبجە کە خستانە سەرشەقامەکان  .
ئێوارە کەرۆشتمەوە لەدورەوە جگەرگۆشەکەم لەسوچی کۆڵانە تەنگەبەرەکە چاوەروانم بو چاوەروانی سەمونی گەرم و ئەو بوکەڵەیەبو کەبەڵێنم پێ دابو هەناوم دەکوڵێ نازانێ بابە ئەمرۆ مایەو قازانجی کەوتە جۆگەلەی قەراخ شەقامەکان .
دەست بەتاڵ ونائومێد هەڵئەلەرزم لەسەرماو لەبرساو لەداخا بەڵام کەی بیستوتانە .کەس گوێ لەئازار وناڵەی هەژار بگرێ . ئێمە بوینە مەخسەرە بوینە کەرستە وکاڵا بوینە مەزەی سەر مێزی سەرداران  . تۆ ناتوانی تێبگەی ئازیزم تۆ ناتوانی گوێ بگری ناتوانی هەست بەو ئازارە  قوڵە بکەی کە لە روحی مندایە. ئێمە هەموان ئەرۆین رێبواری ئەو رێگایەین رێی تاریکی بێ چرا تەنها ئەندێشەو خەونە ئەرخەوانیە بزرکاوەکانمان هاورێی رێگای دوورمانە.
ئەمە سەمفۆنیای غەم بو ئەو غەمەی کەس ئامادە نیە گوێی بۆ بگرێ

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌